لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر چایخانەیەکی خارپێتی باکووری کوردستان شەش کەس بریندار بوون

10-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر چایخانەیەک و بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە شەش کەس بریندار بوون.
 
هێرشەکە شەوی رابردوو چوارشەممە 09-08-2023 لە چایخانەیەکی گەڕەکی پیشەسازیی پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان روویدا. ئۆتۆمبیلێک کە بە شەقامی فاتیح سوڵتاندا تێپەڕیوە، تەقەی لە چایخانەکە کردووە و بەهۆیەوە شەش کەس کە لەو چایخانەدا دانیشتوون، بریندار بوون.
 
دوای رووداوەکە تیمەکانی ئەمبوڵانس و پۆلیس گەیشتن و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە. هەروەها پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە. ئۆتۆمبێلەکەش لە شوێنی رووداوەکە دوورکەوتووەتەوە و تائێستا هیچ تۆمەتبارێکی ئەو رووداوە دەستگیر نەکراوە.
 
دەزگای ئوموت کە بەدواداچوون و راپۆرتەکانی زیاتر تایبەتن بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و کەمکردنەوەی چەک لە دەستی خەڵک، رۆژی 02-08-2023 راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "ساڵی 2023 لە ماوەی 211 رۆژدا 1938 رووداو روویانداوە. لەنێو ئەوانەدا بەداخەوە 200 کەس تاوانی بە چەک کردووە. 20 کەسیان بە تفەنگ بووە و ئەوانەی دیکەش بە دەمانچە. زۆربەیان بۆچوونیان وەهایە کە دەڵێن، لەڕێی چەکەوە پارێزگاری لەخۆیان دەکەن. کەچی 20%ی ئەو تاوانانەی چەکیان تێدا بەکارهاتووە، کێشەی نێو هەمان خێزان بووە. بە گشتیش لە 85%ی شەڕەکاندا چەک بەکارهاتووە."
 
دەزگای ئوموت هەروەها جەختی لەسەر زۆربوونی چەکی بێ مۆڵەت کردووەتەوە دەڵێت، "بەرامبەر هەر چەکێکی بە مۆڵەت، 9 چەکی بێ مۆڵەت هەیە. بە گشتی لە وڵاتەکەماندا 4 ملیۆن چەکی مۆڵەتدراو هەیە. لە بەرامبەردا نۆ هێندە چەکی بێ مۆڵەت هەیە، کە مەزەندە دەکرێت ژمارەیان 36 ملیۆن چەک بێت. ئەمە بەو مانایە دێت لە هەر سێ ماڵ یەکێکیان چەکی لێیە."
 
دەزگاکە هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی چەک دەدات؛ بەگوێرەی راپۆرتەکە لە باکووری کوردستان و تورکیادا رۆژانە 10 کەس گیانلەدەستدەدەن و 20ی دیکەش بریندار دەبن. ساڵانە چەک دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 هەزار کەس. 
 
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی 2022ی دەزگای ئوموت، لە 3 هەزار و 984 رووداوی باکووری کوردستان و تورکیادا چەک بەکارهێندراوە. لە ئاکامدا 2 هەزار و 278 کەس کوژراون و 4 هەزار و 231 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.