رووداو - سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەممە 10-9-2019 لە سلێمانی یادی عاشوورا بەڕێوەچوو و دەیان ژن و پیاو بەشدارییان تێدا کرد.
رۆژی ههینی 10ـی موحهرهمی ساڵی 61ی كۆچی، بەرامبەر 10ی تشرینی دووهمی ساڵی 680ی زایینی، رۆژی کوژرانی ئیمام حوسێنە لە شەڕی كهربهلا، شیعەکان بەم رۆژە و یادەورییەکەی دەڵێن عاشوورا و، لەو كاتەوە تاوەکو ئێستا، یادی عاشوورا دەکەنەوە، بەگوڕتر لە ساتی کوژرانی ئیمام حوسێن، سینەیان دەکوتن و بە شیر و زنجیر لە خۆیان دەدەن.