10-10-2021
21:54
ژمارەی کورسیی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، رەوتی سەدر تاوەکو ئێستا زۆرترین کورسییان بەدەستهێناوە کە 76 کورسییە، هەروەها لەنێوان لایەنە کوردستانییەکانیش پارتی زۆرترین کورسیی بەدەستهێناوە کە 32 کورسییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 دوای کەمتر لە 24 کاژێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەنجامەکان، ژمارەی ئەو کورسییانەی کە لایەنە سیاسییەکان بەدەستیان هێناون بەمشێوەیەن:
رەوتی سەدر: 76 کورسی
هاوپەیمانیی تەقەدووم: 37
دەوڵەتی یاسا: 33
پارتی دیموکراتی کوردستان: 32
هاوپەیمانی کوردستان: 17
هاوپەیمانیی فەتح: 15
عەزم: 11
نەوەی نوێ: 9
ئیشراقی کانوون: 6
عەقدی نیشتمانی: 5
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 4
هاوپەیمانیی تەسمیم 4
حیزبی جەماهیرونا: 4
رەوتی حیکمە: 3
ئیمتیداد (تشرینییەکان): 3
نەسر: 2
حقووق: 2
بەرەی تورکمانی: 2
کۆمەڵی دادگەری: 1
هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک: 1
گردبوونەوەی خەڵکی واست: 1
پارتی نیشتمان: 1
ئیقتیدرای نیشتمان: 1
پرۆژەی نیشتمانی: 1
سەنەدی نیشتمانی: 1
نەهجی نیشتمانی: 1
بیلادی نیشتمانی: 1
قادیموون: 1
رەوتی فوراتێن: 1
بەربژێرە سەربەخۆکان: 32
19:05
کۆمیسیۆن دەنگەکانی پارێزگای نەینەوا بڵاودەکاتەوە
بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەنگەکانی پارێزگای نەینەوا بەمشێوەیەن:
لە بازنەی یەکی پارێزگای نەینەوا کە سێ کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:
ئیخڵاس دلێمی- پارتی: 10666 دەنگ
توعمە لهێبی- پارتی: 8979 دەنگ
ئەحلام رەمەزان- هاوپەیمانی کوردستان: 4910 دەنگ
لە بازنەی دووی نەینەوا، چوار کورسی هەیە و ئەم بەربژێرانە دەرچوون:
شەریف سلێمان- پارتی: 10429 دەنگ
کاڤین سەعید- پارتی: 9306 دەنگ
شێروان دووبەردانی- پارتی: 8735 دەنگ
رۆنزێ زیاد- هاوپەیمانی کوردستان: 5840 دەنگ
لە بازنەی سێی نەینەوا کە سێ کورسییە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:
مەحما خەلیل- پارتی: 14167
ڤیان دەخیل- پارتی: 9294
ماجید خەلف – پارتی: 6667
لە بازنەی چواری نەینەوا کە چوار کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:
محەممەد فەرمان- سەربەخۆ: 12110 دەنگ
ئیبراهیم قەبۆ- پارتی: 11416 دەنگ
نایف سەممەری- سەربەخۆ: 10737 دەنگ
زولێخا ئیلیاس- بزووتنەوەی حەسم: 3646 دەنگ
لە بازنەی پێنجی نەینەوا کە پێنج کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:
فەلاح لهێبی- تەقەدووم: 9669 دەنگ
عەبدولڕەحیم موتلەگ- عەقدی وەتەنی: 7015 دەنگ
مەنسوور جبووری- عەقد: 6917 دەنگ
ئەحمەد جبووری- حەسم: 4994 دەنگ
رەحیمە جبووری- جەماهیری نیشتمانی: 4190 دەنگ
لە بازنەی شەشی نەینەوا کە پێنج کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:
سابت محەممەد- حەسم: 8031 دەنگ
قەتبان جەمیل- تەقەدووم: 4669 دەنگ
خالید سوڵتان هاشم- پرۆژەی نیشتمانی: 4017 دەنگ
محەممەد نووری ئەحمەد- عەزم: 3972 دەنگ
مەحاسن دللی- تەقەدووم: 3605 دەنگ
لە بازنەی حەوتی نەینەوا کە سێ کورسی هەیە، ئەم بەربژێرانە دەرچوون:
موزاحم قاسم- تەقەدووم: 9792 دەنگ
مونتەها عەبدولوەهاب- هاوپەیمانی فەتح: 6204 دەنگ
لوقمان نەجم- تەقەدووم: 4444 دەنگ
لە بازنەی هەشتی نەینەوا کە چوار کورسی هەیە، ئەمە بەربژێرانە دەرچوون:
یوسف سەبعاوی- تەقەدووم: 6462 دەنگ
جەمیل عەبد- سەربەخۆ 4779 دەنگ
لەتیف مستەفا- تەقەدووم: 4345 دەنگ
بەسمە محەممەد- تەقەدووم: 3588 دەنگ
18:14
کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە
بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای سلێمانی ئەم بەربژێرانە زۆرترین دەنگیان هێناوە و بەشێکیشیان بە کورسیی کۆتای ئافرەتان دەبنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
بازنەی یەک: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5 لە سەنتەری شار – ناوەندی شارباژێر 1 – ناوەندەکانی شارباژێری نوێ:
رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ – سلێمانی) 12257 دەنگ
یادگار مەحموود (پارتی – سلێمانی) 6069 دەنگ
دارا حەمە ئەحمەد (یەکگرتوو – سلێمانی) 5389 دەنگ
نەرمین مەعرووف (یەکێتی – سلێمانی) 5862 دەنگ
بازنەی دوو: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، ناوەندەکانی 6 و 7 و 8 و 9 و 10 و 11 لە سەنتەری شار – بازیان - قەرەداخ
بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 19098 دەنگ
بڕیار رەشید (یەکێتی – سلێمانی) 11462 دەنگ
ئاسۆ فەرەیدوون (یەکێتی – سلێمانی) 8979 دەنگ
بازنەی سێ: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، هەڵەبجەی نوێ – هەڵەبجەی شەهید – وارماوە – پێنجوێن – سەید سادق – ناوەندی شارباژێر 2
چرۆ حەمەشەریف (یەکێتی – هەڵەبجە) 12254 دەنگ
موسەننا ئەمین (یەکگرتوو – هەڵەبجە) 11156 دەنگ
ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی – هەڵەبجە) 9066 دەنگ
بازنەی چوار: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دووکان – چوارقوڕنە – حاجیاوا – رانیە – بێتواتە – قەڵادزێ
سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 22634 دەنگ
سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ – سلێمانی) 18868 دەنگ
غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی – سلێمانی) 15360 دەنگ
بەدریە حوسێن عەزیز، هاوپەیمانی کوردستان: 13456
بازنەی پێنج: ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، دەربەندیخان – کەلار – سموود – کفری – شۆڕش - سەنگاو – چەمچەماڵ
مەوفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان) 14567 دەنگ
شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان) 6335 دەنگ
سروە محەممەد رەشید (یەکێتی – گەرمیان) 5452 دەنگ
رزگار محەممەد کەریم (یەکێتی – گەرمیان) 5346 دەنگ
پارێزگای سلێمانی لە پێنج بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 425 هەزار و 705 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 18 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە پێنجیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانییە کە سێ کورسیی پەرلەمانی عێراقی بۆ دابینکراوە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتان دەبێت. ئەو بازنەیەی پارێزگای سلێمانی ئەم شار و ناوچانە دەگرێتەوە: هەڵەبجەی شەهید، هەڵەبجەی نوێ، وارماوە، پێنجوێن و سەیدسادق.
15:56
کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگەکانی دهۆک بڵاودەکاتەوە
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دەنگەکانی پارێزگای دهۆک بەمشێوەیەن:
بازنەی 1 دهۆک:
جەمال کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 45079 دەنگ
خالید سەلیم (پارتی – دهۆک) 22223 دەنگ
خەلیل غازی (پارتی – دهۆک) 20592
ئەڤین سەلیم (پارتی – دهۆک) 15506
بازنەی 2 دهۆک:
سەگڤان یوسف (پارتی – دهۆک) 19430 دەنگ
عومەر کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 17171 دەنگ
زۆزان عەلی (پارتی – دهۆک) 16590 دەنگ
بازنەی 3 دهۆک:
مەوفەق شەهاب (پارتی – دهۆک) 22147 دەنگ
چیایی تەیموور (پارتی – دهۆک) 18436 دەنگ
ئیمان عەبدولرەزاق (یەکیتی – دهۆک) 14164 دەنگ
ڤیان سەبری (پارتی – دهۆک) 13867 دەنگ
پارێزگای دهۆک لە سێ بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان 822 هەزار و 703 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 11 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە سێیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
15:41
کۆمیسیۆن دەنگی بەربژێرانی کورد لە کەرکووک بڵاودەکاتەوە
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پارێزگای کەرکووک شەش بەربژێری کورد دەرچوون کە چواریان لە بازنەی یەک و دووانیان لە بازنەی دوون، سێیان هاوپەیمانی کوردستان و دوویان پارتی و یەکێکیان نەوەی نوێیە، دەنگەکان بەمشێوەیەن:
شاخەوان عەبدوڵڵا- پارتی: 31548 دەنگ
ئومێد محەممەد- نەوەی نوێ: 19489 دەنگ
دیلان غەفوور- هاوپەیمانی کوردستان: 18173 دەنگ
سەباح حەبیب- هاوپەیمانی کوردستان: 13243 دەنگ
بازنەی دووی کەرکووک:
ئەرشەد رەشاد، بەرەی تورکمانی: 19583
گەیلان قادر، هاوپەیمانی کوردستان: 11232
نەجوا حەمید، پارتی: 10018
زیاتر بخوێنەوە
15:21
کۆمیسیۆن ئەنجامی دەنگدانی هەولێر بڵاودەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی گشتی دەنگدان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی ئەنجامەکان، لە بازنەی یەکی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن:
نەهرۆ مەحموود- پارتی: 29649 دەنگ
محەممەد سدیق- پارتی: 24128 دەنگ
سیپان عەزیز- پارتی: 25233 دەنگ
جوان عەبدوڵلا- پارتی: 9174 دەنگ
بەپێی ئەنجامەکان، لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە و یەکێک لە کورسییەکان بۆ کۆتای ئافرتان دەبێت، دەنگەکان بەمشێوەیەن:
وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ – هەولێر) 18459 دەنگ
خدر عەلی مەنتک (پارتی – هەولێر) 17992 دەنگ
ئامانج مەحمود هەرکی (پارتی – هەولێر) 15882 دەنگ
کوردۆ عومەر (یەکێتی – هەولێر) 13846 دەنگ
بازنەی 3
رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 17202 دەنگ
ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 11063 دەنگ
لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 7078 دەنگ
بازنەی 4
محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 17913 دەنگ
مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 15118 دەنگ
سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر) : 12404 دەنگ
نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 9995 دەنگ
پارێزگای هەولێر لە چوار بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 238 هەزار و 379 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 15 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە چواریان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
13:01
لقی 14ی پارتی: لە نەینەوا 9 کورسیمان بردووەتەوە و چاومان لە کورسییەکی دیکەشە
بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە موسڵ. وێنە: AFP
بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا 9 کورسیی مسۆگەر کردووە و ئەگەری هەیە کورسییەکی دیکەش بباتەوە.
مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای جیاکردنەوەی 80%ی دەنگەکانی پارێزگای نەینەوا، پارتی 9 کورسیی بەدەستهێناوە و لە بەدەستهێنانی کورسیی 10یەمیش نزیکە.
بەرپرسی نووسینگەی هەڵبژاردنی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ گوتیشی، پارتی دوو کورسیی بازنەی یەک، کە مەخموور و گوێڕ و قەراج لەخۆدەگرێت، بەدەستدەهێنێت. پەیامنێری رووداویش دەڵێت، بەربژێرە براوەکان بریتین لە تەعما لهێبی و ئیخلاس دلێمی.
بە گوتەی مەناف حەسەن، پارتی لە بازنەی 2ی پارێزگای نەینەوا کە باشیک، شێخان و تلکێف و ئەلقووش دەگرێتەوە، سێ بەربژێری سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە؛ بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەربژێرە براوەکان بریتین لە شەریف سلێمان، کاڤین مزووری و شێروان دووبەردانی.
بە گوتەی مەناف حەسەن، پارتی لە سنووری شنگال کە بازنەی سێی نەینەوایە سێ کورسیی بردووەتەوە و پەیامنێری رووداویش دەڵێت، مەحما خەلیل، ماجد شنگالی و ڤیان دەخیل ئەو سێ بەربژێرە براوەیەن.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە موسڵ ئەوەشی خستەڕوو، بەربژێرێکیشیان لە سنووری زووممار سەرکەوتووە کە دەکەوێتە سنووری بازنەی چوار و پەیامنێری رووداویش گوتی، ئەو بەربژێرە ئیبراهم محەممەدە.
مەناف حەسەن باسی لەوەش کرد، جگە لەو 9 کورسییە، بەربژێرێكی دیکەیان لەگەڵ بەربژێرێکی دیکە بەناوی رەعد حەدید لە رکابەریدایە و ئەگەری هەیە براوە بێت.
12:27
هاوپەیمانیی تەقەدوم: 35 کورسیی پەرلەمانمان بەدەستهێناوە
پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەیەکی دەنگدان لە بەغدا. وێنە: AFP
هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە هەڵبژاردنی پێشوەختی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا 35 کورسییان مسۆگەر کردووە و پێشبینیی بردنەوەی کورسییەکی دیکەش دەکەن.
سعوود مەشهەدانی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی تەقەدوم، کە یەکێکە لە دوو دیارترین لایەنی سیاسیی سوننە لە عێراق، رۆژی دووشەممە 11-10-2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی زانیاریی چاودێرانمان لە بنکەکانی دەنگدان، لە هەڵبژاردنی پێشوەختی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا 35 کورسیمان مسۆگەر کردووە و پێشبینیی بردنەوەی کورسییەکی دیکەش دەکەین، بەڵام ئەو ئەنجامانە بەرایین و دەبێت چاوەڕوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەین بۆئەوەی بە فەرمی ئەنجام رابگەیێنێت".
هاوکات عەقیل ئەلردینی، سەرکردەی حیزبی نەسر لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی زانیارییەکانمان کە چاودێرەکانمان لە ناوەندەکانی دەنگدان کۆیانکردوونەتەوە، هاوپەیمانیی (قیوا ئەلدەولە ئەلوەتەنییە) کە لە نەسر و رەوتی حیکمە و چەند لایەنێکی دیکە پێکهاتووە، 20 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، بەڵام دەبێت چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان بین لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا نەسر لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی نێو هاوپەیمانیی نەسر خاوەنی 42 کورسی بوو، رەوتی حیکمەش بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم خاوەنی 19 کورسیی پەرلەمان بوو؛ بۆیە ئەگەر هاوپەیمانییەکەی نەسر و حیکمە لەم هەڵبژاردنەدا 20 کورسی بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە پاشەکشەیەکی گەورە بۆ ئەو دوو لایەنە.
ئەبو میساق مساری، سەرکردەی هاوپەیمانیی فەتحیش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هاوپەیمانیی فەتح لەم هەڵبژاردنەدا 41 کورسیی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە و پێشبینیی بردنەوەی 43 کورسیش دەکەین، بەوەش هاوپەیمانیی فەتح دووەم گەورەترین براوەی ئەم هەڵبژاردنە دەبێت دوای رەوتی سەدر".
هەروەها ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نووسینگەی رێبەری رەوتی سەدر لە ناوچەی سەدری بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رەوتی سەدر لەم هەڵبژاردنەدا 80 کورسی بەدەستدەهێنێت، تەنانەت پێشبینی زیاتریش دەکەین؛ بۆیە ئێمە بووینەتە خاوەنی گەورەترین فراکسیۆن لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق".
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتیی لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بە پشتبەستن بە 94%ی ئەو بنکانەی دەنگدان کە ئەنجامەکانیان وەرگیراون گەیشتووەتە 41%.
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 8ی مانگی ئۆکتۆبەر و پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوون، بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە 11/10/2021 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی براوەکانی 329 کورسییەکەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رابگەیەنێت.
12:14
سەرکردەیەکی نەسر: لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان نزیکەی 20 کورسیمان بەدەستهێناوە
سەرکردەیەکی حیزبی نەسر لە عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی دەڵێت، بەپێی زانیارییەکانیان کە هێشتا بەرایین، هاوپەیمانیی (قیوا ئەلدەولە ئەلوەتەنییە) کە لە نەسر و رەوتی حیکمە و چەند لایەنێکی دیکە پێکهاتووە، 20 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.
عەقیل ئەلردینی، سەرکردەی حیزبی نەسر لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی زانیارییەکانمان کە چاودێرەکانمان لە ناوەندەکانی دەنگدان کۆیانکردووەتەوە، هاوپەیمانیی (قیوا ئەلدەولە ئەلوەتەنییە) کە لە نەسر و رەوتی حیکمە و چەند لایەنێکی دیکە پێکهاتووە، 20 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، بەڵام دەبێت چاوەڕوانی راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان بین لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق نەسر لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی نێو هاوپەیمانیی نەسر خاوەنی 42 کورسی بوو، رەوتی حیکمەش بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم خاوەنی 19 کورسیی پەرلەمان بوو؛ بۆیە ئەگەر هاوپەیمانییەکەی نەسر و حیکمە لەم هەڵبژاردنەدا 20 کورسی بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە پاشەکشەیەکی گەورە بۆ ئەو دوو لایەنە.
هاوکات ئەبو میساق مساری، سەرکردەی هاوپەیمانیی فەتح، ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هاوپەیمانیی فەتح لەم هەڵبژاردنەدا 41 کورسیی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە و پێشبینیی بردنەوەی 43 کورسیش دەکەین، بەوەش هاوپەیمانیی فەتح بووە دووەم گەورەترین براوەی ئەم هەڵبژاردنە دەبێت دوای رەوتی سەدر".
هەروەها ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نووسینگەی رێبەری رەوتی سەدر لە ناوچەی سەدری بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رەوتی سەدر لەم هەڵبژاردنەدا 80 کورسی بەدەستدەهێنێت، تەنانەت پێشبینیی زیاتریش دەکەین؛ بۆیە ئێمە بووینەتە خاوەنی گەورەترین فراکسیۆن لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق".
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بە پشتبەستن بە 94%ی ئەو بنکانەی دەنگدان کە ئەنجامەکانیان وەرگیراون، گەیشتووەتە 41%".
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 8ی مانگی ئۆکتۆبەر و پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوون، بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە 11/10/2021 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی براوەکانی 329 کورسییەکەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رابگەیێنێت.
11:51
تۆڕی میدیایی رووداو براوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات
بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی لە سلێمانی. وێنە: AFP
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، لە کۆی یەک ملیۆن و 293 هەزار کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 479 هەزار کەس دەنگیان داوە کە دەکاتە 37%ی رێژەی دەنگدەران و 63%ی دەنگدەر لە پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەنگدانیان کردووە.
ئەرکان عەلی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی رۆژی دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ سکاڵایەک لەبارەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن تۆمار نەکراوە و تاوەکو ئێستا سکاڵاکانی دوێنێ ئەوەندە گەورە نین هیچ ئەنجامێکی وێستگەیەک، بنکەیەک و بازنەیەک یان کورسییەک بگۆڕن.
پەیامنێری رووداو دەڵێت، پێشێلکاریی "بچووک بچووک" هەبوون، هەندێک گلەیی و گازندەی بریکاری پارتە سیاسییەکان بوون بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر یان ئەوەی دەنگدەرەکە کارتی کۆنی دەنگدانی پێبووە و کۆدەکەی نەخوێندووەتەوە، نەوەک ئەوەی دەستکاریی دەنگێک کرابێت، ئامێرێک لەکارکەوتبێت، لە بنکەیەک یان وێستگەیەک نەتوانرابێت دەنگ بدرێت، یان خەڵکێک بە کارتی ساختە یان بێ ناسنامەی بایۆمەتری دەنگی دابێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، لە دەنگدانی تایبەت کە رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو وە 80 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەبوو، نزیکەی 73-75%ی هێزە ئەمنییەکان دەنگیان داوە؛ ئەو دەنگانە تێکەڵ دەکرێن بە دەنگەکانی دوێنێ 10ی تشرینی یەکەم و کاژێر 03:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەم ئەنجامەکان دەردەکەون.
پەیامنێری رووداو راشیگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان لە 5 بازنەی هەڵبژاردنی سلێمانی هیچ بەربژێرێکی گۆڕان براوە نییە، یەکگرتوو لە بازنەی یەک نزیکە لە دەرچوون، بەڵام رکابەرەکەی لە بزووتنەوەی گۆڕان کە شوناس شێرکۆیە لەوانەیە لە دەنگدانی تایبەت دەنگی پێدرابێت و دەنگەکانی زیادیکردبێت، بۆیە لەوانەیە ئەنجامە بەراییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، چونکە دەنگدانی تایبەت تێکەڵ بە دەنگدانی گشتی دەکرێت، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بەهۆی کۆتا دێنە ئاراوە.
بازنەی 1ی سلێمانی: 4 کورسی
- رێبوار عەبدولڕەحمان لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت و زیاتر لە 15 هەزار دەنگی بەدەستهیناوە
- یادگار مەحموود لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی دووەم دێت و زیاتر لە حەوت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- نەرمین مەعرووف لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پلەی سێیەم دێت و بە کۆتای ژنان دەردەچێت
- دارا سێکانیانی لە یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ شوناس شێرکۆ لە گۆڕان دەنگەکانیان لەیەکەوە نزیکن
لە بازنەی 2ی سلێمانی: 3 کورسی
- بەدرییە حوسێن لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت و زیاتر لە 15 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- بڕیار رەشید لە هاوپەیمانی کوردستان کە یەکێتیە بە پلەی دووەم دێت و نزیکەی 7 هەزار و 600 دەنگی بەدەستهێناوە
- ئاسۆ فەرەیدوون لە هاوپەیمانیی کوردستان کە لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە بە پلەی سێیەم دێت و شەش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
بەرپرسانی هەڵبژاردنی پارتی دەڵێن، چاویان لەوەیە دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت باڵانسی شنۆ نووری بەرزبکاتەوە بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی بازنەکە.
لە بازنەی سێی سلێمانی (هەڵەبجە، شارەزوور و دەورووبەری): 3 کورسی
- چرۆ حەمە شەریف لە هاوپەیمانیی کوردستان بە پلەی یەکەم دێت کە 14 هەزار و 500 دەنگی بەدەستهێناوە
- موسەننا ئەمین لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە پلەی دووەم دێت کە 14 هەزار و 300 دەنگی بەدەستهێناوە
- ئاریان تاوەگۆزی لە نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم دێت کە 11 هەزار و 500 دەنگی بەدەستهێناوە
بازنەی چواری سلێمانی (ئیدارەی راپەڕین و دووکان): 4 کورسی
- سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت کە زیاتر لە 28 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- سۆران عومەر لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە پلەی دووەم دێت کە زیاتر لە 24 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- غەریب ئەحمەد لە هاوپەیمانیی کوردستان لە پلەی سێیەم دێت کە 19 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- بەدریە حوسێن لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پلەی چوارەم دێت کە 16 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
لەم بازنەیەش بەربژێرێکی پارتی کە ناسکە عەبدوڵڵایە 15 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە؛ تێکەڵکردنی دەنگدانی تایبەت دوورنییە باڵانسەکە بگۆڕێت.
لە بازنەی پێنجی سلێمانی (گەرمیان): 4 کورسی
- موەفەق حوسێن لە نەوەی نوێ بە پلەی یەکەم دێت کە زیاتر لە 20 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- شوان محەممەد لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی دووەم دێت کە هەشت هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- سروە محەممەد لە هاوپەیمانیی کوردستان بە پلەی سێیەم دێت کە شەش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
- کاروان یاروەیس لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە پلەی چوارەم دێت کە شەش هەزار دەنگی بەدەستهێناوە
11:21
رووداو بەربژێرە براوەکانی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات
تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامی بەرایی دەنگدان لە سنووری پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە و بەپێی ئەو ئەنجامانەش، زۆرترین بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان سەردەکەون.
لە بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر سنووری سۆران دەگرێتەوە، بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیکەوتوون، چوار بەربژێری پارتی لەو بازنەیەدا سەردەکەون.
وەکو پەیامنێری رووداو گوتی، نەهرۆ مەحموود یەکەم بووە و زیاتر لە 40 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، محەممەد سەدیق دووەم بووە و زیاتر لە 37 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، سیپان شێراونی لە پلەی سێیەمە و نزیکەی 34 هەزار دەنگی بردووەتەوە و فەیسەڵ کەریم خان چوارەم بووە و زیاتر لە 24 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بەو پێیەی دەبێت لە شوێنی براوەی چوارەم کە فەیسەڵ کەریم خانە، ژنێک لە شوێنی ئەو وەکو کۆتا سەربکەوێت، بەربژێرێکی دیکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە جوان عەبدوڵڵایە و 13 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، دەچێتە پەرلەمانی عێراق.
ئەوەی کە پەیوەندی بە بازنەی 2ی پارێزگای هەولێرەوە هەیە کە 4 کورسیی هەیە، ئەنجامەکان بەم جۆرەن: خدر عەلی مەنتک، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 27758 دەنگی بردووەتەوە و لە پلەی یەکەم دێت؛ وەزیرە ئەحمەد برایم، بەربژێری نەوەی نوێ 23321 دەنگی بردووەتەوە؛ ئامانج مەحموود، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستنان 18973 دەنگی بەدەستهێناوە و کوردۆ عومەر، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان 14322 دەنگی بردووەتەوە.
پەیوەست بە بازنەکانی دیکەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، دوو بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری بازنەی 3 و بەربژێرێکی نەوەی نوێش لە هەمان بازنە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە؛ لە بازنەی چواریش پارتی 3 کورسی و نەوەی نوێش کورسییەک دەبەنەوە.
لە بازنەی سێ کە سێ کورسیی هەیە و رۆژئاوای سەنتەری شاری هەولێر دەگرێتەوە، ئەنجامەکان و براوەکان ئەمانەن:
1- رێبوار هادی، پارتی دیموکراتی کوردستان: 13 هەزار و 268 دەنگ.
2- ڤیان عەبدولعەزیز، نەوەی نوێ: 12 هەزار و 398 دەنگ.
3- لەیلا ئەکرەم سەعید، پارتی دیموکراتی کوردستان: 8 هەزار و 436 دەنگ.
بازنەی 4ی پارێزگای هەولێر، ناوچەکانی حەسارۆک، شۆڕش، باداوە، زانکۆ، سی مەتری، رووناکی، سەیداوە، برایەتی و راپەڕین دەگرێتەوە، چوار کورسیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت و یەکێک لە بەربژێرە سەرکەوتووەکان کۆتای ژن دەبێت. لەم بازنەیەش بەربژێرێکی نەوەی نوێ دەرچووە و دوو بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە دەنگی خۆیان دەردەچن. بۆ کورسیی چوارەم، عەبدولستار مەجید لە کۆمەڵی دادگەری زیاتر لە 14 هەزار دەنگی بردووەتەوە، بەڵام دەبێت کورسییەک بۆ کۆتای ژن بێت و هەربۆیە کورسییەکە دەدرێتە نەهلە قادر لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە زیاتر لە 12 هەزار دەنگی بردووەتەوە.
ئەنجامەکانی ئەو بەربژێرانەی زۆرترین دەنگیان لەو بازنەیە بەم جۆرەیە:
1- محەممەد ئیسماعیل عومەر، نەوەی نوێ، 25 هەزار و 598 دەنگ.
2- مەریوان قەرەنی ئیبراهیم، پارتی دیموکراتی کوردستان، 18 هەزار و 480 دەنگ.
3- سەباح سوبحی حەیدەر، پارتی دیموکراتی کوردستان، 16 هەزار و 798 دەنگ.
3- عەبدولستار مەجید، کۆمەڵی دادگەری، 14 هەزار و 370 دەنگ.
4- نەهلە قادر محەمەد، پارتی دیموکراتی کوردستان، 12 هەزار و 261 دەنگ.
11:13
ئەندامێکی رەوتی سەدر رایگەیاند، بە جیاوازیی 40 کورسی لەگەڵ براوەی دووەم، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە و ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتحیش دەڵێت، "41-43 کورسیی بەدەستدەهێنن".
عوسام حوسێن، ئەندامی رەوتی سەدر بەبێ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانیان ئاشکرا بکات، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە جیاوازیی 40 کورسی لەگەڵ دووەم، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، "لەبەر هەندێک حساباتی دەنگدانی تایبەت، جارێ ژمارەی کورسییەکان ئاشکرا ناکەین".
ئەو ئەندامەی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەش کرد، "بۆ پێکهێنانی کوتلەی گەورە، نزیکین لە پارتی دیموکراتی کوردستان، قووە دەولە و تەقەدووم".
هاوکات ئەبو میساق ئەلمساری، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکان، 41 بۆ 43 کورسی دەهێنین و لە دوای رەوتی سەدر بە پلەی دووەم دێن.
ئەبو میساق ئەلمساری ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ پێکهێنانی کوتلەی گەورە نزیکن لە دەوڵەتی یاسا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەزم.
11:11
پەیامنێری رووداو: پارتی هەر چوار کورسییەکەی سۆرانی بردووەتەوە
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەیەکی دەنگدانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە سنووری بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیکەوتووە، پارتی هەر چوار کورسییەکەی سنووری سۆرانی بردووەتەوە.
بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سۆران بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021 لەمیانی بەشداریکردنی لە بوولتەنی هەواڵەکانی کاژێر 09:00 رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی لە سەرچاوە جیاجیاکانەوە و بەتایبەتیش لە مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکانەوە وەرگیراون، لە بازنەی 1ی هەڵبژاردنی هەولێر کە سنووری سۆران دەگرێتەوە و 4 کورسیی هەیە، 3 بەربژێری پیاو و بەربژێرێكی ژن کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن، سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، نەهرۆ مەحموود یەکەم بووە و زیاتر لە 40 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، محەممەد سدیق دووەم بووە و زیاتر لە 37 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، سیپان شێروانی سێیەم بووە و نزیکەی 34 هەزار دەنگی بردووەتەوە، هەروەها فەیسەڵ کەریم خان چوارەم بووە و زیاتر لە 24 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بەو پێیەی دەبێت لە شوێنی براوەی چوارەم (فەیسەل کەریم خان) کە پیاوە و دەبێت ژنێک لە شوێنی ئەو وەکو کۆتا سەربکەوێت، بەربژێرێکی دیکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە جوان عەبدوڵڵایە و 13 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لە شوێنی فەیسەڵ کەریم خان دەچێتە پەرلەمانی عێراق.
هاوکات سەرپەرشتیاری کۆمیسیۆن لە سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ سکاڵایەک نە لەلایەن پارتە سیاسییەکان و نە لەلایەن چاودێرەکانەوە تۆمارنەکراوە و ئەمڕۆش دەرگا واڵایە بۆ تۆمارکردنی تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
لەم هەڵبژاردنەدا لە بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر نزیکەی 250 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەبوو؛ بۆ بردنەوەی ئەو 4 کورسییەش 9 بەربژێر لە کێبڕکێدا بوون.
10:58
پەیامی سەلاحەدین بەهائەدین بۆ یەکگرتووەکان دوای زیادکردنی کورسییەکانیان
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکی تایبەتدا بە ناوخۆی حیزبەکەی رایدەگەیێنێت، "لهم ساتە مێژووییهی بردنهوه و سهركهوتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد، شتێكی تر لائق نییه."
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامەکەیدا ژن و پیاوی یەکگرتووی بە "موجاهید و فیداكاری كاروانی یهكگرتوو" ناوبردووە دەڵێت، "یهكگرتووه سهربڵندهكانی سهنگهری بهرهی مهڵبهندهكانی دهڤهری بادینان، ههڵهبجه و سلێمانی و ههولێر" سڵاوی خواتان لێبێت.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو دەشڵێت، "داوا دهكهین له قاپیی رهحمهت و فهزڵی الله جل جلاله كه وامان لێبكا بتوانین شوكرانهی نیعمهتهكانی بكهین و لێمان قبووڵ بكات. پیرۆزی راستهقینه ئهوهیه.. بگهڕێنینهوه بۆ جهستهی یهكگرتووه شكۆدارهكهمان و دڵخۆشبین به خۆشی یهكدی."
دوێنێ یەکشەممە 10-10-2021، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سێ کورسی مسۆگەرکردووە و بۆ کورسیی چوارەم، بەربژێرەکەیان رکابەریی دەکات.
دەقی پەیامەکەی سەلاحەدین بەهائەدین:
پهیامی جهنابی ئهمینداری گشتی یهكگرتوو ـ تایبهت بهناوخۆ
ياربنا لك الحمد كما ينبغي لجلال وجهك وعظيم سلطانك
براو خوشكه موجاهید و فیداكارهكانی كاروانی یهكگرتوو..
یهكگرتووه سهربڵندهكانی سهنگهری بهرهی مهڵبهندهكانی دهڤهری بادینان و ههڵهبجه و سلێمانی و ههولێر .. السلام علیكم ورحمة الله
لهم لهحهزاته مێژووییهی بردنهوه و سهركهوتنتدا جگه الله اكبر و ولله الحمد شتێكی تر لائق نیه، ئینجا داوا ئهكهین له قاپی رهحمهت و فهزڵی الله جل جلاله كه وامان لێبكا بتوانین شوكرانهی نیعمهتهكانی بكهین و لێمان قبوڵ بكات.. پیرۆزی راسته قینه ئهوهیه كالجسد الواحد بگهرێنینهوه بۆ جهستهی یهكگرتووه شكۆدارهكهمان، دڵخۆشبین به خۆشی یهكتری.
رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا ۖ إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
ههمیشه لهسهركهوتن دابن، ههروهك ههمیشه شایهنی سهركهوتن بن.
براتان صلاح الدین محمد بھاءالدين ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
10:51
بەرپرسێکی سەدری: 80 کورسیمان بەدەستهێناوە
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەیەکی دەنگدانی بەغدا. وێنە: AFP
بەرپرسی نووسینگەی سەدر لە ناوچەی سەدر لە بەغدا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کورسییانەی کە رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەدەستیهێناون 80 کورسین و ژمارەکە زیاتریش دەبێت.
ئیبراهیم جابری، بەرپرسی نووسینگەی سەدر لە ناوچەی سەدر لە بەغدا لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی ئەو ژمارانەی دەستمان کەوتوون، لە هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 رەوتی سەدری 80 کورسیی بەدەستهێناوە و ئەگەری هەیە ژمارەکە زیاتر بێت".
ئەو بەرپرسەی نووسینگەی سەدر لە ناوچەی سەدری بەغدا گوتیشی، "لە ئێستاوە گەرەنتیمان کردووە فراکسیۆنی سەدری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق دەبێت".
جابری ئاماژەی بەوەش کرد، "بە تەنها لە پارێزگای بەغدا 28 کورسیمان بەدەستهێناوە".
یەکەمجارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، تێیدا 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
10:42
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک شەش کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی مسۆگەر کردووە و دەنگدانی تایبەتیش ئەوە یەکلایی دەکاتەوە کە ئایا کورسییەکی دیکە دەبات یاخود نا، چونکە لە بازنەی 1ی کەرکووک، موهەیمەن حەمدانی، کە بەربژێرێکی عەرەبە بە جیاوازییەکی کەم لەپێش موئەییەد غازییەوەیە کە کوردە.
هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، لە بازنەی 1ی کەرکووک، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە؛ دیلان غەفوور، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان پلەی دووەمی بەدەستهێناوە؛ ئومێد محەممەد، بەربژیری نەوەی نوێ لە پلەی سێیەمدایە، سەباح حەبیب، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان پلەی چوارەمی بەدەست هێناوە.
بۆ یەکلاکردنەوەی کورسیی پێنجەمیش رکابەری لە نێوان موهەیمەن حەمدانی و موئەییەد غازیدایە.
تایبەت بە بازنەی 2ی کەرکووک، گەیلان قادر، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت؛ نەجوە کاکەیی، بەربژێری پارتیش بە کۆتای ژن سەردەکەوێت.
لە بازنەی 3ی کەرکووکیش راکان سەعید، محەممەد تەمیمی و ساهیرە غەریب کە هەرسێکیان عەرەبن سەرکەوتوون.
10:35
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: لە سلێمانی 11 سکاڵا، لە هەولێر 6 سکاڵا و لە دهۆک 7 سکاڵا تۆمارکراون
بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر. وێنە: AFP
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بە پشتبەستن بە 94%ی ئەو بنکانەی دەنگدان کە ئەنجامەکانیان وەرگیراون، گەیشتووەتە 41%.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 لە راگەیێندراوێکدا رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن لە ئاستی هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە تۆماری دەنگدەراندا ناویان تۆمارکرابوو، 22 ملیۆن و 116 هەزار و 368 کەس بوون؛ هاوکات بە پشتبەستن بە 94%ی ئەو بنکانەی دەنگدان کە ئەنجامەکانیان وەرگیراون، لە تێکڕای ئەو ژمارەیە 9 ملیۆن و 77 هەزار و 779 کەس لە هەڵبژاردن دەنگیان داوە".
سەبارەت بە سکاڵاکانیش، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، "16 سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و 58 سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا تۆمارکراون؛ ئەو سکاڵایانەشی کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان تۆمارکراون بریتین لە (دهۆک 7 سکاڵا)، (هەولێر 6 سکاڵا)، (سلێمانی 11 سکاڵا)، (سەلاحەدین 3 سکاڵا) و (دیالە 4 سکاڵا)، بەڵام هیچ سکاڵایەک لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا تۆمارنەکراوە".
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 8ی ئۆکتۆبەر و پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوون.
بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە:
1- پارێزگای دهۆک (54%)
2- پارێزگای سەڵاحەدین (48%)
3- پارێزگای هەولێر (46%)
4- پارێزگای بابل (46%)
5- پارێزگای دیالە (46%)
6- پارێزگای کەرکووک (44%)
7- پارێزگای موسەننا (44%)
8- پارێزگای کەربەلا (44%)
9- پارێزگای واست (44%)
10- پارێزگای ئەنبار (43%)
11- پارێزگای میسان (43%)
12- پارێزگای نەینەوا (42%)
13- پارێزگای زیقار (42%)
14- پارێزگای قادسییە (42%)
15- پارێزگای نەجەف (41%)
16- پارێزگای بەسرە (40%)
17- پارێزگای سلێمانی (37%)
18- پارێزگای بەغدا- دیوی کەرخ (34%)
19- پارێزگای بەغدا- دیوی رەسافە (31%)
10:10
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان رایگەیاند، لە سنووری کەرکووک دوو کورسییان مسۆگەر کردووە.
کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، بەپێی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی لە بازنەی 1ی کەرکووک، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و نەجوە حەمید-یش لە بازنەی 2، دووەم زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
لە خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسیی لە کەرکووک هەبوو، بەڵام لە خولی چوارەمدا بەهۆی رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە، دەنگدانی لە سنووری کەرکووک بایکۆت کرد و هیچ کورسییەکی نەبوو. کەمال کەرکووکی گوتی" ئەوەی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 روویدا، خیانەت و سەپاندنی هێزبوو، بۆیە پارتی ئەوەی قبووڵنەکرد".
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە بازنەی یەکەمی پارێزگای کەرکووک، شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و دیلان غەفوور لە هەمان بازنە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. هەروەها لە لیستی هاوپەیمانی، سدیق عومەر و موئەیەد غازی دەرچوون.
کورسیی چوارەمی هاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان بەربژێرێکیان و بەربژێرێکی دیکەی بە رەچەڵەک عەرەب لە بازنەی یەک یەکلایی نەبووەتەوە و چاوەڕێی کۆکردنەوەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەتن. هەروەها بەپێی زانیارییەکان ئومێد محەممەد، بەربژێری نەوەی نوێ دەرچووە.
هەروەها بەربژێرێکی یەکێتی و تورکمان رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی کورسیی دووەمی پارێزگاکە دەکەن. لەو بازنەیەدا ئەرشەد ساڵحی، بەربژێری تورکمان زیاتر لە 14 هەزار دەنگی هێناوە و لە پلەی یەکەمی بازنەکەدایە.
پارێزگای کەرکووک لە سێ بازنە پێکهاتووە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و 11 هەزار و 928 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و، 12 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە سێیان بۆ کۆتای ئافرەتانە.
ئەم ئەنجامانە بەرایین و هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە، بڕیارە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاژێر 15:00ی ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 ئەنجامی گشتیی دەنگەکان رابگەیێنێت.
08:53
پەیامنێری رووداو: پارتی و یەکگرتوو رکابەری لەسەر کورسی سێیەمی زاخۆ دەکەن
لە بازنەی یەکی پارێزگای دهۆک کە ناوەندی شاری دهۆک و قەزای ئامێدی دەگرێتەوە، ئامارە سەرەتاییەکان پێشانیدەدەن کە جەمال کۆچەر، بەربژێری یەکگرتووی ئیسلامی، زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام لە زاخۆ دوو بەربژێری پارتی و یەکگرتوو رکابەریی لەسەر کورسیی سێیەم دەکەن.
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک دەڵێت، لە دوای جەمال کۆچەر کە دەنگی یەکەمی بازنەی یەکی دهۆکی بەدەستهێناوە، دەنگی دووەم بۆ دکتۆر خەلیل غازی بووە کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە.
لە بازنەی ژمارە 2ـی پارێزگای دهۆک کە زاخۆ دەگرێتەوە و خاوەنی سێ کورسییە، سەگڤان یوسف (پارتی) زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە. هەروەها زۆزان کۆچەر لەسەر لیستی پارتی، بە دەنگی کۆتای ژن توانیویەتی کورسییەک بەدەستبێنێت.
عومەر کۆچەر لە یەکگرتووی ئیسلامی و عەبدولواحید سلێڤانەیی لە پارتی دیموکراتی کوردستان کێبڕکێ لەسەر کورسیی سێیەمی بازنەی دوو دەکەن و دەنگەکانیان لە یەک نزیکن.
ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک دەڵێت، یەکگرتووی ئیسلامی پێیوایە بەربژێرەکەی لەو بازنەیەدا سەرکەوتووە، بەڵام پارتی دەڵێت، هێشتا دەنگەکانی قەزای شارۆچکەی سێمێل ماون بژمێردرێن و رکابەرایەتییەکە کۆتایی نەهاتووە.
08:42
ئەنجامی بەرایی بازنەی پێنجی سلێمانی؛ کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان
ئەنجامی بەرایی بازنەی پێنجی سلێمانی؛ کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان
لە بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی کە دەڤەری گەرمیان دەگرێتەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هەر یەکە لە پارتی، نەوەی نوێ و یەکێتی کورسییان یەکلاییکردووەتەوە و کورسیی چوارەمیش لەنێوان دوو بەربژێری یەکێتیدا ماوە.
ئەنجامە بەراییەکان بەمشێوەیەن:
سروە محەممە، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان - یەکێتی: شەش هەزار و 327 دەنگ
کاروان یاروەیس، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان - یەکێتی: شەش هەزار و 149 دەنگ
هۆشیار عومەر، بەربژێری گۆڕان: دوو هەزار و 543 دەنگ
شوان محەممەد، بەربژێری پارتی: هەشت هەزار و 696 دەنگ
غالب محەممەد، بەربژێری سەربەخۆ: پێنج هەزار و 220 دەنگ
مۆفەق حوسێن، بەربژێری نەوەی نوێ: 20 هەزار و 873 دەنگ
رزگار محەممەد، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان - یەکێتی: پێنج هەزار و 297 دەنگ
لەم بازنەیە، مۆفەق حوسێن، بەربژێری نەوەی نوێ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا سێ کورسی یەکلابوونەتەوە کە بۆ نەوەی نوێ، پارتی و یەکێتین و دوو بەربژێری یەکێتی کە کاروان یاروەیس و رزگار محەممەدن چاوەڕوانی دەنگدانی تایبەت دەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەیان.
08:40
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق: رێژەی بەشداریکردن لەدەنگدان 41% بووە
رێژەی بەشداریی دەنگدان لە هەولێر 46% بووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لەدەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق، لە کۆی 94٪ی ئەو بنکانەی وەرگیراونەتەوە 41٪ بووە ، بەرزترین رێژەی بەشداریکردنیش لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە کە 54٪ بووە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 11-10-2021، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداریی دەنگدانیان کردووە لە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2021 لە هەر 83 بازنەکەی پارێزگاکانی عێراق، گەیشتووەتە 9 ملیۆن و 77 هەزار و 779 کەس.
سەبارەت بە سکاڵاکانیش، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 16 سکاڵایان لە دەنگدانی تایبەت بەدەست گەیشتووە و لەدەنگدانی گشتیش 58 سکاڵا هەبوون.
لەکۆی 16 سکاڵا لە رۆژی دەنگدانی تایبەت لەهەولێر 6 سکاڵا هەبوون، لەدهۆک 2 سکاڵا، لە ئەنباریش 3 سکاڵا تۆمارکراون. هەروەها لەدیالە دوو سکاڵا هەبوون، لەسلێمانی سکاڵایەک و لە کەرخی بەغدا سکاڵایەک و لەکەربەلاش یەک سکاڵا تۆمارکراون.
ئەو سکاڵایەنەشی کە لە رۆژی دەنگدانی گشتی تۆمارکراون لە کۆی 58 سکاڵا، 10 یان لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، لەبەسرە 10 سکاڵا ، نەجەف 4 سکاڵا، بەغدا بەری کەرخ 3 سکاڵا، کەربەلا 6 سکاڵا، بابل 6 سکاڵا، دیالە 2 سکاڵا، ئەنبار 9 سکاڵا، لە پارێزگای سەلاحەدین 3سکاڵا و لەپارێزگای دهۆکیش 5 سکاڵا تۆمارکراون.
رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن
1- پارێزگای دهۆک، 54٪
2- پارێزگای هەولێر، 46٪
3- پارێزگای سلێمانی، 37٪
4- پارێزگای کەرکووک 44٪
5- پارێزگای نەینەوا 42٪
6- پارێزگای سەلاحەدین 48٪
7- پارێزگای بەغدا- بەری رسافە 31٪
8- پارێزگای بەغدا- بەری کەرخ 34٪
9- پارێزگای کەربەلا، 44٪
10- پارێزگای بابل، 46٪
11 - پارێزگای دیالە، 46٪
12- پارێزگای واست 44٪
13-پارێزگای دیوانییە، 42٪
14- پارێزگای موسەننا 44٪
15- پارێزگای ئەنبار، 43٪
16-پارێزگای زیقار، 42٪
17-پارێزگای میسان، 43٪
18- پارێزگای نەجەف، 41٪
19- پارێزگای بەسرە، 40٪
رۆژی 8ی ئۆکتۆبەری 2021 دەنگدانی تایبەت لەعێراق بەڕێوەچوو، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بەدەنگدانی تایبەت و گشتییەوە رابگەیێنێت.
18:37
ئەنجامی بەشێک لە دەنگەکانی پارێزگای هەولێر
بنکەیەکی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
لە بازنەی سێ کە سێ کورسی هەیە، رۆژئاوای سەنتەری شاری هەولێر دەگرێتەوە، ئەنجامە بەراییەکان بەمجۆرەیە:
1- رێبوار هادی، پارتی دیموکراتی کوردستان: 13 هەزار و 268 دەنگ
2- ڤیان عەبدولعەزیز، نەوەی نوێ: 12 هەزار و 398 دەنگ
3- لەیلا ئەکرەم سەعید، پارتی دیموکراتی کوردستان: 8 هەزار و 436 دەنگ
4- هەرێم کەمال ئاغا، هاوپەیمانی کوردستان: 7 هەزار و 210 دەنگ.
5- قومریە محەممەد نەجیب، کۆمەڵی دادگەری: 3 هەزار و 982 دەنگ
بازنەی چواری پارێزگای هەولێر، ناوچەکانی حەسارۆک، شۆڕش، باداوە، زانکۆ، سی مەتری، رووناکی، سەیداوە، برایەتی و راپەڕین دەگرێتەوە، چوار کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەبێت و یەکێک لە بەربژێرە سەرکەتووەکان کۆتای ئافرەت دەبێت:
1- محەممەد ئیسماعیل عومەر، نەوەی نوێ: 25 هەزار و 598 دەنگ
2- مەریوان قەرەنی ئیبراهیم، پارتی دیموکراتی کوردستان: 18 هەزار و 480 دەنگ
3- سەباح سوبحی حەیدەر، پارتی دیموکراتی کوردستان: 16 هەزار و 798 دەنگ
3- عەبدولستار مەجید، کۆمەڵی دادگەری: 14 هەزار و 370 دەنگ
4- نەهلە قادر محەممەد، پارتی دیموکراتی کوردستان: 12 هەزار و 261 دەنگ
2- مژدە ئیسماعیل ساڵح: 8 هەزار و 980 دەنگ
ئەنجامی بەرایی بازنەی 1ی هەولێر لە قەزای مێرگەسۆر بەمشێوەیەیە:
سیپان عەزیز- پارتی دیموکراتی کوردستان: 18934 دەنگ
نەهرۆ مەحموود- پارتی دیموکراتی کوردستان: 1566دەنگ
جوان عەبدوڵڵا - پارتی دیموکراتی کوردستان: 6200 دەنگ
محەممەد سدیق- پارتی دیموکراتی کوردستان: 294 دەنگ
بەشێک لە ئەنجامە بەراییەکانی بنکەی کەسنەزان بەمشێوەیەن:
خدر عەلی مەنتک- پارتی دیموکراتی کوردستان: 594 دەنگ
ئامانج مەحموود هەرکی- پارتی: 480 دەنگ
وەزیرە ئەحمەد- نەوەی نوێ: 255 دەنگ
کوردۆ عومەر- هاوپەیمانیی کوردستان: 103 دەنگ
عەبدولسەلام محەممەد- هاوپەیمانیی کوردستان: 20 دەنگ
ئەو ئەنجامانە بەرایین و هێشتا یەکلایینکەراوەتەوە، بڕیارە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ماوەی 24 کاژێر دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی دەنگەکان رابگەیێنێت.
زیاتر بخوێنەوە
18:36
ئەنجامە بەراییەکانی بازنەی یەکی سلێمانی بەمشێوەیەن:
رێبوار ئەوڕەحمان- نەوەی نوێ: 15251دەنگ
یادگار مەحمود- پارتی: 7325 دەنگ
نەرمین مەعروف- هاوپەیمانی کوردستان: 5532 دەنگ
شاسوار ئەمین- هاوپەیمانی کوردستان: 3769 دەنگ
دارا حەمە ئەحمەد- سەربەخۆ: 6936 دەنگ
دانا ئەحمەد مستەفا- هاوپەیمانی کوردستان: 4512 دەنگ
شوناش حەسەن- هاوپەیمانی کوردستان: 3240 دەنگ
رێبوار کەریم- سەربەخۆ: 2839 دەنگ
لە بازنەی دووی سلێمانی کە سێ کورسییە و یەکێکیان بۆ کۆتای ئافرەتانە دەنگەکان بەمشێوەیەن:
بەدریە ئیبراهیم - نەوەی نوێ: 15246دەنگ
سەرکەوت شەمسەدین - سەربەخۆ: 1779 دەنگ
رێزان ئەحمەد هەردی - هاوپەیمانی کوردستان: 3205دەنگ
شنۆ نوری - پارتی: 5510 دەنگ
ئاسۆ فەرەیدون - هاوپەیمانی کوردستان 6034 دەنگ
بڕیار رەشید - هاوپەیمانی کوردستان: 7581 دەنگ
مرواری محەممەد - کۆمەڵی دادگەری: 4683 دەنگ
دوایین ئەنجامی بەرایی بازنەی پێنجی سلێمانی بەمشێوەیەیە:
مۆفەق حوسێن - نەوەی نوێ: 20873 دەنگ
شوان محەممەد - پارتی: 8696 دەنگ
کاروان یاروەیس - هاوپەیمانی: 6149 دەنگ
سروە محەممەد - هاوپەیمانی: 6327 دەنگ
رزگار محەممەد - هاوپەیمانی: 5297 دەنگ
هۆشیار عومەر - هاوپەیمانی : 2543 دەنگ
غالب محەممەد - سەربەخۆ: 5220 دەنگ
ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی ناوچەی گەرمیان بەمشێوەیەن:
سروە محەممەد - هاوپەیمانی کوردستان: 6327 دەنگ
کاروان یاروەیس - هاوپەیمانی کوردستان: 6149 دەنگ
هۆشیار عومەر - هاوپەیمانی کوردستان: 2543 دەنگ
شوان محەممەد - هاوپەیمانی کوردستان: 8696 دەنگ
غالب محەممەد - هاوپەیمانی کوردستان: 5220 دەنگ
موەفق حوسێن - هاوپەیمانی کوردستان: 20873 دەنگ
رزگار محەممەد - هاوپەیمانی کوردستان: 5297 دەنگ
ئەنجامی بنکەکانی ئەمین زەکی بەگ، جەمال تاهیر و لە وێستگەی چوار لە ناوەندی پەیمانگەی کۆمپیوتەری لە بازنەی یەکی سلێمانی:
رێبوار ئەوڕەحمان- نەوەی نوێ: 380
یادگار مەحموود- پارتی: 217
نەرمین مەعرووف- هاوپەیمانی کوردستان: 151
شاسوار ئەمین جەلال: 121
رێبوار کەریم- سەربەخۆ: 69
شوناس حەسەن- هاوپەیمانی کوردستان: 114
ئەنجامی دەنگەکانی بنکەیەک لە رانیە بازنەی چواری پارێزگای سلێمانی:
سۆران عومەر: 136 دەنگ
سروە عەبدولواحید: 119 دەنگ
بەدریه حوسێن: 50 دەنگ
غەریب ئەحمەد: 40 دەنگ
ناسکە عەبدوڵڵا: 42 دەنگ
ئەبووبەکر بایز: 16 دەنگ
ئامانج ئەحمەد: 1 دەنگ
بێهزاد شەفیق: 3 دەنگ
محەممەد حەسەن: 2 دەنگ
یەعقوب گورگیس: 1 دەنگ
بنكەی بنكورە لە ساڵح ئاغا لە كەلار:
2385 دەنگدەری هەبووە 522 كەس دەنگی داوە و لە پێنج وێستگە پێکهاتووە کە تەنیا یەک وێستگەیان ماوە، ئەنجامەکانیش بەمشێوەیەن:
موفەق حوسێن: 118
شوان محەممەد: 78
غالب محەممەد: 27
كاروان یاروەیس: 45
سروە محەممەد: 38
هۆشیار عومەر: 9
ئەنجامی 6 بنکە لە بازنەی 4ی سلێمانی:
سۆران عومەر - کۆمەڵ: 1919 دەنگ
سروە عەبدولواحید - نەوەی نوێ: 1827 دەنگ
ناسکە عەبدوڵڵا - پارتی: 1007 دەنگ
بەدریە حوسێن - هاوپەیمانیی کورستان: 766 دەنگ
غەریب ئەحمەد - هاوپەیمانی کوردستان: 746 دەنگ
بەکر بایز - هاوپەیمانی کوردستان: 316 دەنگ
18:35
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە 9 بنکە لە بازنەی یەک و دووی پارێزگای دهۆک:
جەمال کۆچەر- یەکگرتوو: 1515 دەنگ
خالید سەلیم- پارتی: 1576 دەنگ
سەباح ئەتروشی-سەربەخۆ: 317 دەنگ
ئەڤین سەباح-پارتی: 1429 دەنگ
فەهمی سەلمان- پارتی: 1221 دەنگ
ئەنجامی بەشێک لە دەنگەکانی قەزای زاخۆ بەمشێوەیەن:
عەبدولواحید ئەحمەد- پارتی: 521
عومەر كۆچەر- یەکگرتوو: 465
سەگڤان يوسف- پارتی: 410
ئەنجامەکانی 64 بنکەی بازنەی سێی دهۆک پارێزگای دهۆک کە چوار کورسییە بەمشێوەیەن:
مۆفەق شەهاب- پارتی: 25380 دەنگ
ڤیان سەبری- پارتی: 13589 دەنگ
چیای تەیمور- پارتی: 9962 دەنگ
خەسرۆ عەبدوڵڵا- پارتی: 12577 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
18:32
ئەنجامی بەشێک لە دەنگەکانی پارێزگای هەڵەبجە
دوایین دەنگدەر لە پارێزگای هەڵەبجە. وێنە: پێشەوا بەختیار - رووداو
ئەنجامی وێستگەیەک لە قوتابخانەی بورهان و کۆی گشتی دەنگەکانی بنکەکانی ناحیەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە کە سەر بە بازنەی سێی سلێمانییە بەمشێوەیەن:
موسەنا ئەمین نادر حسێن - یەکگرتوو: 734 دەنگ
ئەحمەد حەمەڕەشید ئەحمەد - کۆمەڵ: 362 دەنگ
ئەشواق جاف - پارتی: 618 دەنگ
ئاریان عەزیز ئەحمەد: 168 دەنگ
چرۆ حەمەشەریف عەبدوڵا - هاوپەیمانی کوردستان: 1006 دەنگ
کۆی ئەنجامی دەنگدانی 27 بنکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە بازنەی سێی سلێمانی بەمشێوەیەیە:
موسەنا ئەمین- یەکگرتوو: 7247 دەنگ
ئەحمەد حاجی رەشید-کۆمەڵ: 4630 دەنگ
چرۆ حەمە شەریف- هاوپەیمانی کوردستان: 5152 دەنگ
ئەشواق جاف- پارتی: 3620 دەنگ
ئاریان عەزیز- نەوەی نوێ: 3461 دەنگ
18:30
بەشێک لە ئەنجامی دەنگەکانی پارێزگای کەرکووک
بنکەیەکی دەنگدان لە کەرکووک. وێنە: هیوا حوسامەدین - رووداو
بەشێک لە ئەنجامی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووک بەمشێوەیەن:
رێژەی دەنگی بەدەستهاتوو لە دەنگدانی تایبەت لە بازنەی یەکی کەرکووک:
شاخەوان عەبدوڵڵا- (پارتی): 26٪
دیلان غەفوور (هاوپەیمانی): 15.9٪
سەباح حەبیب (هاوپەیمانی): 12.9٪
موئەیەد غازی (هاوپەیمانی): 11.4٪
ئاڵا تاڵەبانی (سەربەخۆ): 5٪
ئەنجامی دەنگدان لە بنکەی وەسبە لە گەڕەکی عەرەفە کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی لە تورکمان و عەرەب پێکدێن، بەمشێوەیە:
ماردین قۆچ قایا، بەربژێری بەرەی تورکمان: 392 دەنگ
موهەیمەن حەمدانی، بەربژێری عەرەبی: 256 دەنگ
شاخەوان عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان: 103 دەنگ
دیلان غەفوور، بەربژێری هاوپەیمانیی کوردستان: 56 دەنگ
ئومێد محەممەد، بەربژێری نەوەی نوێ: 48 دەنگ
ئاڵا تاڵەبانی، سەربەخۆ 32: دەنگ
18:24
ئەنجامی بەرایی لە 8 بنکەی مەخموور بەمشێوەیەیە:
ئیخلاس دلێمی - پارتی: 1357 دەنگ
تەعمە عەبدوڵڵا- پارتی: 1011 دەنگ
ئەحلام رەمەزان- هاوپەیمانی کوردستان: 955 دەنگ
رحال عەبد حوسەین- هاوپەیمانی تەقەدومی نیشتمانی: 24 دەنگ
18:23
یەکەم ئەنجامی هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە
ئەنجامی وێستگەی دوو لە بنکەی کۆیەی کچان:
کوردۆ عومەر 66 دەنگ
وەزیرە ئەحمەد برایم مەلا: 49
عەبدولسەلام محەممەد: 8
هێلان عیسا: 5
18:22
سەرچاوەیەک لە یەکگرتوو: بەپێی ئەنجامە بەراییەکان موسەننا ئەمین یەکەم دەبێت
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتوو بە رووداوی راگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان موسەننا ئەمین پلەی یەکەمی بازنەی سێی سلێمانی بەدەستهێناوە، هەروەها جەمال کۆچەریش دەنگێکی زۆری بەدەستهێناوە و "چاوەڕێی کورسیی سێیەمین."
زیاتر بخوێنەوە
18:20
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان
بەپێی ئەو ئەنجامانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە رێژەی دەنگەکان لە هەرێمی کوردستان لە دەنگدانی تایبەت بەمشێوەیەن:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 39٪
هاوپەیمانی کوردستانی: 29٪ (یەکێتی نیشتمانی کوردستان 18٪ و بزووتنەوەی گۆڕان 11٪)
نەوەی نوێ: 8٪
18:01
دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتاییهات
کاژێر 18:00 ئامێرەکانی دەنگدان وەستان و بنکەکانی دەنگدان داخران. بڕیارە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دوای 24 کاژێر ئەنجامی فەرمی رابگەیێنێت.
زیاتر بخوێنەوە
17:46
گوتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ رووداو: رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن گەشبینیی تێدایە
گوتەبێژی حکومەتی عێراق دوای دەنگدان لە بنکەیەکی هەڵبژاردن لە بەغدا قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەرز دەبێتەوە.
حەسەن نازم، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی رێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە هەموو عێراق لە هەڵبژاردن، رایگەیاند "تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، رێژەی بەشداری لە زۆربەی پارێزگاکان 27%ی تێپەڕاند و ژمارەیەکی زۆر کەمیان 14% بوون. ئەو ئامارانەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا بڵاوکراونەتەوە، جۆرێک لە گەشبینییان تێدایە، چونکە ئەگەر رێژەی بەشداری تاوەکو نیوەڕۆ بگاتە سەرووی 20%، ئەوە بابەتێکی باشە. پشت بە خودا، رێژەی بەشداریکردن بەرز دەبێتەوە. لە ژمارەیەکی کەم لە پارێزگاکان رێژەی بەشداریکردن نزم بوو و رێژەی بەشداری تێیاندا 14% و 10% بوو. ئەمە بابەتێکە پەیوەستە بە سرووشتی حیزب و هێزە سیاسییەکان و ئاراستەکردنی خەڵک لەم پارێزگایانە هەیە. پێموایە نەجەف 14%، بەغدا، رەسافە و کەرخ هێشتا نەگەیشتووەتە 20%، بەڵام پێشبینی دەکرێت خەڵکێکی زیاتر بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا حکومەتی عێراق لە ئاستی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن رازییە یاخود نا، گوتەبێژی حکومەتی عێراق گوتی، "ئێمە پێش ئەنجامەکان ناکەوین؛ دەبێت تاوەکو کاژێر شەش کە وادەی هەڵبژاردن تەواودەبێت، چاوەڕێ بکەین. دوای ئەوە چاو لە ئامارەکان دەکەین کە کۆمیسیۆن بڵاویدەکاتەوە و ئەوکات دەتوانین قسە لەسەر ئەوە بکەین کە ئایا ئێمە رازیین لە رێژەی بەشداریکردن؟ ئایا رێژەیەکی بەرز هەیە؟ ئایا عێراقییەکان بە رێژەیەکی زیاتر بەشدارییان کرد بۆ پێکهێنانی پەرلەمان و سیستەمی سیاسیی داهاتوو؟"
حەسەن نازم ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق ئامادەکاریی باشی کردووە بۆ هەڵبژاردن و بە تەواوی هاوکاریی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کردووە، "خەڵک دەزانن لە سەرەتاوە حکومەت هیچ کەمتەرخەمیی نەکردووە بۆ پاڵپشتیکردن لە هەڵبژاردن بە شێوەیەکی گشتی وەکو پاڵپشتیکردنی کۆمیسیۆن و دووبارەشی دەکەینەوە کە کۆمیسیۆن داواکاریی زۆری هەیە و بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوام راسپاردەی هەیە تاوەکو پاڵپشتیی کۆمیسیۆن بکەین و ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر زۆر بڕیار داوە لەوبارەوە. هەروەها سەرۆکوەزیران میوانداریی کۆمیسیۆنیشی کرد و لەڕووی داراییەوە پاڵپشتیی لە کۆمیسیۆن کرد. لەگەڵ کۆمپانیاکانیش هەر بەو شێوەیە توانیمان رێککەوتن بکەین بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن وەکو چاپکردنی کاخەز و دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکە. لەڕووی ئەمنییەوە، هێزە ئەمنییەکان ئامادەن. لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمیسیۆن لە پەیوەندیدا بووین بۆ گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بۆ پاراستنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بەتایبەت ئەنجامی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و کاخەزییش و ئەو میمۆرییەی کە ئەنجامەکانی تێدا هەڵدەگیرێت، بۆیە حکومەت پرۆسەی هەڵبژاردنی پتەوکرد، هەموو پێداویستییەکانی دابینکرد لەڕووی ئاسایش، لۆجستیک و داراییەوە. تەنانەت لەڕووی هوشیاریشەوە کارێکی بەردەوام لەئاردا بوو بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن".
لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانیش رایگەیاند، "ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان جیاواز نین لە ناوچەکانی دیکە، بەڵام داعش لەوێ هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر، هیچ شتێک رووینەداوە جگە لە یەک دوو پێشێلکاری لە دیالە کە کاریگەری ناکاتە سەر ناوچەیەکی فراوانی عێراق. رێکاری ئەمنی گیراوەتەبەر، خەڵک چوونەتە بنکەکانی دەنگدان و پرۆسەکە لەو ناوچانە بەردەوامە".
گوتەبێژی حکومەتی عێراق پێشبینی دەکات رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن بەرز ببێتەوە و دەڵێت، "بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی هەن تاوەکو نیوەڕۆ 20%مان تێپەڕاندووە. جیاوازییش هەیە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە. زۆرینەی پارێزگاکان گەیشتوونەتە 20%. هەندێک گەیشتوونەتە 27% و 25% و رێژەی بەشداری لە ژمارەیەکی کەم لە پارێزگاکان لە 20% کەمترە. لە بەغداش بەو شێوەیە. هیوا دەخوازین لەو کاتەی کە ماوە ئەو رێژانە بەرز ببنەوە و بێگومانیش بەرز دەبنەوە".
16:57
سەرۆکی کۆمیسیۆن: یەک لەسەر سێی دەنگدەران دەنگیان داوە
جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا رێژەی بەشداریکردنی خەڵک باشە و دەشڵێت، "نزیکەی یەک لەسەر سێی دەنگدەری عێراقی دەنگیان داوە".
سەبارەت بە کارنەکردنی هەندێک ئامێری دەنگدان لە کاتی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان، سەرۆکی کۆمیسیۆن گوتی، "لە کاژێر 07:00ی بەیانی ئامێرەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داگیرسان، بەڵام لە هەندێک بنکە و وێستگە بەهۆی ئەوەی فەرمانبەری سەر ئامێرەکە نەیانزانیوە بەکاریانبهێنن، بووە هۆی ئەوەی ئامێرەکان بکوژێنەوە و لەکاتی داگیرساندنەوەیاندا داوای کۆدێکی تایبەت دەکات و دەوەستێت تاوەکو کۆدەکە داخڵ دەکرێت".
بە گوتەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، "بە زوویی ئامێرەکان خراونەتەوە کار، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئامێرەکان هەموو دەستکارییەک رەتدەکەنەوە، ئێستا هیچ ئامێرێک کێشەی نییە و پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنیش کاری خۆی بە باشی کردووە".
بڕیارە لە کاژێر 06:00ی ئێوارە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی ئامێرەکان بکوژێنەوە و لەبارەی سەرپێچییەکانیش جەلیل عەدنان خەلەف دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکراوە".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆڵی میدیا و میدیاکارانی بەرز نرخاند و ئەوەی خستەڕوو، "رووماڵی میدیا لە هەڵبژاردندا زۆر باش بووە و رۆڵێکی گرنگیان هەبووە. سوپاس بۆ رووداو".
16:50
رێکخراوی نوور بۆ چاودێریی هەڵبژاردن: پێشێلکاری و دواخستنی زۆر لە ناوەندەکانی دەنگدان روویانداوە
رێکخراوی نوور ئەلجامیعە بۆ چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێشێلکاری و دواخستنی زۆر لە ناوەندەکانی دەنگدان لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، ئەنبار، کەرکووک و دیالە روویانداوە، وەکو رێگریکردن لە چوونی چاودێران بۆ نێو ناوەندەکانی دەنگدان و لەکارکەوتنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن و بەردەوامیی بانگەشەی هەڵبژاردن لە پێش ناوەندەکانی دەنگدان.
رێکخراوی نوور ئەلجامیعە بۆ چاودێریی هەڵبژاردن، کە رێکخراوێکی ناحکومییە و لە ساڵی 2003 وە لە عێراق دامەزراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیێندراوێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "هەرچەندە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەو 10 پارێزگایەی عێراق کە تێیاندا چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەکەین بێ کێشە دەستیپێکرد، بەڵام تیمەکانمان زۆر لە دۆخەکانی رێگریکردن لە چوونی چاودێران بۆ نێو ناوەندەکانی دەنگدانیان بەدیکردووە، لەپاڵ بەدیکردنی دۆخی درەنگ کردنەوەی وێستگەکانی دەنگدان و لەکارکەوتنی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان بۆ ماوەی 15 خولەک، لەگەڵ تێبینیکردنی دۆخەکانی گوشارخستنەسەر و تۆقاندنی دەنگدەران لە چەند پارێزگایەک".
رێکخراوی نوور ئەلجامیعە دەشڵێت، "ئێمە 1436 چاودێرمان لە 59 بازنەی هەڵبژاردن لە 10 پارێزگا بڵاوکردووەتەوە، هاوکات ناوەندێکی زانیاریمان هەیە پەیوەندیی بە هەموو چاودێرەکانەوە هەیە بۆ وەرگرتنی راپۆرتەکانی چاودێری لێیان، بەڵام بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 رێگە بە چاودێرە خۆجێیەکان نادات مۆبایلەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەنە نێو ناوەندەکانی دەنگدان، ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی هەیە لەسەر توانای چاودێرەکان بۆ کتوپڕ گواستنەوەی زانیارییەکان".
رێکخراوی نوور ئەلجامیعە بۆ چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق لە راپۆرتەکەیدا ئاشکراشی دەکات، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانمان کە 1300 چاودێرمان بۆیان ناردووین، کێشەکانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی کە ئەمڕۆ روویاندا بریتین لەمانە، 75 چاودێر کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی (نەینەوا، دەوروبەری بەغدا، ئەنبار، کەرکووک)ن رێگەیان لێگیراوە بچنە نێو ناوەندەکانی دەنگدان یان لە چەند وێستگەیەکی دەنگدان دەرکراون، ئەوەشی رێگەی لە چاودێرەکان گرتووە هێزە ئەمنییەکانن، چونکە ئاشنای رێکارەکان نین، هەروەها ئەوەی چاودێرەکانی لە وێستگەکانی دەنگدان دەرکردووە فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنن، 96%ی راپۆرتەکانمان دەڵێن هێزە ئەمنییەکان پێشی ناوەندەکانی دەنگدانیان گرتووە، 90%ی راپۆرتەکانمان دەڵێن هەموو ئەندامانی تیمەکانی ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەبوون، هەروەها 13%ی راپۆرتەکانمان دەڵێن بانگەشەی هەڵبژاردن لە پێشی ناوەندەکانی دەنگدان بەتایبەت لە شارەکانی (کەرکووک، دیالە، بەغدا) بەردەوام بووە".
ئەمە لە کاتێکدایە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 627 هەزار چاودێری بیانی و خۆجێیی و لایەنە سیاسییەکان چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەکەن لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق.
16:46
تۆڕی چاودێری هەڵبژاردن: تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداریی لە دەنگدان 20٪ی تێنەپەڕاندووە
تۆڕی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند رێژەی بەشداریی دەنگدەران تاوەکو کاژێر 12ی نیوەڕۆ نەگەیشتووەتە 20٪.
محەممەد خەلیل حوسێنی، پسپۆڕی کاروباری هەڵبژاردن لە تۆڕی چاودێری هەڵبژاردن بڵاویکردەوە لە کۆی 1580 بنکەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە چاودێریان هەیە، رێژەی بەشداریکردن خەڵک لە پڕۆسەی هەڵبژاردن تاوەکو کاژێر 12ی نیوەڕۆ 20٪ تێنەپەڕیوە.
سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن کە رووبەڕووی دەنگدەران دەبێتەوە، حوسێنی رایگەیاند "گرفتێکی ئەوتۆ لەبەردەم دەنگدەراندا نییە ئەوانەش کە رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە نەهاتنەوەی ناو و هەندێکیشیان کە ویستوویانە دەنگبدەن مافی دەنگدانیان نەبووە".
ئەو پسپۆڕەی کاروباری هەڵبژاردن باسی لەوە کرد؛ زیاتر لە هەزار کەیسی هەوڵی بردنی مۆبایلیان بۆ وێستگەکانی دەنگدان تۆمارکردووە، کە بەگوێرەی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ نێو بنکەکانی دەنگدان رێگەپێدراو نییە.
پێشتر محەممەد نەعیم، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند پێشبینی دەکەن لە چەند کاژێری داهاتوو رێژەی دەنگدان بەرزدەبێتەوەوە و ئەگەری هەیە رێژەکە 50٪ تێپەڕێنێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رایگەیاند بەشداری خەڵک لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە ئاستێکی باشدایە و پێشبینیش دەکەن لە دوای کاژێر 12 خەڵکێکی زیاتر روو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن.
16:35
خالید شوانی بۆ کەرکووکییەکان: فریانەکەوین لە کەرکووک دەدۆڕێین
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی رێبوار تەها و خالید شوانی لە کەرکووک
خالید شوانی، رایگەیاند رێژەی بەشداریکردنی کورد لە کەرکووک زۆر کەمترە بە بەراورد لەگەڵ تورکمان و عەرەبەکان و دەشڵێت "بەداخەوە هەندێک گروپی شۆڤینی لە نێو پێکهاتەی تورکمانی و پێکهاتەی عەرەبی، ئەو هەڵبژاردنە وەک پرۆسەیەکی هەڵبژاردن و دیموکراسی سەیر ناکەن، بەڵکو وەک یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی نەتەوایەتی کەرکووک سەیر دەکەن".
خالید شوانی، کە بەناوی لیژنەی باڵای راگەیاندنی هاوپەیمانیی کورستان قسەی کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کەرکووک دۆزی میحوەری و دۆزی کورد و هەموو کوردستانە، نەک تەنیا کەرکووکییەکان، بەڵام ئەمڕۆ شەڕی هەڵبژاردن و شەڕ سەلماندنی ناسنامەی نەتەوایەتی تەنیا و تەنیا لە ئەستۆی کەرکووکییەکانە، بۆیە رووی دەممان لە خوشک و برا کەرکووکییەکانە، راستە کەرکووک دۆزی نەتەواویەتی هەرچوار پارچەی کوردستانە، بەڵام لە دەرئەنجامی هەڵبژاردن و شەڕی ململانێی سیاسیی شەڕی کەرکووکییانە".
هەروەها راشیگەیاند: "لە کەرکووک هەرچەندە پەیاممان پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانە، بەڵام بەداخەوە هەندێک گرووپی شۆڤینی لە نێو پێکهاتەی تورکمانی و پێکهاتەی عەرەبی، ئەو هەڵبژاردنە وەک پرۆسەیەکی هەڵبژاردن و دیموکراسی سەیر ناکەن، بەڵکو وەک یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی نەتەوایەتی کەرکووک سەیر دەکەن. لە هەموو کوچە و کۆڵانی گەڕەکە عەرەبییەکان جۆش و خرۆشێکیان خستووەتە بەردەم دەنگدەرانی خۆیان و دەڵێن ئەمڕۆ گشتپرسییە لەسەر چارەنووسی کەرکووک و ناسنامەی کەرکووک، کاتی ئەوەیە زۆرینەی کورد لە نێو کەرکووک لەنێوببەین، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە و چەندین جاری دیکە ئاماژەمان پێکردبوو، کەرکووکیان هەرچەندە چەندین ساڵە رووبەڕووی پرۆسەی بە عەرەبکردن بوونەتەوە بە تایبەتی لەو ساڵانەی رابردوودا لە ناوچەکانی خوارووی کەرکووک و نێو کەرکووک".
خالید شوانی، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ ئەوان مەرامیان بردنەوەی کورسی نییە بە قەد ئەوەی مەرامیان لەنێوبردنی کوردە لە کەرکووک، وەک یەکێک لە پەرلەمانتارەکانیان، کە بە نامۆ ناومان دەهێنێت و دەڵێت لە رەگ و ریشەوە لەو شارە هەڵیاندەتەکێنین، بۆیە کەرکووکییە بە ئەمەک و بە غیرەت و بوێر و جوامێرەکان، تکایە ئەمڕۆ رۆژی جوامێرییە و رۆژێکی مێژووییە، رۆژێکە ئەو چەند کاژێرەی ماوە و لە مێژوودا دەنووسرێتەوە، سەرکەوتووبین هەتا ماوین دەتوانین شانازی بە خۆمان و بوونی خۆمان بکەین و نەوەکانی دوای خۆمان شانازیمان پێوەبکەن، بەڵام ئەگەر نەچین و لە ماڵەوە دانیشین و لە هەڵبژاردنە بەشداری نەکەین و خوانەکا دۆڕاو بین ، ئەوا ناسنامەی نەتەوایەتی کەرکووک لە دەستدەدەین".
خالید شوانی، بە داتا باسی جیاوازی دەنگدان لە نێوان کورد و نەتەوەکانی دیکە لە کەرکووک دەکات و دەڵێت: "دەنگدان لە ناوچەکانی ئێمە کەمترە، بە ژمارەش دەڵێم بۆ ئەوەی کەس نەڵێت ئەو قسانە بۆ ترساندنە، لە ناوەندی داقوق لە ئیمام حوسێن، کە ناوەندێکی تورکمانییە 1321 کەس چووە بۆ دەنگدان، بەڵام لە ناوەندی بڕیار کە لە ناوچەیەکی کوردییە، تەنیا 231 کەس چوون بۆ دەنگدان. لە عروبە لە قوتابخانەی وەرکا لە بەیانییەوە سرەیان گرتووە و کۆڵانەکانیان پڕکردووە، تاوەکو ئەو قسانە دەکەین 1200 کەس دەنگیانداوە، لەکاتێکدا لای ئێمە لە قوتابخانەیەک کە ناوی خەنسایە 458 کەس چووەتە دەنگدان. ئەگەر ئەو کاتەی ماوە دەنگنەدەین ئەوا کورسییەک لە بازنەی یەک دەدۆڕێنین".
16:33
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە عێراق لە پەیامێکی دەنگیدا رایگەیاند نیوەی یەکەمی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بێ کێشە کۆتاییهات، بەڵام هیوادارین لە چەند کاژێری داهاتوودا خەڵکی باش و نیشتمانپەروەر زیاتر و چالاکتر بچن دەنگبدەن بۆ بەدیهێنانی چاکسازی.
موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پەیامێکی دەنگیدا کە لە هەژماری خۆیدا تویتەر بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند: "ماوەی بەیانی کەرنەڤاڵی هەڵبژاردن بە بەخشندەیی و سەرخستن لە لایەن خوداوەندەوە بە باشترین شێوە کۆتاییهات؛ بۆیە هیوادارین ماوەی ئێوارەیش لە چەند کاژێری داهاتوودا زیاتر چالاکانە بێت، بە هیممەتێکی بەرز بۆ سەرخستنی چاکسازیی، چونکە عێراق پێویستی بە دەنگی خەڵکی باش و نیشتمانپەروەرە".
ئەمە لە کاتێکدایە دەستەواژەی چاکسازیی و بەدیهێنانی چاکسازیی دروشمێکی دیاری بانگەشەی کوتلەی سەدرە لەو هەڵبژاردنە، پەیامەکەی سەدریش لە دۆخێکدا هات راپۆرتە سەرەتاییەکان دەڵێن رێژەی بەشداریی خەڵکی لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق هێشتا زۆر کەمە.
16:22
رێژەی بەشداریکردن لە هەموو پارێزگاکانی عێراق تاوەکو نیوەڕۆ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان زۆرترین رێژەی بەشداری لەو ماوەیەدا لە سەلاحەدین بووە و کەمترینیش لە بەغدا.
بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداریکردن لە سەرانسەری عێراقدا و لەو ماوەیەدا 19% بووە لە هەڵبژاردندا.
لە باشووری کوردستانیش، بەرزترین رێژەی بەشداریکردن لە کەرکووک و دهۆک بووە کە 22% بووە، لە هەولێر 21% بووە و لە سلێمانییش نزمترین رێژەی بەشداریکردن تۆمارکراوە کە 16%یە.
کەمترین رێژەی بەشداریکردن لە دەنگداندا لە هەموو عێراق لە بەشی رەسافەی بەغدا بووە کە 10%یە، هەروەها بەرزترین لە سەلاحەدینە کە 27%ـە.
رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان:
بەسرە 21%
میسان 22%
قادسییە 20%
زیقار 21%
نەجەف 14%
موسەننا 20%
بەغدا رەسافە 10%
بەغدا کەرخ 15%
کەربەلا 20%
بابل 22%
دیالە 26%
ئەنبار 23%
واست 21%
دهۆک 22%
هەولێر 21%
سلێمانی 16%
سەلاحەدین 27%
کەرکووک 22%
نەینەوا 25%
15:51
رێژەی بەشداریی دەنگدان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبارەی رێژەی بەشداریی دەنگدانی گشتی دەست پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لە سمیلان تاوەکو ئێستا رێژەی دەنگدان 75%ـە و لە خانەقین تاوەکو ئێستا رێژەکە 10%.
رێژەی دەنگدان لەم شار و شارۆچکەکان بەم شێوەیەن:
- لە ناحیەی سمیلان رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 75%ـە
- لە شارۆچکەی چەمانکێ رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 73٪ـە
- لە ناحیەی دینارتە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 72.5%ـە
- لە سنووری شآرۆچکەی گردەسێن رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 60%ـە
- له زاخۆ رێژهیی بهشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 68.1%ـە
- لە شارۆچکەی گوێڕ رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 49٪ـیە
- لە مێرگەسۆر رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 46%ـە
- لە شێخان رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 43٪ـیە
- لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 40%ـە
- لە ئاکرێ رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 38%ـە
- لە بەردەڕەش رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 38%ـە
- لە سنووری چۆمان رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 36%ـە
- لە سنووری قەزای سۆران، سیدەکان و خەلیفان رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 35%ـە
- لە رواندز رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 33%ـیە
- لە سنووری قەزای سێمێل رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 27%ـە
- لە دهۆک رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 25%ـە
- لە شارۆچکەی زووممار رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 25%ـە
- لە کەرکووک رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە 25%
- لە چەمچەماڵ رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 25%ـە
- لە سلێمانی رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 20%ـە.
- لە بنکەکانی رۆژهەڵاتی کۆیە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 19%ـە
- لە هەولێر رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 18%ـە
- لە بنکەکانی رۆژئاوای کۆیە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 17%ـە
- لە کفری رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 21%ـە
- لە هەڵەبجە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 16%ـە
- لە کەلار رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 16%ـە
- لە دەربەندیخان رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو 12ی نیوەڕۆ 12٪ـیە
- لە خانەقین رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 10%ـە
ئەم ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لە نێوان کاژێر 12:00 تاوەکو کاژێر 17:30 خولەکن و رێژەی بەرایی بەشداریکردنی دەنگدەرانە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سات بە ساتیش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
15:08
شێخێکی شمەر: لە سەلاحەدین هێزەکانی حەشد خەڵک ناچار دەکەن دەنگ بە بەربژێرەکانیان بدەن
ژنێکی عێراقی لەکاتی دەنگداندا. وێنە: AFP
سەرۆک هۆزێکی شمەر لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری عێراق، رایگەیاند هێزێکی حەشدی هۆزەکان و حەشدی شەعبی لە ناوچەی تەل گسێبە لە سەڵاحەدین ئەمڕۆ خەڵکی ناچار کرد دەنگ بە بەربژێرێکی ئەوان بدەن کە مەهدی تەقییە.
شێخ مالیک نەواف حەسان شمەری، کە سەرۆک هۆزێکی شمەرە لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەباح موتەشەر زیاب کە سەر بە حەشدی هۆزەکانە لەگەڵ هێزێکی بەدر هێرشیان کردە سەر نەقیبێکی سوپای عێراق لە ناوەندێکی دەنگدانی ناوچەی تەل گسێبە لە پارێزگای سەڵاحەدینی، چونکە هێزەکانی حەشد دەیانویست ناوەندەکە کۆنترۆڵ بکەن، ئەوان خەڵکیان ناچار دەکرد دەنگ بە مەهدی تەقی بدەن کە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانە و ئێستا بەربژێرە، کە سەر بە فەتح و حەشدی شەعبییە و خەڵکی ناوچەی ئامرلییە لە پارێزگای سەڵاحەدین".
شێخ مالیک نەواف شمەری گوتیشی: "هێزەکانی حەشد لە بەردەم ناوەندەکە و بە بەرچاوی خەڵکەوە لە نەقیبەکەی سوپای عێراقیان دا، بابەتەکە بەیانی ئەمڕۆ روویدا کاتێک خێزانەکان دەهاتن بۆ دەنگدان، بە دیاریکراوی نزیکی کاژێر 9:00 بوو، ناوەندەکە لە قوتابخانەی رازییە لە ناوەندی تەل گسێبە، بۆیە دەنگدان لەوێ وەستا، دواتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین ئاگادارکرایەوە و بە هێزێکەوە هات بۆ ناوەندەکە، دواتر ئەوانەی حەشدن لەوێ کشانەوە بۆ بارەگاکەیان کە هەر لە تەل گسێبەیە".
سەرۆک هۆزەکەی شمەر داوا لە مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات ناوەندەکان و خەڵکی بپارێزێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن. گوتیشی: "ئەو چەکدارانەی حەشد کە سەر بە سەباح موتەشەر زیاب و مەهدی تەقین هێشتا هەر لە ناوچەکەن، خەڵکیش لە راستیدا ترساون".
ناوچەی تەل گسێبە نزیکەی 35 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین دوورە.
یاسر نسەیف جاسم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک ئاگادار نەکراینەتەوە لە روودانی هیچ رووداوێکی هەڵکوتانی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوەندی دەنگدان لە ناوچەی تەل گسێبە".
ئەمڕۆ 10/10/2021 لە کاژێر 7ی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، لەو پرۆسەدا کە تاوەکو کاژێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت نزیکەی 24 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
14:53
مەلا بەختیار: دەبێت کەمیی رێژەی بەشداریی لە دەنگدان رامانچڵەکێنێت
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی دەنگی دا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەڵبژاردن نەخشە بنچینەییەکانی ئێستای عێراق زۆر ناگۆڕیت و گوتیشی "لە بەغدا پیلانێک هەیە بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 140، کەم دەنگدانی کورد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەرێمی کوردستان سەنگ و قورسایی کورد کەمدەکات".
مەلا بەختیار رایگەیاند، دوای هەڵبژاردن پەیوەندی هەولێر و بەغدا تاوەکو رادەیەک باشدەبێ، ئەوەی بێتە سەر حوکم پێویستی بە سەقامگیرییە، بۆیە کێشەی بودجە، نەوت، ماددەی 140، قەرەبووکردنەوەی ئەنفال و کیمیاباران دەبێ چارەسەر بکرێت و لەم ساتە بەدواوە دەبێ هێزە کوردستانییەکان بەرنامەیەکی هاوبەشیان هەبێ، بە چەند باڵێک بچنە بەغدا، بەڵام یەک سەر و یەک عەقڵ و یەک ئاراستەی بەرژەوەندی نەتەوەیی و دیموکراسییان هەبێت.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا پرۆسەکە باش و ئارامە، کێشە و بێشەکانی هەڵبژاردنی رابردوو زۆر کەمتر رەنگی داوەتەوە، بەڵام خۆزگە هەموو لایەنە سیاسییەکان لە عێراق و بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، دوای تەتەڵەکردنی دوا دەنگەکان، بە زانینی رێژەی دەنگەکان بزانن کە ئەو رێژە زۆرەی خەڵک کە نەهاتووە بۆ دەنگدان، ئەمە رەخنەیە. رەخنەیە لەو سیاسەتانەی کە ساڵانی پێشوو گیراونەتەبەر: "دەبێ ئەمە رامان بچڵەکێنێ".
مەلا بەختیار داوا لەو کەسانە دەکات کە تائێستا بەشدارییان نەکردووە یان رەخنە و ناڕەزاییان هەیە و دەڵێ "با رەخنەیان بگۆڕن بە هەڵوێستی دەنگدان، رەخنەیان نەسووتێنن بە دەنگنەدان، کە دەنگ نادەی وەکو کەرکووکییەک، شنگالییەک، خانەقینییەک، خورماتووییەک، قەرەتەپەییەک، جەبارەییەک و مەندەلییەک و ئەم هەموو ناوچە کێشە لەسەرانە، بێگومان دەنگنەدانی کورد لە کوردستان بە گشتیی و لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەتایبەتی، زمانی شۆڤێنی و تائیفییەکانی عێراق زاڵدەکات بەسەر نوێنەرانی ئێمە لە بەغدا بۆ ئەوەی پێمان بڵێن ئەوەتا خۆتان دەنگتان کەم داوە لە ناوچەکانی خۆتان".
مەلا بەختیار پیلانێکی بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "لە بەغدا پیلانێک هەیە بۆ هەموارکردنی ماددەی 140، کەم دەنگدانی کورد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و هەرێمی کوردستان سەنگ و قورسایی کورد کەمدەکات".
لەبارەی دۆخی نێوخۆیی یەکێتیشەوە، مەلا بەختیار گوتی: "ساردی خەڵک لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن پەیوەندی بە رووداوەکانی ناو یەکێتی لە دوای 8 تەممووزەوە نییە. بێگومان هەر کێشەیەک رووبدا کاریگەریی دەبێ، بەڵام کێشەی رای گشتیی لە کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا هەبووە، ئومێدەوارم کێشەکان لە چوارچێوەی یەکێتی بمێننەوە و دەرفەت بدرێ بۆ ئەوەی کێشەکان بە بەڵگەوە لەسەر هەرکەس سەلما (بە منیشەوە) ئیجرائاتی حیزبی لەگەڵ بکرێ".
مەلا بەختیار باسی لە هاوپەیمانێتی گۆڕان و یەکێتی کرد و گوتی: "یەکگرتنی یەکێتی و گۆڕانم پێخۆشە، هاوپەیمانی هەنگاوێک بێ بۆ یەکگرتن باشە، بەڵام ئەم یەکگرتنە بۆ بەدەستهێنانی چەند کورسییەک بێت پێموایە زەرەری دەبێ".
14:35
شانەی ئەمنیی عێراق: 77 کەس بەهۆی پێشێلکردنی رێکارەکانی هەڵبژاردنەوە دەستگیرکراون
کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لە ناسریە. وێنە؛ Asaad NIAZI / AFP
شانەی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، لە شارە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 77 کەس بەهۆی پێشێلکاری پەیوەندیدار بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە دەستگیرکراون.
رۆژی یەکشەممە 10-10-2021، شانەی ئەمنیی عێراق کە سەر بە نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە، رایگەیاند، مەفرەزەکانی لیژنەی ئەمنیی باڵای هەڵبژاردنەکان، 77 کەسیان دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری کە پەیوەنیدار بووە بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، دیالە، کەرکووک، بەسرە، ئەنبار، سەڵاحەدین، هەولێر، واست و دیوانییە.
شانەی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرپێچیکاران رەوانەی ئەو لیژنە دادوەرییانە کراون کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە پێکهاتن، وەکو ئامادەکارییەک بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە ئەم رێکارەی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان "لە چوارچێوەی رژدبوونی لەسەر بێگەردی هەڵبژاردنەکان و گەرەنتریکردنی رێگەنەدان بە لێخنکردنی کەشی هەڵبژاردنەوە دێت، کە تایبەتمەندبووە بە رۆشنی و دیموکراتی، کە لە ئازادی دەنگدەری عێراقی بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسەی نوێنەرایەتی دەکات سەرچاوەی گرتووە".
14:27
رێکخەری تۆڕی شەمس: لە هەر ئامێرێکدا دەتوانرێت 5% بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدرێت
چەند هاونیشتمانییەک لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری هەولێر دەیانەوێت دەنگ بدەن. وێنە: AFP
رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ هەڵبژاردن لە پەیوەندییەکی رایگەیاند لە کاژێرەکانی سەرەتای هەڵبژاردندا لە 295 وێستگە لە سەرتاسەری عێراق کێشە لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەبووە، کێشەکەش لە ئامێری ناسینەوەی دەنگدەر و ئامێری ژماردنی دەنگەکان دروستبووە.
بەپێی راپۆرتی تۆڕی شەمس، لە 281 بنکە، بۆ ماوەی نزیکەی یەک کاژێر پڕۆسەی دەنگدان وەستاوە، بەهۆی وەستان و کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان. هەروەها کۆمسیۆنیشیان ئاگادارکردووەتەوە.
هۆگر چەتۆ، رێکخەری تۆڕی شەمس بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "کۆمسیۆنمان لەو گرفتانە ئاگادارکردووەتەوە، وەڵامیان ئەوەیە، کە ئامێری یەدەگیان هەیە و کارمەندی تەکنیکیان داناوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک بنکە نزیکەی 2 کاژێر دەنگدان دواکەوتووە".
رێکخەری تۆڕی شەمس، دەڵێ لە یەکەم رۆژەوە گومانیان لە ئامێرەکان هەبووە، چونکە ناکرێ رۆژی هەڵبژاردن کە رۆژێکی گەورەیە، بەراورد بکەن بەو تێستانەی کە دەیکەن، کۆمسیۆن دڵنیایی دا کە ئامێرەکانیان تێست کردووەو 100% کار دەکەن، بەڵام "گومانمان هەبوو کە کاربکەن و لە رۆژی دەنگدانیش دەبینین، کە لە زۆربەی شوێنەکان لەکارکەوتوون".
رێکخەری تۆڕی شەمس ئاماژەی بەوەدا کارمەندانی کۆمسیۆن وەکو پێویست راهێنانیان پێنەکراوە، کە کێشەکان چارەسەر بکەن، چونکە وەک هۆگر چەتۆ دەڵێت: "رێگە بەوە دراوە لە هەر ئامێرێک هەتاوەکو 5% بەبێ پەنجەمۆر دەنگبدرێت، لەبەر ئەوەی خەڵک هەیە دەستی بڕاوەتەوە، هەروەها هەیە پەنجەمۆری ناخوێنێتەوە، بەڵام لە بارکۆد دەردەچێت کە کێشەکە چییە و ئاساییە".
بە گوتەی هۆگر چەتۆ بەهۆی ئەو کێشانەوە لە نێوان 10-15% دەنگی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق هەژمار نەکراوە.
هۆگر چەتۆ دەڵێ پرسیاری لە کۆمسیۆن کرد، ئەگەر لە بنکەیەک کێشە لە ئامێرەکان هەبوو و چارەسەر نەکران، چارەسەر چییە، خەڵک چۆن دەنگ بدات، وەڵامی کۆمسیۆن ئەوەبوو، کە "کە بەبێ ئامێرەکان لە هیچ بنکەیەک دەنگ نادرێت، هیچ مۆدێلێکی دیکەی دەنگدان نییە، ئەگەر ئامێرەکان کارنەکەن، لەو بنکەیە دەنگ نادرێت".
بە گوتەی هۆگر چەتۆ کێشە تەنیا لە ئامێرەکاندا نییە، بەڵکو لە بەکارهێنانی ئامێرەکانیشدا هەیە، ئەگەر لە بنکەیەک یەک لەسەد یاخود دوو لەسەت، ئامێرەکان لەکاربکەون، زۆر گرفت نابێ، بەڵام لە هەندێک بنکە 10% ی ئامێرەکان وەستاون، کە ئەمە لە توانای تیمەکانی چاککردنەوەشدا نییە، بەمەش کێشە بۆ پرۆسەی دەنگدان دروستدەکات. "
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: "ئامێری بەدیلمان هەیە بۆ ئەو ئامێرانەی کێشەیان تێدەکەوێ".
هۆگر چەتۆ گوتی: "گۆڕینی ئامێرەکان چارەسەرێکی باشە، بەڵام ئامێری یەدەگ لە بنکەکان کەمن و کێشەکە بە تەواوی چارەسەر ناکات، چونکە لە هەر بنکەیەک لە نێوان سێ بۆ 18 وێستگە هەیە، کە نزیکەی 5 ئامێری یەدەگ هەن، بەڵام بنکە هەیە هەموو ئامێرەکان پێکەوە وەستاون، ئەمە کێشەکەی چارەسەر نەکرد".
کۆمسیۆن دەڵێت کێشەی کارنەکردنی ئامێرەکان گەورەکراوە، ئەگەرنا گرفتەکە بەمشێوەیە گەورە نییە. هۆگر دەڵێ: "کێشەکە پەیوەندی بە گەورەکردنەوە نییە، راپۆرتم بۆ هاتووە لە 2882 چاودێر لە سەرتاسەری عێراق، تاوەکو ئێستا 295 ئامێر لەکارکەوتوون، ئەمە ژمارەیەکی زۆرە، کە دەکاتە 10%ی ئامێرەکان، بنکە هەیە کاژێر 10 دەستی بە دەنگدان کردووە".
14:26
سەڵاح عەرباوی، سەرکردەی بزاڤی (وعی) لەو باوەڕەدایە کە ئەو گۆڕانەی لەم هەڵبژاردنە دەکەوێتەوە، گۆڕانێکی رێژەیی دەبێت نەک گۆڕانێکی گەورە و پێشبینیش دەکات رێژەی بەشداری لەم هەڵبژاردنە بگاتە 35- 40٪.
سەڵاح عەرباوی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە، "یان ئەوەتا شەمەندەفەری سیستەمەکە بە تەواوی لە هێڵ دەردەچێ و وەردەگەڕێ، یان دەکەوێتەوە سەر راستەڕێ".
عەرباوی لە درێژەی ئەو قسانەدا گوتی: "ئەم هەڵبژاردنە بەشدارییەکی کەمی لە گۆڕانکاریدا دەبێت نەوەک بەشدارییەکی گەورە" و پێشبینیش دەکات رێژەی بەشداری لەنێوان 35 بۆ 40٪ بێت.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی ئەوانەی مافی بەشداری و دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا هەیە 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەسن، لەکاتێکدا بەربژێرەکان لە 83 بازنەی هەڵبژاردنەوە کێبڕکێ لەسەر 329 کورسیی پەرلەمان دەکەن.
کاژێر حەوتی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق و ئەم پرۆسەیەش تاوەکو کاژێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان لەماوەی 24 کاژێری پاش کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان رادەگەیەنێت.
لەم هەڵبژاردنەدا، عێراق بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن دابەشکراوە. لە هەر بازنەیەکدا کۆتای ژنان هەیە و نۆ کورسیی کۆتاش بۆ کەمینەکان تەرخانکراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تائێستا بەردەستن، ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردن نزمە و بەپیرەوەچوونی دەنگدەران لە ئاستی چاوەڕوانیی قەوارە سیاسییەکاندا نییە.
14:14
لە ئەنبار ناوەندێکی دەنگدان داخرا
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند: "ناوەندێکی دەنگدان لە ناوچەی مەحموودیەی قەزای هیت داخرا ئەوەش دوای تێکهەڵچوون لەنێوان دەنگدەرانی دوو حیزب بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ساختەکاری لە بنکەکە و رێگەنەدان بە هەندێ کەس بۆ ئەوەی دەنگبدەن".
ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان هێزی ئەمنی بەکارهێناوە و دواتر بنکەکەی داخست، کە دەکەوێتە رۆژئاوای قەزای هیت".
سەرچاوەکە راشیگەیاند؛ لەو بنکەیە دەنگدەران تووشی شۆک بوون کە رێگەیان پێنادرێت دەنگبدەن لەکاتێکدا کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و کارتی دەنگدانی کۆنیشیان لەگەڵ خۆیان بردووە".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە چەند ناوەندێکی دەنگدان لە چەند پارێزگایەک باس لە کێشەی تەکنیکی کراوە لەوانە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان.
14:02
کۆمیسیۆن: تیمێکی تەکنیکی چارەسەری کێشەی کارنەکردنی ئامێرەکانی دەنگدان دەکات
ژنێك لە بەسرە لە کاتی دەنگداندا. وێنە؛ Hussein FALEH / AFP
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی کارنەکردنی ئامێرەکانی دەنگدان لە چەند وێستگەیەکی دەنگداندا رایگەیاند، تیمێکی تەکنیکی تایبەتمەندیان هەیە کە سەر بە کۆمیسیۆن و وەزارەتی زانست و تەکنەلۆژیا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، کاری تیمەکە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکییە لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا رووبدات.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: "پەیوەندی و هاوئاهەنگییەکی راستەوخۆمان لەگەڵ هەر 100 ئەندامەکەی نووسینگەی نیشتمانی هەیە کە کاریان سەرپەرشتیکردن و چارەسەرکردنی کێشەی تەکنیکییە ئەگەر لە بنکەکانی دەنگداندا رووبدات".
غەلای ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ئەگەری هەبوونی کێشەی تەکنیکی و کارنەکردنی هەندێ ئامێری دەنگدان پلانی جێگرەوەی هەیە و ئامێری دەنگدانی زیادەیان هەیە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان جەختی لەوە کردەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردن بەباشی و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت و دەڵێت: "کارنەکردنی هەندێ ئامێری دەنگدان بۆ ماوەیەکی کاتیی ئاساییە".
زیاتر بخوێنەوە
13:56
ئومێد خۆشناو: لە هەولێر، پیرمام، مێرگەسۆر و خەبات گرفت لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەن
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کاتی دەنگدان
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە هەولێر، پیرمام، مێرگەسۆر و خەبات گرفت لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەن و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کاژێر 7:00ی بەیانییەوە لە هەولێر، وەکو تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پرۆسەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە و یەک ملیۆن و 159 هەزار و 700 کەس لە پارێزگای هەولێر لە 498 بنکەی دەنگدان دەتوانن دەنگ بدەن.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا چەند گرفتێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا هەن، بەتایبەت لە هەولێر، پیرمام، مێرگەسۆر و خەبات، بۆ چارەسەکردنی ئەو گرفتەش کۆمیسیۆن لەسەر هێڵن و بەڵێنیانداوە بە زووترین کات چارەسەری بکەن.
لەبارەی رێکارە ئەمنییەکانیشەوە، پارێزگاری هەولێر گوتی: "لیژنەی ئەمنیی هەولێر پلانێکی تۆکمەی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە داڕشتووە و هاونیشتمانییان لەو رووەوە دڵنیا دەکەینەوە".
هاوکات کارزان محەممەد، چاودێری هەڵبژاردن و بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی و قەوارە سیاسییەکان لە نووسینگەی هەرێمی کوردستانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامێرەکانی پەنجەمۆری دەنگدەران هیچ گرفتێکیان نییە و ئەوانەی کە پەنجەیان ناخوێنرێتەوە، زیاتر گوندنشینەکانن کە بەهۆی کارکردنیان پەنجەیان سواوە یان قڵیشی بردووە و گوتیشی "تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدان بە باشی و هێمنی بەڕێوەدەچێت".
زیاتر بخوێنەوە
13:47
لە کەرکووک تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی دەنگدان نەگەیشتووەتە 10٪
لە کەرکووک بەهۆی هەبوونی گرفتی تەکنیکی و چەند گرفتێکی دیکە، تاوەکو نیوەی کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن رێژەی بەشداری خەڵک لەو پارێزگایە کەمترە لە 10٪.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند: تاوەکو کاژێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی تایبەت، رێژەی بەشداری لە کەرکووک نەگەیشتووەتە 10٪، کە ئەمە ئامارێکی یەکجار مەترسیدارە و لە هیچ هەڵبژاردنێکی رابردوودا لە کەرکووک ئەو ئامارە مەترسیدارە لە ماوەی نیوەی رۆژەکەدا تۆمار نەکراوە.
بەپێی ئەو بەدواداچووانەی پەیامنێری رووداو لە کەرکووک لە بنکەکانی دەنگدان لەو پارێزگایە کردوویەتی. زۆربەی ئامێرەکان کارناکەن، لە بنکەیەکدا دوو بۆ سێ وێستگە ئامێرەکانیان لەکار کەوتوون.
بە گوتەی لوئەی ئەرکان عەلی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کە قسەی بۆ هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک کردووە، رایگەیاندووە کە کێشەی ئامێرەکانیان هەبووە تاوەکو پێش نیوەڕۆ، لە دوای نیوەڕۆوە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت و خەڵک دەتوانن بێن بۆ دەنگدان.
لەلایەکی دیکەوە ئەو هەموو رێکارە ئەمنییەی لە دەوروبەری بنکەکانی دەنگدان گیراوەتەبەر، وایکردووە خەڵک بە ئاسانی بە تایبەت کەسانی بە تەمەن بە ئاسانی نەگەنە بنکەکان.
لە چەند بنکەیەکی دیکە لە گەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکووک، خەڵکێکی زۆر چوون بۆ دەنگدان، بەڵام پێیانگوتراوە ناوەکانتان لێرە نییە، ئەمەش وایکردووە خەڵک ساردبێتەوە و بەشێکیان چوونەتەوە و ئامادەنین جارێکی دیکە بگەڕێنەوە.
13:43
لە سەعدیە سەربازێکی عێراقی لەبەردەم بنکەیەکی دەنگداندا کوژرا
لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدانی ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە تەقەکرا، بەوهۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراقی کوژراوە و یەکی دیکەش بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ژمارەیەک هاووڵاتی لە نزیک ناوەندی دەنگدانی (قوتابخانەی مهتدی بیللا) لە کۆمەڵگەی حەمرین لە ناحیەی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین کۆبووبوونەوە، بۆیە سەربازێکی سوپای عێراقی هەوڵیداوە بڵاوەیان پێبکات.
سەرچاوەیەکە روونیکردەوە، ئەو سەربازە بە ئامانجی بڵاوەپێکردنی ئەو هاووڵاتیانە، تەقەی ئاسمانی کردووە و لەکاتی تەقەکردنەکەدا کۆنترۆڵی بەسەر کلاشینکۆفەکەی لەدەستداوە و بە هەڵە سەربازێکی هاوڕێی کوشتووە لە فەوجی سێی لیوای یەکی سەر بە فرقەی یەکەمی سوپای عێراق.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوو سەرباز بەناوەکانی محەممەد یاسر حوسێن و عەلی خزەیر گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتیی شارەبان. ئەو سەربازەشی تەقەکانی کردووە ناوی حەیدەر عەباس نعمەیە، لەلایەن فەرماندەی فەوجەوە دەستبەسەرکراوە. ئەو سەربازەشی کوژراوە دانیشووی ناوچەی سەدری شاری بەغدایە.
شانەی میدیایی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی حەمرین لە فرقەی یەکدا، یەکێک لە سەربازەکان بە هەڵە تەقەی کردووە و بەهۆیەوە سەربازێک کوژراوە و یەکی دیکەش برینداربووە.
13:43
لە ئیدارەی راپەرین رێژەی دەنگدان 20% بۆ 30٪ـیە
هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو کاژێر 12:00 لە ناوەندەکانی دەنگدانی قەزا و ناحییەکان رێژەی بەشداریکردن 25٪ بۆ 30٪ـیە، بەڵام لەناو سەنتەری رانیە کەمترە و 20٪ دەبێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین دەشڵێت، بەپێی ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی دیکە دەنگدەرانی راپەڕین دوای نیوەڕۆ زیاتر بەشداری پرۆسەکە دەکەن و چاوەڕێ دەکەین لە کاژێرەکانی داهاتوودا رێژەی دەنگدان لە سنووری راپەڕین زیاد بکات.
13:23
موقتەدا سەدر: لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان رووشاندنی پرۆسەی دیموکراسییە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر. وێنە: AFP
موقتەدا سەدر لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان دەڵێت لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان "رووشاندنی پڕۆسەی دیموکراسییە".
پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاژێر 07:00ی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد، بەڵام پرۆسەکە لەگەڵ چەندین کێشە بەرەوڕوو بووەوە، لەوانەش وەستانی ئامێرەکانی دەنگدان و درەنگکردنەوەی بنکەکانی دەنگدان.
سەدر دەڵێت: "پاش ئەوەی هەواڵی لەکارکەوتنی ئامێری دەنگدانمان بەدەستگەیشتووە بەشێکیان لەلایەن پسپۆران چاککراوە، سوپاس بۆ کۆمسیۆن و سوپاس بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی".
هەر سەبارەت بە لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا گوتی: "لەکارکەوتن یان پەکخستنی ئامێرەکانی دەنگدان رووشاندنی پڕۆسەی دیموکراسییە".
موقتەدا سەدر، کە یەکێک بوو لەو سەرکردە عێراقیانەی کە هەر لە دوای کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان دەنگی دا. هەر لە تویتەکەیدا داواکارییەکی هەیە و دەڵێت: "تاوەکو دەنگ نەدەی بنکەی دەنگدان جێمەهێڵە".
13:14
جێگری پارێزگاری دهۆک رایدەگەیێنێت رێژەی بەشداری خەڵك دەنگدان زۆر کەمە و داوا لە دانیشتووانی پارێزگاکەی دەکات بە زووترین کات سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و خۆیان نەخەنە دوای نیوەڕۆ، رەنگە کاتەکەش بەش نەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021، ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک، لەنێو یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگاکە قسەی بۆ ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک کرد و رایگەیاند: "پرۆسەکە بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک بەڕێوەدەچێت، هیچ کێشیەکی ئیداری و ئەمنی نییە، ئەگەر کێشەش هەبێت کێشەکان تەکنیکین لە هەندێک لە وێستگەکان، ئەویش کەمە".
ئەوەی جێگەی تێبینی جێگری پارێزگاری دهۆک بووە، بە گوتەی ئەو :"تاوەکو کاژێر 10:30 پێشوازی خەڵک و هاتنی خەڵک زۆر کەمە بۆ بنکەی دەنگدان، ئەگەر بنکەکانی دیکەش ئاوا بن زۆر کەمە. بۆیە داوا لە خەڵک دەکەین بە زووترین کات سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و بەنیازی ئەوە نەبن هەمووی دوای نیوەڕۆ سەردانی بنکەکان بکەن، چونکە قەرەباڵغی دروست دەبێت و کاتەکە بەش ناکات، بۆیە پێویستە بە زووترین کات سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن".
13:02
سەعدی پیرە: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کوردە و لەنێو کوردیش بۆ یەکێتییە
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە پێویستی دەزانێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە هەموو ئەو ناوچانەی کە پێشتر لێی بووە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی لە ژێر دەستی داعش رزگاری کردووە، سەبارەت بە پۆستی داهاتووی سەرۆککۆماریش دەڵێت: "سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت، لەنێو کوردیش تاوەکو ئێستا بۆ یەکێتییە، هیچ هۆکارێکیش نابینم کە بۆ یەکێتی نەبێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای دەنگدان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "هەڵمەتی هەڵبژاردن کۆتاییهات، ئەمڕۆ رۆژی دەنگدانە، دوو رۆژ دواتر لە دەنگدان لایەنە سیاسییەکان دەبێت جارێکی دیکە بە یەکەوە دابنیشین و بەرنامەیەک دابنێین چۆن گفتوگۆ لەگەڵ عێراق و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بکەین بیر لەو بکەنەوە چوار ساڵی داهاتوو لە عێراق چی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەست دێت".
لە وەڵامی پرسیاری رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو سەبارەت بەوەی پێیانوایە ئەو هەڵبژاردنە دۆخی سیاسی و نەخشەی سیاسی لە عێراق بگۆڕێت، لەسەر کوردیش پێویستە چی بکات بۆ ئەوەی فراکسیۆنی کوردستانی لە بەغدا دروست بکرێتەوە و بە یەک تیم بچنەوە بەغدا، دەستپێشخەری یەکێتی لەوبارەیەوە، سەعدی پیرە گوتی: "بە دڵنیاییەوە ئێمە لە رابردوو دەستپێشخەریمان بووە و ئێستاش دەستپێشخەریمان دەبێت، لەوەی کە تیمی کوردی وەکو یەک تیم لە بەغدا لەسەر مافە رەواکان و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان تێبکۆشێت".
سەبارەت بە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن یەکێتی، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: "بووەتە نەریت لە عێراق، لە سەرۆکایەتییەکاندا پەرلەمان بۆ سوننەیە، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ شیعەیە، سەرۆککۆمار بۆ کوردە، جارێکی دیکەش سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت، لەنێو کوردیش تاوەکو ئێستا بۆ یەکێتییە، هیچ هۆکارێکیش نابینم کە بۆ یەکێتی نەبێت".
لەبارەی گرنگی بەشداری کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، سەعدی پیرە گوتی: "زۆر گرنگە، پێشتر حاڵەتێکی نیوە سەربازی، حاڵەتێک کە پێشمەرگە بە حکومی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان کشایەوە، ئەو کشانەوەیە بووە مەیدانێک هەندێک سیاسەتی تائیفی و بیرو عەقڵیەتی کۆن لەگەڵ کورد مامەڵەیان کرد، دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە هەموو ئەو جێگایانەی کە پێشتر لێیبووە، بەلایەنیکەم بگەڕێتەوە ئەو جێگایانەی کە پێشمەرگە رزگاری کردووە لە داعش".
12:58
رێکخراوەکانی کوردس ومەند: سەتان ئاوارە بۆ دەنگدان گەڕانەتەوە ناوچەکانیان
ئاوارەیەکی کەمپی شاریا لە دهۆک دەنگی داوە. وێنە: AFP
نوێنەری رێکخراوەکانی کوردس ومەند رایگەیاند ژمارەیەکی زۆر ئاوارە کە لە دەنگدانی تایبەت نەیانتوانیوە دەنگ بدەن، بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەڕانەتەوە ناوچەکانیان بۆ دەنگدان و بەشێکیان لە دوێنێ هاتوون و شەو لە گوندەکانیان ماونەتەوە.
هێرش رەشید، نوێنەری رێکخراوەکانی کوردس ومەند، کە لە نوێنەرەکانیان لە شنگال و دەوروبەری چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بەشێک لە دەنگدەران لە بانگی بەیانییەوە چاوەڕێ بوون بۆ ئەوەی بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە دەنگ بدەن. بەڵام تاوەکو 7:50 خولەکیش بنکەکان نەکرابوونەوە و کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان هەیە، بەشێکیان داوای ژمارەی نهێنی دەکەن".
لە بنکەکانی عل حەوێز و شێروانییە لە سحێلا ئامێرەکان کارناکەن. هێرش، داوا لە کۆمسیۆن دەکات، بە زووترین کات چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن دەنگ بدەن.
هێرش رەشید دەڵێت کێشەکان هونەرین و لەم دەڤەرانە ئینتەرنێت لاوازە. نازانم بە ئەنقەست وادەکەن یاخود نا، کێشەکە ئەوەیە دەنگدەر ناتوانێ دەنگ بدات و ئامێرەکان وەستاون. ئەوەی ئێمە دەمانەوێ ئەوەیە دەنگدەر بەشداری ئەم پرۆسەیە بکات.
وەکو هێرش باسیدەکات، نوێنەرەکانیان پێیانڕاگەیاندوون، کە هەروەها لەنێو شاری دهۆکیش هەندێک شوێن هەن ئامێرەکانیان کارناکەن، بۆ نموونە ئامادەیی دهۆک لە وێستگەی 12 ئامێری دەنگدان کارناکات.
هێرش دەڵێت: "جگە لەو ئاوارانەی دوێنێ شەو هاتوون، بەشێکیان بەم بەیانییە بە پاس دێن، بۆیە داوا دەکەین کۆمسیۆن کێشەکان چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن دەنگ بدەن".
12:56
عەدنان موفتی: پێگەمان لە بەغدا بەندە بە یەکگرتوویمان لە کوردستان
عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
عەدنان موفتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەم دوای دەنگدانی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری هەولێر رایگەیاند، دەبێت هەموومان پابەندبین بە ئەنجامی هەڵبژاردن و پێکەوە کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور.
عەدنان موفتی ئاماژەی بەوەدا، پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەندە بەوەی لێرە لە هەرێمی کوردستان یەکگرتوو و یەکدەنگ بین و مافەکانی گەلی کورد رەچاو بکەین.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراق، عەدنان موفتی گوتی: "بە یەکگرتوویی دەتوانین مادەی 140ی دەستوور جێبەجێ بکەین".
12:51
بافڵ تاڵەبانی: بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دکتۆر بەرهەمە
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیێنێت یەکێتی دەکەنەوە بە یەکێتیەکەی مام جەلال و کەرکووکیش دەکەنەوە بە کوردستانەکەی مام جەلال، لەبارەی بەربژێریان بۆ پۆستی داهاتووی سەرۆککۆماری عێراقیش گوتی: "روونە کە دکتۆر بەرهەمە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی، قسەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن کردو رایگەیاند: "پەیامی من زۆر سادەیە، یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتیەکەی مام جەلال، کوردستان دەکەینەوە بە کوردستانەکەی مام جەلال بە تایبەت کەرکووک".
سەبارەت بە بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی داهاتووی سەرۆککۆماری عێراق بافڵ تاڵەبانی گوتی: "روونە کە دکتۆر بەرهەمە".
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای دەنگدان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "بووەتە نەریت لە عێراق، لە سەرۆکایەتییەکاندا پەرلەمان بۆ سوننەیە، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ شیعەیە، سەرۆککۆمار بۆ کوردە، جارێکی دیکەش سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت، لەنێو کوردیش تاوەکو ئێستا بۆ یەکێتییە، هیچ هۆکارێکیش نابینم کە بۆ یەکێتی نەبێت".
لەبارەی نزیکبوونەوەیان لە بزووتنەوەی گۆڕانیش، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان گوتی: "نزیکایەتی زۆر هەیە و نزیکایەتییەکە باشتریش دەبێت".
12:50
گوتەبێژی پارتی: گرنگە دوای هەڵبژاردن پێکەوە لە بەغدا بەرامبەر بەرنامەی خەڵکی دیکە بووەستین
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی پێویست بووە ئەنجامدراوە بۆئەوەی بەربژێرەکانی حیزبەکەی سەرکەوتن بەدەستبهێنن و ئەو کەسانەش بەربژێر بکەن کە توانای نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی کوردستانیان هەیە؛ بە گرنگیشی دەزانێت دوای هەڵبژاردن لایەنەکان "پێکەوە لە بەغدا بەرامبەر بەرنامەی خەڵکی دیکە بووەستن".
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، "پێمانوایە ئەو متمانەیەی خەڵک لە رابردوودا بە ئێمەیان هەبوو، لە داهاتووشدا دەیانبێت".
گوتەبێژی پارتی ئەمڕۆ لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە هەولێر دەنگی دا و گوتی، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان نیازی یەکهەڵوێستییان هەیە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، بە گرنگیشی دەزانێت "دوای هەڵبژاردن هەموومان پێکەوە وەکو هێزێکی کوردستانی لە بەغدا لە بەرامبەر پلان و بەرنامەی خەڵکی دیکە بووەستین، چونکە پێکەوەبوونمان پتەوبوونی پرۆسەی سیاسییە لە کوردستان و رەنگدانەوەشی لەسەر پرۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت و هێزی ئێمە لە پێکەوەبوونماندایە، بۆیە بە دڵنیاییەوە دەرگا کراوە دەبێت و هەوڵیشمان زۆر دەبێت بۆئەوەی نێوماڵی کورد رێکبخەین بۆئەوەی بتوانین کێشە کەڵەکەبووە چارەسەرنەکراوەکانمان چارەسەر بکەین".
سەبارەت بە پێشبینیی ئەوان بۆ دەنگ و کورسییەکانی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا، مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، "ئێمە پشت ئەستوورین بە متمانەی خەڵکی کوردستان، پێمانوایە ئەمجارە خەڵک بە هەمان شێوەی پێشوو پشتیوانیی پارتی دەکەن بۆئەوەی کورسییەکانمان کەم نەکەن و هەنگاو بۆ کورسیی زیاتر دەنێین، چونکە خەڵک پێیانوایە ئەگەر کێشەی کورد لە دەستی پارتیدا بێت، گەرەنتیکراوتر دەبێت".
12:39
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ئامێری دیکەمان هەیە بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ
ئافرەتێکی عێراق لەکاتی پەنجەمۆرکردن بە ئامێری پەنجەمۆری دەنگدان. وێنە: AFP
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە کۆمیسیۆن ئامێری دیکەی ئەڵتەرناتیڤی هەیە لە حاڵێکدا ئەگەر هەر کێشەیەک بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان پێشهات. هەروەها پلانی ئەڵتەرناتیڤیشی هەیە بۆ هەر رووداوێکی چاوەڕواننەکراو، سەرباری ئەوەش لیژنەی تەکنیککاری بۆ هەر پارێزگایەک دابینکردووە.
گوتەبێژەکەی کۆمیسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە لیژنەیەکی تەکنیککاریان هەیە لە نزیکەی 100 کەس پێکهاتووە و ئەم لیژنەیە لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ هەموو بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق دەربارەی هەر کێشەیەکی تەکنیکی کە لە ئامێرەکان رووبدات.
جومانە غەلای لەوبارەوە گوتی: "ئامێری بەدیلمان هەیە بۆ ئەو ئامێرانەی کێشەیان تێدەکەوێ"، گوتیشی: "ئامێرەکان هەندێ جار کە لەکار دەکەون، هۆیەکەی خراپ بەکارهێنانە لەلایەن ئەو بەرپرسەی لەسەر ئامێرەکەیە.. هەر شتێکی لەمجۆرەش رووبدات، لیژنەی تەکنیکی ئامێرێکی دیکەیان بۆ دابیندەکەن تاوەکو ئەوکاتەی ئامێرەکەیان بۆ بەکاردەخەنەوە".
کێشەی کارنەکردنی ئامێری دەنگدان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە چەندین بنکەی دەنگداندا لە چەند پارێزگایەک تۆمارکرا، ئەمەش مقۆمقۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لە چەند بنکەیەک دەنگدەران ناچار بوون لەبەردەم بنکەکاندا لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرانسەری عێراق، لە کاژێر حەوتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە و ئەم پرۆسەیەش تاوەکو کاژێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان دوای 24 کاژێر لە کۆتاییهاتنی پرۆسەکە رادەگەیێنێت.
12:33
خەزعەلی گومانی لە ئەنجامی هەڵبژاردن لە رێگەی مانگی دەستکردەوە هەیە
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی رایدەگەیێنێت، باوەڕیان بە ئەنجامەکانی دەنگدان نییە ئەگەر لە رێگەی مانگی دەستکردەوە بچێتە وڵاتێک و بگەڕێتەوە.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، دوای ئەوەی لە شاری بەغدا دەنگی دا، بۆ میدیاکان قسەی کرد و گوتی: "هیوادارین ئەمڕۆ سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ هەموو عێراقییەکان، دوای ئەو ناسۆرییەی هەمووان چەشتوویانە، عێراق شایستەی ئایندەیەکی باشترە، هیوادارین هەموو عێراقییەکان ئەمڕۆ بە چڕی بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بەوەکرد کە ستایشی هەر هەوڵێک دەکەن کار بۆ رێگریکردن لە ساختەکاریی بکات و گوتی: "ئێمە چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەین. بەشداری نێودەوڵەتی باشە و پەیامی دڵنیاییە. بەڵام گرنگ ئەنجامەکەیەتی".
لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دوای هەڵبژاردن، قەیس خەزعەلی گوتی: "پێکهێنانی حکومەت جارێ زووە و شێوە و رێچکەی خۆی هەیە. پێموایە دۆخی عێراق پێویستی بەوەیە سەرۆکوەزیران کەسێکی تەواو ئابووری بێت و رەهەندی ئابووری هەبێت. دۆخی سیاسی ئێستا پێویستی بەوە نییە تەرکیز لەسەر ئەوە بکرێت سەرۆکوەزیران کەسێکی سیاسی بێت، بەو پێیەی دۆخی ناوچەکە بەرەو هێوربوونەوە دەچێت، بەتایبەتی دوای کشانەوەی ئەمریکا. دوای لێکتێگەیەشتن و نزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە، پێمانوایە ئێستا ئەولەویەت سیاسی و ئەمنی نییە، بەڵکو ئابوورییە".
لەبارەی ساختەکارییەوە، قەیس خەزعەلی گوتی: "دڵنیاین لەوەی لە وڵاتێکی قەبارە گەورەی وەکو عێراق، هەوڵی ساختەکاریی هەیە. جەخت لە پێویستی گرتنەبەر و جێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکان دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە دڵنیایی لای هەمووان، بەتایبەتی بگەینە ئەوەی کۆمسیۆنی بەڵێنیداوە لەبارەیەوە، بەتایبەتی هاوتابوونی جیاکردنەوەی دەنگەکانی سندووقەکان بە دەست بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بەپێی تیروپشک بێت، نەک سندوقی دیاریکراو. ئێمە و زۆری دیکەش باوەڕیان بە ئەنجامەکانی دەنگدان و ناردنی دەنگەکان نییە لە رێگەی مانگی دەستکردەوە بچێتە وڵاتێک و بگەڕێتەوە".
12:30
رێژەی بەشداریی دەنگدان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبارەی رێژەی بەشداریی دەنگدانی گشتی دەست پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لە مێرگەسۆر تاوەکو ئێستا رێژەی دەنگدان 46%ـە و لە کەرکوویش رێژەکە نەگەیشتووەتە 10%.
رێژەی دەنگدان لەم شار و شارۆچکەکان تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ بەم شێوەیەن:
- لە مێرگەسۆر رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 46%ـە
- لە سنووری چۆمان رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 36%ـە
- لە ناحیەی دینارتە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 36%ـە
- لە سنووری قەزای سۆران، سیدەکان و خەلیفان رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 35%ـە
- لە رواندز رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 33%ـە
- لە ئاکرێ رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 30%ـە
- لە ئاکرێ رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 30%ـە
- له زاخۆ رێژهیی بهشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 27.8%ـە
- لە سنووری قەزای سێمێل رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 27%ـە
- لە دهۆک رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 25%ـە
- لە شارۆچکەی زووممار رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 25%ـە
- لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 25%ـە
- لە سلێمانی رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 20%
- لە بنکەکانی رۆژهەڵاتی کۆیە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 19%ـە
- لە بنکەکانی رۆژئاوای کۆیە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 17%ـە
- لە کفری رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 17%ـە
- لە هەڵەبجە رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 16%ـە
- لە کەلار رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 12%ـە
- لە خانەقین رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا 10%ـە
- لە کەرکووک رێژەی بەشداریی دەنگدان تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە 10%
12:28
پارێزگاری سلێمانی: هاتووچۆی نێوان شارەکان ئاساییە و رانەگیراوە
بەشداریی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە دەنگدانی گشتی
پارێزگاری سلێمانی، دوای دەنگدان لە بنکەیەکی دەنگدان لە شاری سلێمانی قسەی بۆ میدیاکان کرد و رایگەیاند: "هیچ قەدەخەیەکی هاتووچۆ لە نێوان شارەکاندا نییە و هاتووچۆ ئاساییە".
پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، داوا لە هاونیشتمانییان دەکات بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەڵێت: "ئومێد دەکەم دەنگدان پرۆسەی سیاسی عێراق بگۆڕێت.
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، هاتووچۆی نێوان شارەکان رانەگیراوە و بەردەوامە و ئەمڕۆ وەکو رۆژانی دیکە بازاڕ و دووکانەکان کراوە دەبن و هەموو رێکارەکانی پاراستنی ئارامی و ئاسایش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئامادەکراوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر داوای پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەڵبژاردنی کرد و گوتی: "هیوادارم چۆن بانگەشەی هەڵبژادن و دەنگدانی تایبەت بە ئارامی بەڕێوەچوون، دەنگدانی گشتیش بە ئارامی بەڕێوەبچێت".
ئەمڕۆ بە بەشداریی 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
12:10
ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ دەنگدانی گشتی 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق مافی دەنگدانیان هەیە. لە پارێزگای بەغدا زۆرترین و لە پارێزگای موسەنناش کەمترین کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنی عێراق، پارێزگای بەغدا بەسەر دوو بەشدا دابەش بووە، پارێزگای بەغدا-کەرخ کە دوو ملیۆن و 319 هەزار و 113 کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لە پارێزگای بەغدا-رەسافەش سێ ملیۆن و 39 هەزار و 140 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هەروەها لە پارێزگای موسەنناش کەمترین کەس مافی دەنگدانی هەیە کە 506 هەزار و 981 کەس مافی دەنگدانیان هەیە
لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتایەک بۆ ژنان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی تەرخانکراون.
ئەوانەی لە دەنگدانی گشتیی مافی دەنگدانیان هەیە
پارێزگای بەسرە:
1,815,401 دەنگدەر
پارێزگای میسان
719,742 دەنگدەر
پارێزگای زیقار
1,281,699 دەنگدەر
پارێزگای نەجەف
929,496 دەنگدەر
پارێزگای موسەننا
506,981 دەنگدەر
پارێزگای قادسیە
805,365 دەنگدەر
پارێزگای هەولێر
1,159,750 دەنگدەر
پارێزگای دهۆک
778,140 دەنگدەر
پارێزگای سلێمانی
1,295,926 دەنگدەر
پارێزگای نەینەوا
2,371,047 دەنگدەر
پارێزگای کەرکووک
1,027,403 دەنگدەر
پارێزگای سەلاحەدین
924,362 دەنگدەر
پارێزگای ئەنبار
1,092,037 دەنگدەر
پارێزگای بەغدا-کەرخ
2,319,113 دەنگدەر
پارێزگای بەغدا-رەسافە
3,039,140 دەنگدەر
پارێزگای بابل
1,272,854 دەنگدەر
پارێزگای کەربەلا
748,490 دەنگدەر
پارێزگای واست
852,028 دەنگدەر
پارێزگای دیالە
1,047,767 دەنگدەر
11:27
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: سنووری نێوان پارێزگاکان بۆ دەنگدەران کراوەیە
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی رێکارەکانی کۆمیسیۆن رێگەپێدراوە دەنگدەرێک لەپێناو دەنگدان لە پارێزگایەکەوە بچێتە پاریزگایەکی دیکە و دەڵێت: "پێویستە دەنگدەر لەکاتی چوونی بۆ سنووری پارێزگایەکی دیکە کارتی دەنگدان لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەوەی لە بازگەکان یارمەتی بدرێت".
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوای دەنگدان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هاوئاهەنگیی باشیان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و کەرکووک هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەنگدەرانەی لەو سنوورانە مافی دەنگدانیان هەیە بتوانن بگەڕێنەوە و بە ئاسانی دەنگی خۆیان بدەن.
سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستن و گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، رێبەر ئەحمەد وەزیری، ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "هێزەکانی پۆلیس ئەرکی پاراستنی دەنگ و سندووقەکانی دەنگدانیان پێسپێردراوە و هەروەها هەندیک هێزی دیکەمان شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەرکی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگیان پێسپێردراوە و بەپێی رێکار و داواکارییەکانی کۆمیسیۆن سندووقەکان دەگەیێنن بەو شوێنەی کۆمیسیۆن دەیەوێت".
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری هەولێر دەنگی دا، دڵنیایی دەدات لە پاراستنی دەنگ و سندووقەکانی دەنگدان.
11:12
رێواز فایەق: گۆڕانکاریی زۆر گەورە لە نەخشەی سیاسیی عێراق روونادات
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت بەپێی راپرسییەکان و ئەنجامە نافەرمییەکانی دەنگدانی تایبەت گۆڕانکاری زۆر گەورە لە نەخشەی سیاسیی عێراق روونادات بۆ کورد و کوردستانیەکانیش بە پێویستی زانی بە یەکڕیزی بچنە بەغدا بۆ بەدەستهێنانی شایستەکانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی ئەو ماددانەی دەستوور، کە لە بەرژەوەندیی کوردستانیانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "ئێمە وەکو هەموو هاووڵاتییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوژین و کوڕەکانم بەشداریمان کرد لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە هەموو هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و هەموو هاووڵاتیانی عێراق کرد: "بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن بە مەبەستی هەڵبژادنی نوێنەری شایستە و دڵخوازی خۆیان بۆ ئەوەی نەخش و کاریگەریان لە دروستکردنی حکومەتی ئایندەی عێراق و پێکهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دروستکردنی ئاییندە هەبێت".
لە وەڵامی پرسیاری رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو سەبارەت بەوەی پێیانوایە لەو هەڵبژاردنە گۆڕانکاری لە بارودۆخی سیاسی و نەخشەی سیاسی لە عێراق رووبدات و دەبێت کورد چی بکات بۆ ئەوەی شەڕی جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان بکات و کێشەی بودجەو مووچە تێپەڕێنێت، رێواز فایەق گوتی: "لە هەموو شتێک گرنگتر کە باسی بکەین جارێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەرنەچووە، بەڵام بەپێی راپرسییەکان گۆڕانکاری زۆر گەورە لە نەخشەی سیاسی عێراق روونادات، بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی دەنگدانی تایبەت گۆڕانکارییەکان گۆڕانکاری گەورە نابن لە نەخشەی سیاسیدا بە گشتی".
رێواز فایەق گوتیشی: "بۆ کورد و کوردستانیان گرنگە بە یەکڕیزی بچنە بەغدا بۆ بەدەستهێنانی شایستەکانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی ئەو ماددانەی دەستوور کە لە بەرژەوەندی کوردستانیانە، چونکە دواجار خاڵی هاوبەشی هەموو لایەک ئەوەیە کە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان لە سەرووی بەرژەوەندی هەموو حیزبە سیاسییەکانەوەیە".
11:02
عەلی باپیر: هیوادارم ئەو خولەی پەرلەمان بە یەک چاو تەماشای هەموو عێراقییەکان بکات
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هیوا دەخوازێت ئەم خولەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە خولەکانی پێشتر کاراتر و وریاتر بێت، بە یەکچاو تەماشای هەموو عێراقییەکان بکات، ماف و ئازادییەکانی هەموو لایەک لەبەرچاو بگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە میانی بەشداریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: " هیوادارم ئەو پرۆسەیە شارستانیانە و رێکوپێک بەڕێوەبچێت دەرئەنجامەکەشی جێگەی رەزامەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تایبەت و خەڵکی عێراق بە گەشتی بێت".
عەلی باپیر هەروەها رایگەیاند: "ئەم خولەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە خولەکانی پێشتر کاراتر و وریاتر بێت، بە یەکچاو تەماشای هەموو عێراقییەکان بکات، ماف و ئازادییەکانی هەموو لایەک لەبەرچاو بگرێت".
لە وەڵامی هادی سەلیمی پەیامنێری رووداو، سەبارەت بە کاریگەری دروستنەکردنی یەک لیستی لایەنە ئیسلامییەکان لە هەڵبژاردن و سەبارەت بە روانینیان بۆ داهاتووی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری گوتی: "ئیسلامییەکان ئەگەر نەیانتوانیوە بە یەک لیست بەشداری بکەن، زیانیان لێنادات. چونکە دوایی دەتوانن لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا پێکەوەبن هەروەکو لە قۆناخی رابردوو گرووپی 15، هاوپەیمانی هیوا دروستبوو، لە ئیسلامییەکان و نائیسلامییەکان، قورساییەکی باشیشیان هەبوو، دەگونجێت ئەمجارەش هەمان ئەزموون بە فراوانتریش دووبارە بکرێتەوە".
سەبارەت بە تێڕوانیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق عەلی باپیر دەڵێت: "لە خولی رابردوو بێگومان کەموکوڕی هەبووە، بە تایبەت لە هەیمەنەی پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەکانی دیکەدا و پەراوێزخستنی هەندێک لە پێکهاتەکان، لەنێوخۆدا شیعەش کە پێکهاتەی سەرەکی بووە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لەنێوخۆشیاندا هەر ناتەبا بوون. هیوادارم هەموو لایەک پەندیان لە هەڵەکانی رابردوویان وەرگرتبێت، ئەزموونە تاڵەکان و هەڵە و کرچ و کاڵییەکان واز لێبێنن و دووبارەیان نەکەنەوە".
لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتیش، عەلی باپیر گوتی: "هیوادارین وەکو کابینەی پێشوو نەبێت، هەموو جارێک کابینەکان زۆریان پێوە خراوە، ئەوە بە دڵنیاییەوە لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی خەڵک و جەماوەرە، دۆخی عێراقیش هەر بۆخۆی بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت، هیوادارم هەموو سیاستمەدارەکان و ئەوانەی کورسیی زیاتر دەهێنن و خەڵکی زیاتر پشتیگیریان دەکات زیاتر هەست بە بەرپرسیاریێتی بکەن و زوو کابینەکە پێکبهێنن".
10:47
کازمی سەرپەرشتیی پلانی ئەمنیی هەڵبژاردن دەکات
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردن
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خۆی سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنیی هەڵبژاردنەکان دەکات.
پلانی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت بە سەرۆکایەتیی، عەبدولئەمیر شمەری، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق.
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە تویتەر چەند وێنەیەکی مستەفا کازمیی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، کازمی لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکان.
نووسینگەکەی کازمی لە تویتەکەدا نووسیویەتی، "کازمی سەردانی لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی کرد و سەرپەرشتیی ئاسایشی هەڵبژاردن دەکات".
ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا دەنگی دا و رایگەیاند، لەبەردەم ئاڵنگارییەکی گەورەدا بوون و بەسەریاندا سەرکەوتن، دەبووایە هەڵبژاردنەکان لە 6ـی حوزەیران بەڕێوەچووبان، "هەندێک ویستیان دوای بخەن بۆ بەهاری 2022، ئێمە خستمانە 10ـی ئۆکتۆبەر".
10:45
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی کرد و دەڵێت، هانی هەموو کەسێک دەدات دەنگ بدات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە دەنگدانی گشتی، تویتێکی لە هەژماری خۆی لە تویتەر کرد و تێیدا دەڵێت، " هیوادارم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە شێوەیەکی ئاشتییانە بهڕێوهبچێت".
لە تویتەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "داوا لە هەموو دەنگدەران دەکەم کە دهنگی خۆیان بدەن".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ بەشداربووین لە دەنگدان لەم هەڵبژاردنە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کاندیدەی کە بڕوام پێیەتی، تاوەکو بتوانێت نوێنەرایەتیی ئێمە بکات لە پەرلەمانی عێراق"، هیوایشی خواست ئەمڕۆ "ئەم هەڵبژاردنانە لە هەلومەرج و کەشێکی زۆر ئاسایی و بە خۆشی تێپەڕێت و ئینشائەڵڵا هەموو ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی دەنگدانیان تێدایە، بتوانن بێن دەنگ بدەن. تاوەکو کۆتاییش پرۆسەی هەڵبژاردن بە خۆشی و سەلامەتی ئینشائەڵڵا تێپەڕێت".
10:41
مالیکی: هەرێمی کوردستان و عێراق جگە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بژارەی دیکەیان نییە
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردنەکان ئەركێکی پیرۆزی نیشتمانیمان جێبەجێکرد و پێشمانوایە بە ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە لە عێراق رێز لە ئیرادەی گەل دەگیرێت.
نووری مالیکی دوای دەنگدان لە بنکەیەکی هەڵبژاردن لە بەغدا بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق وێستگەیەکی گرنگە لە مێژووی ئەم وڵاتە و چەسپاندنی دیموکراسییەت.
مالیکی لە بەشێك لە قسەکانیدا داوای لە خەڵک کرد روو بکەنە سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
هاوکات مالیکی جەختی کردەوە لە شەفافیەت و بێگەردی هەڵبژاردنەکان و داوای لە لایەنەکان کرد خۆیان بە دووربگرن لە هەر ساختەکارییەک، گوتیشی، دەبێت پارەی سیاسی و چەک لەم هەڵبژاردنە دووربخەینەوە و نابێت بەهیچ شێوەیەک تێکەڵ بەم پرۆسەیە بکرێت، چونکە دەمانەوێت عێراق بە دیمەنێكی شارستانی جوان دەربکەوێت.
لەبەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا مالیکی سەبارەت بە ژمارەی ئەو کورسییانەی کە ئەو پێشبینییان دەکات بۆ هاوپەیمانیەتییەکەی گوتی، "ئەوە خودا دەیزانێت و گەلی عێراق بڕیاری لەسەر دەدات، ئەگەر بێت خەڵکێکی زۆر بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات و دەنگ بە ئێمە بدات ئەوا دەنگی زۆر دەهێنین و کورسی زۆریش بە دەستدەخەین، بەپێچەوانەوە پشکی ئێمە هەرچەندێک بێت ئێمە پێی رازین و شانازیشی پێوە دەکەین".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، نووری مالیکی گوتی، هەرێمی کوردستان و ناوەند جگە لە تەبایی و ئاشتی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بە دەستوور و ئینتیما بۆ ئەم وڵاتە، هیچ بژاردەیەکیان نییە".
مالیکی گوتیشی: "من بە گشتی لە بارودۆخەکە گەشبینم چونکە هەموویان هەست بەوە دەکەن کە رووبەڕووی ئاڵنگاری بوونەتەوە، لەناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاڵنگاری هەن و هەروەها لەناوخۆ و دەرەوەی عێراقیش ئاڵنگاری هەن بۆیە ئێمەی عێراقی وەک عەرەب و کورد و تورکمان راهاتووین کاتێك کە رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبینەوە یەکدەگرین و رێکدەکەوین و رێککەوتنیش بەگوێرەی دەستوور دەبێت و پەیوەندیی نێوان ئێمە و هەرێمی کوردستانیش خۆش دەبێت.
سەبارەت بە درووستکردنی هاوپەیمانیی نێوان دەوڵەتی یاسا و لایەنەکانی دیکە، مالیکی گوتی: "تاوەکو ئێستا ئێمە نەچووینەتە نێو باسی هاوپەیمانیەتییەوە ئەوەی کە ئێستا هەیە هاوئاهەنگییەکی نێوان خۆماندایە و رەنگە لە دەرەوەی ئەو هاوئاهەنگییەی کە هەمانە هاوپەیمانیەتی دروست بکەین لەگەڵ لایەنەکانی دیکە".
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بەشێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ پشکی هەرێمی کوردستان ئەگەر هات و بووە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق گوتی: "دەستوور فەرمان بەسەر من و هەرێمی کوردستان و پەرلەمانیش دەکات و نامانەوێت لە چوارچێوەی دەستوور دووربکەوینەوە".
مالیکی هیواشی خواست هیچ کێشەیەک لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بودجە هیچ کێشەیەک نەبێت، گوتی: "دەمانەوێت ئێمە و هەرێمی کوردستان لەسەر شتێک رازی بین کە بە سوودی هەردوولامان بێت و پەرلەمانیش پەسەندی بکات و سەقامگیری دروست ببێت". چونکە بەگوتەی مالیکی ناکرێت بۆ هەموو کارێک ئێمە بکەوینەوە قەیرانەوە؛
سەبارەت بە رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، مالیکی گوتی: "نێچیرڤان بارزانی کەسێكی باش و خۆشەویستە و سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێمەدا هەبێت چ لەسەر ئاستی حکومەتدا بێت یان لەسەر ئاستی پارتە سیاسییەکان".
مالیکی گوتیشی: "ئێمە پەیوەندیی دێرینمان هەیە لە برایەتی و هاوڕێیەتی، پێموایە دەبێت نێچیرڤان بارزانی لایەنێک بێت کە رۆڵی هەبێت لە دروستکردنی سەقامگیری نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند".
10:39
کۆمیسیۆن: 1877 چاودێری نێودەوڵەتی سەرپەرشتیی هەڵبژاردن دەکەن
ژنێکی بەتەمەن لە بنکەیەکی دەنگدانی هەولێر دەنگ دەدات. وێنە: AFP
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، هەزار و 877 چاودێر لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق بەشدارن و چاودێریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دەکەن کە بەشێک لە چاودێرەکان سەر بە باڵیۆزخانەکانی لوبنان، یەکێتیی ئەوروپا، فیلیپین، هیندستان، تورکیا، ژاپۆن، کەنەدا، ئەڵمانیا، لیبیا، بەرازیل، رووسیا و پاکستانن.
رێکخراوە بەشداربووەکان لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی ئۆکرانی - عێراقی، رێکخراوی هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتی، ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ سیستەمی هەڵبژاردن، ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و رێکخراوی ئەمریکی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان نوێنەرایەتی دەکرێن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاشکرای کرد، بە کۆی گشتی 160 هەزار و 148 چاودێری نێوخۆ لە تەواوی شار و شارۆچکە و ناوچەکان چاودێریی هەڵبژاردن دەکەن، هەروەها 456 هەزار و 733 چاودێر نوێنەرایەتیی پارتە سیاسییەکانیش چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن، 510 کەناڵی راگەیاندنی بیانی و سێ هەزار و 170 میدیای نێوخۆ بەشدارن و پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق رووماڵ دەکەن.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "هەر لە بەیانیی زووەوە لە کاژێر 07:00ـەوە لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ کارمەندەکانمان لەبارەی راستیی گرتنەبەری رێکارەکان، خەڵک نۆرەیان گرتووە بۆ بەشداریکردن، تەنانەت نەخۆش هەیە لە بەیانیی زووەوە دەنگیان داوە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە بۆ هەڵبژاردن، بەوەی پێشوازیی خەڵک پێویستە".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە خەڵک کرد بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و گوتی، "بەشداریی فراوان گۆڕانکاری دروستدەکات لەو قۆناخەی عێراقدا. هەوڵدەدەین هەڵبژاردنێکی جیاواز بێت بە هەموو رەهەندەکانیەوە. کێشە لە هیچ ئامێرێکی دەنگدان نییە".
ئەمڕۆ بە بەشداریی 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی 329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەو ناوەندانەش بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ژمارە و شوێنی بنکە و وێستگەکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەن:
بەغدا - رەسافە: 1023
بەغدا - کەرخ: 792
هەولێر: 498
ئەنبار: 380
بەسرە: 514
سلێمانی: 503
قادسیە: 289
موسەننا: 170
نەجەف: 336
بابل: 413
دهۆک: 264
دیالە: 483
زیقار: 440
سەلاحەدین: 312
کەربەلا: 244
کەرکووک: 315
میسان: 230
نەینەوا: 753
واست: 305