رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تیکتۆکەرێکیان بە ناوی "خەپە شەکرۆکە" دەستگیرکردووە، کە لایڤەکانی لە تیکتۆک ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتبووەوە.
رۆژی چوارشەممە 10-09-2025 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبار (ش. ف.ح) مان دەستگیر کرد."
بەگوێرەی روونکردنەوەکە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، "کەسێکی چالاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک و بە (خەپە شەکرۆکە) ناسراوە."
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، جگە لە خەپە شەکرۆکە، تۆمەتبارێکی هاوڕێیشی بەناوی (أ. خ. أ) بە تۆمەتی تەقەکردن و بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، "تۆمەتبار (ش. ف. ح ) شەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک لایڤ دەکاتەوە و لایڤەکانی ناڕەزای خەڵکی لێدەکەوتەوە، لەسەر ئەو بابەتە دووجار ئاگادار کراوەتەوە و بەڵێنی داوە، کە لایڤەکانی لە تیکتۆک سنووردار بکات و نەبێتە هۆکاری تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ