ئەو هێڵی شەمەندەفەرە ببینە کە عێراق بە ئەوروپا دەگەیێنێت

10-11-2023
زانا کایانی @zana_kayani
زانا کایانی پێشکێشکاری رووداو، بەشێوەی دیجیتاڵی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پێشخابوور دانیشتووە.
زانا کایانی پێشکێشکاری رووداو، بەشێوەی دیجیتاڵی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پێشخابوور دانیشتووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زانا کایانی پێشکێشکاری رووداو، لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پێشخابوور دانیشتووە و چاوەڕێی هاتنی شەمەندەفەرەکە دەکات تاوەکو بەرەو ئەوروپا بەڕێبکەوێت، ئینجا هەڵدەستێتەوە و چۆنێتی هێڵەکە و کاتی تەواوبوونی بۆ وەرگرانی رووداو روون دەکاتەوە.
 
ئەوە پڕۆژەیەکی ستراتیجیی حکومەتی عێراقە و بەنیازە بە سێ قۆناخ کاری تێدا بکات و لە ساڵی 2028 هێڵەکەی تەواو ببێت، بەگوێرەی پرۆژەکە تاوەکو 2050 ئیتر هێڵ و شەمەندەفەر و کۆی پێداویستییەکانی دیکە ئامادە دەبن.
 
ئەوەی زانا باسی دەکات نە خەونە و نە نووکتە، بەڵکو بڕیاروایە بەراستی بێتە دی و خەڵکی بتوانن هەر بە شەمەندەفەر تاوەکو نێوەڕاستی ئەوروپا نەوەستن.
 
هێڵی شەمەندەفەرەکە لە شاری فاو دەستپێدەکات و لە پێشخابوور دەچێتە تورکیا و بە نێو نۆ پارێزگاى عێراق و پارێزگایەکى هەرێمى کوردستان تێپەڕ دەبێت.
  
ئەو هێڵى شەمەندەفەرە نەخشە بنەڕەتییەکەى تەواو کراوە و لەلایەن 15 کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێت کە درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە.
 
خاڵی دەستپێکی وێستگەی شەمەندەفەرەکە، شاری فاوە، دواتر بە شارى بەسرە تێپەڕدەبێت، پاشان بەرەو باکوور دەڕوات و دەچێتە سنوورى شارى ناسریەى ناوەندى پارێزگاى زیقار. وێستگەی دواتر شاری سەماوەی ناوەندى پارێزگاى موسەننایە، دواتر بەنێو شارەکانی دیوانییە، نەجەف، کەربەلا و بەغدا تێپەڕ دەبێت. دواى بەغدا هێڵەکە بە هەردوو قەزاى سامەڕا و بێجى لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین تێپەڕ دەبێت بەر لەوەى بگاتە سنوورى شارى موسڵى ناوەندى پارێزگاى نەینەوا، لەوێوە درێژدەبێتەوە بۆ ناحیەى رەبیعە لەسەر سنوورى سووریا و ئینجا بۆ ناوچەى پێشخابوور لە هەرێمی کوردستان بەر لەوەى بچێتە خاکی تورکیاوە.
 
لە رێگەى پێشخابوور هێڵى شەمەندەفەرەکە دەچێتە سنوورى هەرێمى کوردستان و بە پارێزگاى دهۆکدا تێدەپەڕێت.
 
تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلار دەبێت، 10.5 ملیار دۆلار بە شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەدرێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنەکە دەبێت، کە دوو هێڵى هاتن و چوون دەبێت.
 
لە هەندێک پارێزگا هێڵى ئاسنەکە لە رێگەى پرد بەسەر رووبارەکاندا دەڕوات، پێشبینیشکراوە ماوەی رێگەکە 12 بۆ 16 کاژێر بێت.
 
ئەو پڕۆژەیە ساڵانە چوار ملیار دۆلار داهاتى دەبێت لە رێگەی گومرگ و کرێی گواستنەوەی کاڵا، ئەوە جگە لە 750 ملیۆن دۆلارى دیکەى لە رێگەى گواستنەوەى هاووڵاتییان.
 
بەگشتی پڕۆژەکە بە سێ قۆناخ جێبەجێ دەکرێت؛ قۆناخی یەکەم ساڵی 2028 تەواو دەبێت؛ قۆناخی دووەم ساڵی 2038 و قۆناخی سێیەمیش ساڵی 2050.
 
بەرپرسانی عێراق دەڵێن، لە قۆناخی یەکەم 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت؛ ساڵانە 35 ملیۆن کۆنتێنەر و 22 ملیۆن تۆن کاڵا دەگوازرێتەوە و خزمەت بە نزیکەی 15 ملیۆن گەشتیار دەکات. بەهۆی ئەو پڕۆژەیەوە هەرێمی کوردستان و عێراق دەبنە سەنتەرێکی لۆجستی لە ناوچەکەدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن