رووداو - قەڵادزێ
دوای ئەوەی رۆژی هەینی لە خۆپیشاندانەکانی قەڵادزێ پشێوی روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و ١٨ کەس بریندار بوون، ئەمڕۆش خۆپیشاندان لە قەڵادزێ بەردەوامە.
خۆپیشاندەران لە هەوڵی ئەوەدابوون ئاڵای هەموو حیزبەکان لەسەر بارەگاکان لە قەڵادزێ دابگرن و سەرەتاش لە گۆڕانەوە دەستیان پێکردووە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە بارەگاکە بەرپرسانەی بارەگاکە خۆیان ئاڵاکەیان داگرتووە.
یەکێک لەو خۆپیشاندەرانە کە گرتەیەکی ڤیدیۆیشی بۆ رووداو ناردووە باسی ئەوەی کرد " دوای بارەگای گۆڕان خۆپیشاندەران چوونە بارەگای یەکگرتوو و کۆمەڵ لەوێ ئاڵاکان و لۆگۆکانیان داگرتن".
خۆپیشاندەرەکەی قەڵادزە هەروەها گوتی " ئێستا خۆپیشاندەران چوونەتە نزیک ناوچەی راپەڕین تاوەکو ئاڵای پارتی لەوێ دابگرن و ئەوێش لەلایەن پۆلیسەوە پاسەوانیی دەکرێت".
بەهۆی ئەوەی کەسێک لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی رابردووی قەڵادزێ کوژرا، دوای ئەوە راستەوخۆ ئاگر لە بارەگای ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ بەردرا و دوو پێشمەرگەی ناوچەی پارتیش برینداربوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ