رووداو – هەولێر
مەلا عەلی كەڵەك دوای ئەوەی بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)ی بەجێهێشت، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی "بژی رووداو، ئێوە راستگۆن". ئەو خۆیشی بە "سەركەوتوو" لە بەرنامەكە لە قەڵەمدا.
ئەڵقەی ئەمجارەی بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) تایبەت بوو بە زانستی پزیشكی ئایینی، بە میوانداریی مەلا عەلی كەڵەك، مەلا مەزهەر، د.خالس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و د.رێدار محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان.
لە میانی بەرنامەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بەو چارەسەرانەی مەلا عەلی، بۆ نەخۆشییە جیاوازەكانی دیاریكردووە، وەك خواردنەوەی میز و دەركردنی جنۆكە لە لەشی مرۆڤ لەڕێی لێدان لە پێیەكان.
میوانەكانی دیكە رەتیانكردەوە میز چارەسەر بێت بۆ نەخۆشی، بەڵام مەلا عەلی كەڵەك راستەوخۆ لە بەرنامەكەدا كوپێك لە میزی خۆی خواردەوە، بەمەبەستی ئەوەی بیسەلمێنێ كە خۆی وەك چارەسەر بەكاریدەهێنێ.
لە نیوەی بەرنامەكەدا مەلا عەلی كەڵەك بەرنامەكەی بەجێهێشت و خەڵكێكی زۆر لە بەردەم بینای تۆڕی میدیایی رووداو بۆ پشتیوانیكردنی كۆببوونەوەو چەند كەسێك ئاماژەیان بەوەكرد كە ئەو چارەسەری كردوون.
مەلا عەلی كەڵەك لەدوای جێهێشتنی بەرنامەكە گوتی "بژی رووداو، ئێوە راستگۆن، ئێمەش لە بەرنامەكە سەركەوتین". بەڵام ئەو گلەیی لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد لەسەر داخستنی نەخۆشخانەكەی، كە ناوی (نەخۆشخانەی پێغەمبەری خێرخوازی)ە.
گوتیشی "ئەگەر نەخۆشخانەكەمان نەكەنەوە ئاگرتان تێ بەردەدەین".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ