رووداو - هەولێر
دوای راپەڕینی بەهاری ١٩٩١ جارێکی دیکە سوپای عیراق بۆ داگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی هەرێمی کوردستان، خۆی رێکخستەوە و لەرۆژی ٢٨-٣-١٩٩١ هێرشیکردە سەر کەرکووک و لەماوەی دوو رۆژدا تەواوی شاری کەرکووکی داگیرکردەوە و تاوەکو رۆژی ٣١ی ٣ گەیشتە شاری هەولێر و بەتەواوی کۆنترۆڵیکرد.
هەرچەندە بەرەی کوردستانی دوو هێڵی بەرگری دانابوو بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی سوپای عێراق بۆئەوەی نەتوانن بگەنە پیرمام، کە یەکێکیان لە خانزاد و ئەوی دیکەیان لە سەری رەش بوو، بەڵام سوپای عێراق لە رۆژی ٧ی نیسان، بەرەو پیرمام پێشڕەویکرد، لەماوەیەکی کەمدا هەموو بەرزاییەکانی ئەوێشی داگیرکرد، بەڵام بێئەوەی لە پیرمام بنکەو بارەگای خۆی دابمەزرێنێ، هێرشیکردە سەر کۆڕێ و شەقڵاوە.
دوای داگیرکردنی پیرمام، چەند پێشمەرگەیەک بەرەو کۆڕێ و حوجران پاشەکشەیان کردبوو، بەڵام بەهۆی پەرتەوازەبوون و نەبوونی بڕیارێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشڕهوییەکانی سوپای عێراق نەتوانرابوو لەوێ دابمەزرێن، سوپای عیراق بەبێ وەستان لە پێشڕەوییەکانی بۆ کۆڕێ و شەقڵاوە بەردەوام بوو.
ژمارەیەک لەو پێشمەرگانەی کە لە پیرمامەوە پاشەکشەیان کردبوو لە کۆڕێ رووبەڕووی سوپای عێراق دەبنەوە، هەرچەندە ژمارەی هێزەکانی پێشمەرگە بە بەراورد لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق زۆر کەم بوو، کەچی ئەو پێشمەرگانە بێ ئەوەی بزانن چارەنووسیان بە کوێ دەگات، شەڕی مان و نەمانیان کرد و دوانیوەڕۆی رۆژی ٧ی ٤ی ١٩٩١ شەڕی یەکەمی کۆڕێ دەستیپێکرد و بەو ژمارە کەمەی پێشمەرگە، توانییان سوپای عێراق تێکبشکێنن و ناچاری پاشەکشەیان کردن.
ئەو هێزەی سوپای عێراق، کە ویستیان بێنە دەربەندەکە بریتیبوون لەچوار زرێپۆش لە جۆری (T72 و T55) و چەند بارهەڵگرێک و ژمارەیەکی زۆری سەرباز.
سوپای عێراق بەهۆی شکستی خراپی لە شەڕی یەکەمی کۆڕێ، تا رادەیەک ورەی رووخابوو، چونکە بە درێژایی شاڵاوەکانی سەرکوتکردنی راپەڕینەکە، کە لە کەرکووکەوە دەستیپێکردبوو، هەرگیز بیری لەوە نەکردبووەوە جارێکی دیکە پێشمەرگە لە توانایدا بێت بەرگری بکات، بەتایبەتیش لە بارودۆخێکی خراپی وەک ئەوکاتدا، کە میللەتی کورد لە کۆڕەودا بوو بەرەو سنوورەکان.
لە دوای شەڕی یەکەمەوە، کە هێزی پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، تەواوی لایەنە سیاسییەکانی بەرەی کوردستانی هاتنەوە کۆڕێ. هەموو لایەنەکانی ناو بەرەی کوردستانی ئەوکات بە گوێرەی قەبارەی خۆیان هێزیان نارد بۆ دەربەندی کۆڕێ، چونکە سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی بڕیاریدابوو دەبێت سنوورێک بۆ پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق دابنرێت. دوای گەیشتنیان لەژێر فەرماندەیی چەند سەرکردەیەکی سەربازیدا توانرا تەواوی سەنگەرەکان دابەش بکرێن بەسەر هێزی پیشمەرگەی حیزبەکاندا.
دوای گەیشتنیان هێزەکانی پێشمەرگەی سەرجەم لایەنەکان بەسەر سەنگەر و بەرەکاندا دابەشکران ، بەشێوەیەک بەری رۆژهەڵات کە دەڕوانێتە سەر شێرەسوار و پێکهاتووە لەو زنجیرە چیایەی بە شاخی زیبکە ناسراوە درا بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و زەحمەتکێشان، هەرچی بەری رۆژئاوایە، یان شاخی سپی، کە بریتییە لە بەرزاییەکانی سەر کۆڕێ و ئەم بەرزاییانە شوێنێکی زۆر گرنگن چونکە بەرزاییەکانی دەڕواننە سەر کۆمەڵیک ناوچەی گرنگ، هەروەها پانتاییەکی بەرفراوانی لەناوچەکەدا داگیر کردبوو، ئەگەر سوپای عێراق لەو زنجیرە چیایەی بەری رۆژئاوا سەقامگیر بوایە، رەنگە ئەستەم بوایە هیچ هێزێک بیتوانییایە لە حوجرانەوە تاکو شەقڵاوە بەرگری بکات. ئەم بەرەیە درا بە پێشمەرگەکانی پارتی و سۆسیالیست و حیزبوڵڵای شۆڕشگێڕی کورد و حیزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی.
لەبەری رۆژئاوای شەقامی سەرهکی کۆڕێ - حوجران، هێزێکی سەر بە پارتی گەل دامەزرابوون، سەرەنجام لە بەرەبەیانی ١١ی مانگ شەڕی دووەمی کۆڕێ کە شەڕە گەورەکە بوو روویدا.
بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە و شکانی سوپا لەو شەڕەدا حکومەتی عێراقی ناچارکرد داوای دانوستاندن و گفتوگۆ بکات لەگەڵ بەرەی کوردستانی.
رەنگە ئەم دابەشکردنەی هێزی پێشمەرگە بەسەر سەنگەرەکاندا، کە لە پێشمەرگەکانی چەندین حیزبی جیاوازی ناو بەرەی کوردستانی و ئایدیلۆژیای هەمەڕەنگ پێکهاتبوو، دوور بووبێت لە پلانێکی داڕێژراوی زانستی سەربازی، بەڵام سەرکەوتنیان لە بهرامبەر ئەو هێزە زۆرەی سوپای عێراقدا بەو هەموو توانا سەربازییەی سوپاکەوە ئەوە دەردەخات، کە تاوەکو رادەیەکی باش پەیوەستییەکی یەکانگیر و تێگەیشتنێکی سەربازی باشیان لە نێواندا هەبووە.
هێرشی دووەمی سوپای عێراق بۆ سەر کۆڕێ لە هێرشی یەکەمیان بەهێزتر و بە تاکتیکێکی نوێتر بوو، بەهێنانی سوپایەکی زیاتر و شارەزاییەکی زۆرترەوە پلانی بۆ دانرابوو. هێرشی دووەم خۆی لە دوو قۆناغ دەبینییەوە، قۆناغی یەکەم بریتیبوو لە هێرشکردنی پیادەیی بۆ سەر شوێنە گرنگەکان و بەرزاییەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای دەربەندەکە، وا دانرابوو ئەگەر لەم قۆناغەدا سەربکەون، ئینجا قۆناغی دووەمیان جێبەجێدەکرد، ئەویش بریتیبوو لە هێرشی سەرتاسەری بە تانک و زرێپۆش و پیادەوە لەسەر شەقامی سەرەکییەوە، بەرەو گوندی حوجران.
سەرکەوتنی بەرەی کوردستانی لەشەڕی کۆڕێ گورزێکی گەورە بوو لە سوپای عێراق و زیانێکی زۆری گیانی پێگەیاند. چەندین تانک و زرێپۆش و چەکی قورسی سوپای عێراق کەوتنە دەست هێزەکانی بەرەی کوردستانی، سێزدە پێشمەرگەش لەو شەڕەدا گیانیان لە دەستدا، کە نۆیان پێشمەرگەی یەکێتی بوون بەناوەکانی (موحسین عەبدولکەریم ، فارووق گڕاوی، فاخیر عەبدولرەحمان ، فەرهاد، حاتەم ، کارزان ، یونس کەریم ، هەمزە دیبەگەیی و فەرەج). دووی دیکەش لە پارتی بەناوەکانی (عەلی سلێمان و حەمەدئەمین مەلا موسا) و دووی دیکەشیان لە بزووتنەوەی ئیسلامی بوون بەناوەکانی (مەلا عومەر و شیروان ئەحمەد)، هەروەها نزیکەی پەنجا پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون بەپێی هەندێ لە گێڕانەوەکان چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی بەهۆی کەوتنی تۆپێک بەناو پۆلێک پێشمەرگەدا گیانیان لەدەست دا.
لەکاتی کۆڕەودا سەرکەوتنی پێشمەرگە لە شەڕی چیای ئەزمڕ، کە لەلایەن پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانی کراو سەرەتاکەی لە بەرگری پێشمەرگەکانی پارتی سۆسیالیستی کورد پاسۆک دەستیپێکرد لەژێر فەرماندەیی مام برایم دا و هەروەها شەڕی کۆڕێ دوو شەڕ بوون، کە بەرگری پێشمەرگەی درووستکردەوە و هەرەسهێنانی هێزی پێشمەرگەی راگرت و دواتریش گفتوگۆی نێوان بەرەی کوردستانی و حکومەتی عێراقی بەدواداهات. کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی ئەو دوو شەڕە دەڵێن پێشمەرگە شەڕکەرەکان و شەهیدانی ئەو دوو شەڕە کردیان و ئێستا هەندێ بەرپرس بەهۆی ئەو شەڕانەوە سنگ دەردەپەڕێنن کە هەندێکیان ئەوکات مەیدانی شەڕەکەشیان بەجێهێشتبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ