رووداو دیجیتاڵ
پەروەردەی کەرکووک بڕیارێکی خۆی هەڵوەشاندەوە کە داوای لە ناوەندەکانی خوێندن کردبوو لەکاتی تۆمارکردنی ناوی قوتابییاندا پیتە کوردییەکان بگۆڕن بۆ هاوتا عەرەبییەکەیان.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی کەرکووک لە نووسراوێکدا رایگەیاند، دوای پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، بڕیاریانداوە بەرنامەی پڕۆژەی تۆماری ئەلیکترۆنی بۆ قۆناخی سەرەتایی نوێ بکەنەوە و پیتەکانی (ژ، پ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ، ک) زیاد بکرێن.
وردەکاریی نووسراوەکانی پەروەردە
رۆژی پێنجشەممە، 9-11-2023 ناوەندى پشکنینى خوێندنى سەرەتایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى کەرکووک نووسراوێکی ئاراستەى قوتابخانە سەرەتاییەکانى ئەو شارە کرد و ئاماژەى بەوە داوە، بەم نزیکانە دەفتەرى ئەلیکترۆنى بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024 بڵاودەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستە چەند رێنوێنییەکی بۆ تۆمارکردنى ناوى قوتابییانى قۆناخى سەرەتایی ئاراستەکردوون کە جێبەجێى بکەن.
یەکێک لە رێنوێنییەکان ئەوە بوو کە پیتەکانى (پ، ژ، چ، گ، ۆ، ڵ، ڕ، ک) بەکارنەهێنن لە کاتى نووسینی ناوی قوتابییەکاندا و لەبری ئەوە پیتە هاوتاکانى لە زمانى عەرەبیدا بنووسرێت.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە پەروەردەی کەرکووک دەستی کەوتوون، ئەو بڕیارە بە گوێرەى رێنوێنی لە وەزارەتى پەروەردەى عێراقەوە بووە بۆ ئەوەى کێشە بۆ بەڵگەنامەى قوتابییان دروست نەبێت، کاتێک کە دۆسیەکانیان دەچێتە بەغدا، بەراورد دەکرێت لەگەڵ ناوى لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا کە نابێت ناوەکەی جیاواز بێت.
سەرچاوەیەک لە پەروەردەی کەرکووک بە رووداوی گوت، ئەگەر ناوى قوتابییەکە لە بەڵگەنامە فەرمییەکەى بە پیتى کوردى بنێردرێت بۆ بەغدا و جیاواز بێت لەگەڵ ئەوەى لەگەڵ بەڵگەنامەى فەرمیی بارى شارستانی و کەسێتى و بەڵگەنامەکانى دیکەدا هاتووە، دەگەڕێندرێتەوە و دەدرێتە لیژنەیەکى پەروەردە بۆ راستکردنەوەى کە ماوەى دوو بۆ سێ مانگى پێدەچێت تاوەکو راست دەکرێتەوە."

دوای رۆژێک لەو نووسراوە و دوای خستنەڕووی کێشەکە لە تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ هەینی، پەروەردەی کەرکووک بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.

زمانی کوردی وەک عەرەبی زمانی فەرمیی دەوڵەتە
بە گوێرەى بڕگەى یەکەمى مادەى چوارى دەستوورى عێراق، زمانى کوردى لە پاڵ عەرەبى زمانى فەرمیی دەوڵەتە و مافى تورکمان و سریان و ئەرمەنەکانیشە کە رۆڵەکانیان بەو زمانانە بخوێنن لە دامەزراوە پەروەردەییە فەرمییەکاندا بە گوێرەى رێنوێنییە پەروەردەییەکانن.
رۆژی 10ـی تشرینى دووەمى 2023، سەباح حەبیب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پشکى کەرکووک بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: پەیوەندییان بە ناوەندى پشکنینى خوێندنى سەرەتای کەرکووکەوە کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە بەغداوە ئەو بڕیارەیان بۆ هاتووە.
سەباح حەبیب ئاماژەی بەوەشكرد، "پاساوەکەیان ئەوەیە کە گوایە کۆمپیوتەرەکانیان فۆنتى کوردى نییە و فەرمانبەرى کوردیان نییە، بۆیە کێشەیان بۆ دروست دەبێت لەکاتى تایپکردنى ناوە کوردییەکاندا."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ