رووداو - هەولێر
کۆسرەت رەسوول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی ناردووە و بڕیاری راگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەو ئەنجوومەنەی دا و پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیاندا دەکات.
لەو نامەیەدا، کە رووداو نێوەڕۆکەکەی دەستکەوتووە هاتووە: "بە گرنگی دەزانین ئاگادارتان بکەین، کەوا ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بەرپرسیارە لە پاراستن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرە و پەیڕەوی ناوخۆ، دوای زنجیرە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و پەسەندکردنی بڕیاری هەستیار، ئەنجوومەنی باڵا وەک ئەرکی سەرشانی کۆبوونەوەی نائاسایی لە ئێوارەی 11-2-2020 بە سەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوول سەرۆکی ئەنجوومەن ئەنجامدا و بڕیارە راگەیێنراوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی تاوتوێکرد".
کۆسرەت رەسوول لە نامەکەدا بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نووسیوە: "یەکێتی کەوتووەتە دۆخێکەوە پێویستە وریابین".
لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم بڕیارانە دراون و داوا لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کراوە:
- کۆبوونەوەکانتان بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرن
- تەواوی ئەو بڕیارانەی داوتانن بۆ دەسەڵات و ئۆرگانەکان مەترسی لەسەر هاوسەنگیی ریزەکانمان هەیە، بۆیە پێش یەکاڵاکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەوە شەرعیەتی ئۆرگانیکی وەرناگرێت.
- پێویستە کۆبوونەوەی تایبەتی و بەرپرسیارانە بۆ گفتوگۆی چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان و بۆچوونە جیاوازەکان بکەین، پاش ئەم کۆبوونەوەیە و لێکتێگەیشتن، بڕیاربدرێ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەردەوام بێت. داوامان وایە لە هەموو بارێکەوە دۆخی یەکێتی وردتر لێکبدەنەوە و تەواوی ئەگەرەکان لەبەرچاو بگرن.
لە کۆتایی نامەکەشدا هاتووە: "بەهیوای چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی گیانی هەڤاڵانە و بەرزڕاگرتنی ئاڵای سەوزی یەکێتی و رێبازی سەرۆک مام جەلال، کە رێبازی چەپکە گوڵە و برایەتی و خۆشەویستییە".

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆسرەت رەسوول دانانی هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی رەتکردووەتەوە و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیش بەکۆی دەنگی 70 ئەندامی داواکەی کۆسرەت رەسوولیان لەوبارەیەوە رەتکردووەتەوە.
نامەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر هاوسەرۆکانی یەکێتیدا و دوو کەسی بە هاوسەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژارد، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەکان بەفەرمی بڵاونەکراونەتەوە.
بۆ پەسندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی چەند رۆژێکە بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش 50 ماددەی پەیڕەوەكە لە كۆی77ماددە پەسندكراون. گرنگترین خاڵەکان کە تاوەکو ئێستا پەسندکراون سیستەمی هاوسەرۆکییە بۆ ئەو حیزبە کە دوو کەسن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ