دەستەی مافی مرۆڤ: دەستگیرکراوانی لاجان رەتیان کردەوە لەژێر گوشاردا دانپێدانیان لێ وەرگیرابێ

10-12-2025
زانیار بەهادین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو دەستگیرکراوەی لاجان کە دانپێدانانی بڵاوکرایەوە رەتیدەکاتەوە، دانپێدانانەکەی لە ژێر ئەشکەنجە و هەڕەشەدا بووبێت، ئەویش بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی دەستەی مافی مرۆڤ کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەکات. 
 
رۆژی 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، تاڤگە عومەر، سەرۆکی لیژنەی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ رووداوەکانی لاجان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لە دژەتیرۆر سەردانی سێ گیراوی گوندی لاجانیان کردووە و بە گوتەی خۆیان دۆخیان باش بووە و سکاڵایان نەبووە.
 
یەکێک لەو سێ دەستگیرکراوەی دەستەی مافی مرۆڤ بینویەتی، ئەو کەسە بوو کە ڤیدیۆی دانپێدانانی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکرایەوە. 
 
سەرۆکی لیژنەکەی دەستەی مافی مرۆڤ جەختیکردەوە، "ئەو دەستگیرکراوە و دووی دیکەش رەتیانکردووەتەوە، دانپێدانانیان لە ژێر هەڕەشە و ئەشکەنجەدا بووبێت."
 
رونیشكردەوە، سێ دەستگیرکراوەکە تەنیا دادوەری لێکۆڵینەوەیان بینیوە و بەهۆی تەواونەبوونی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە تاوەکو ئێستا دادگەیی نەکراون و رۆژی دادگەییکردنیشیان دیار نییە. 
 
بەپێی ئامارەکانی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا لەسەر رووداوەکانی گوندی لاجان 8 کەس دەستگیرکراون؛ سێ کەسیان لە دژەتیرۆرن و پێنج کەسی دیکەشیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگیراون.  
 
سەرەتای ئەم مانگە بەشێکی دانیشتووانی گوندی لاجان "بۆ هەلی کار" خۆپیشاندانیان کرد، دوای سێ رۆژ خۆپیشاندانەکە ئاڵۆزیی لێکەوتەوە و لە خەبات چەند فەرمانگەیەکی حکومی سوتێندران. 
دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان، بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان لە سنووری گوندی لاجان جێگیرکران، بەرپرسانی پارێزگای هەولێر زیاتر لە جارێک دووپاتیانکردەوە، جێگیرکردنی هێزەکە بۆ پاراستنی گیانی هاوونیشتمانیان بووە. 
 
لە گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی گوندی لاجان دوو کەس گیانیان لەدەستدا. یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگر و ئەوەی دیکەیان پێشمەرگە بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک حاجی لە کاتی تەوافکردندا. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

نزیكه‌ی 4000 هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ سعودیه

كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان، رۆژی هه‌ینی، 15ـی ئایاری 2026 رایگەیاند، تاوه‌كو ئه‌مرۆ نزیكه‌ی 4000 هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە و ته‌ندروستیی هەموویشیان زۆر باشه‌.