رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای شارەزوور رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەنێو بازاڕی شارەزوور، گەنجێکی قەزاکە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی 8ی 2025، رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "گەنجەکە تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی سنووری قەزاکەمانە، لە نێو بازاڕ دەستڕێژی گوللەی لێکراوە."
رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور دەڵێت، تەرمی گەنجەکە بۆ دادپزیشکی بردراوە.
لەبارەی هۆکاری کوشتنی گەنجەکە، رزگار غەفوور روونیکردەوە، "تائێستا هۆکاری کوشتنی گەنجەکە نادیارە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ