جیاوازی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئێرە و ئەوێ

10-09-2013
جیاوازی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئێرە و ئەوێ
جیاوازی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئێرە و ئەوێ
A+ A-
هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەلبژاردن لە شێواز و شوێنی هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی کاندیدەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی جیهاندا، جیاوازییەکی زۆری هەیە، کە زۆر جار بە جیاوازییەکی سلبی ناودەبرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لایەنە سیاسیەکان بە هۆکاری ئەو جیاوازیە دەزانێت.

لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وادەی بانگەشەکانی هەلبژاردن دەبێتە گەرمترین کاتی گفتوگۆی سیاسی و هەموو لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی هەلبژاردن، دەیانەوێت لەرێی گفتوگۆوە جوانترین رووی بەرنامەی کاریان نیشانی دەنگدەران بدەن. لەلایەکی دیکەوە شێواز و شوێنی هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی کاندیداکان هێندەی دەبینرێت جیاوازی زۆری هەیە ، وولاتی ئەڵمانیا کە ئێستا هاوشێوەی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەلبژاردنی پەرلەمانی تێدایە بەڵام لە رووی شێوازی بانگەشەکانەوە هاوشێوە نین لەوێ هیچ لیستێک ناتوانێت لە شوێنە گشتیەکان پۆستەری خۆی هەڵواسن ئەو ماددانەشی کە بۆ هەڵواسینی پپۆستەرەکان بەکار دەهێنرێن دەبێ بەشێوەیەک بن کە بە ئاساینی لێبکرێنەوە و هیچ ئاسەوارێکیش دوای خۆیان جێنەهێلن .

لەلایەکی دیکەوە لە وولاتانی پێشکەوتوو دەزگاکانی راگەیاندن لە سەرەکیترین هۆکارەکانن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵام زۆر جار لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش دا  ئەوە رووی داوە کە دەزگا راگەیاندنەکانیش لەلایەن کیانە سیاسیەکان بۆ هێرش کردنە سەر یەکتری بەکار هاتوون.

هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردنەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی چەند رێنماییەکیان دەرکردبوو بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرڵەمان دا شوێنە گشتیەکان لەلایەن کیانە سیاسیەکان و کاندیداکانیان بۆ بانگەشە بەکار نەهێنرین بەڵام ئەوەی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان دەبینرێت بەئاسانی دەتوانی هەست بەوە بکەی کە گوێ بە رێنماییەکانیان نەدراوە.   

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە