نزار کنجی؛ لە ئامێدییەوە بۆ کۆشکی کۆماریی عێراق

11-04-2026
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
.
.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناوی ئامێدی، ئەو شارە دێرینەی کە پایتەختی میرنشینی بەهدینان و دەروازەی زانست و مەعریفە بووە، ئێستا خەریکە دەبێتە پاشگری ناوی سەرۆک کۆماری عێراق
 
نزار کنجی ئامێدی، لە ساڵی 1968 لە ئامێدی لەدایکبووە، بەڵام زیاتر لە 30 ساڵە لەبەر کاری حیزبی و سیاسی، ئامێدی جێهێشتووە و بەرەو سلێمانی و بەغدا چووە.
 
کامەران کنجی- ئامۆزای نزار ئامێدی: "مرۆڤێک بوو خاوەن فکر و دیدگا بوو، لەو کاتەدا پێویست بوو ئامێدی جێبهێڵێت؛ داهاتوو و ژیانی سیاسی وای لێکرد بۆ چەندین ساڵ لە ئامێدی دوور بکەوێتەوە، بەڵام هەمیشە پەیوەندیی بە شارەکەی خۆیەوە ماوە و زۆری خۆش دەوێت، ئامێدی ناوێکی گەورەیە بۆ ئەو".
 
نزار خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە ئامێدی تەواو کردووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە.
 
دوای تەواوکردنی خوێندن، نزار لە ساڵی 1994 لە نووسینگەی جەلال تاڵەبانی دەستی بەکار کردووە
 
سەڵاح سەعید - پێشمەرگەی دێرین: "نزار، دەتوانم بڵێم تاکە کەسە کە هێندە ساڵ لە نووسینگەی جەناب مام جەلال پێکەوە بوون. بڕوا ناکەم تەنانەت بۆ جارێکیش کێشەیەکی بچووک لەنێوانیاندا دروست بووبێت، زۆر تەبا بوون و مام جەلال زۆری خۆش دەویست".
 
نزار کنجی ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. لە ساڵی 2022 تا 2024 وەزیری ژینگەی عێراق بووە و دواتر بووەتە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئاسیاسێڵ.

ئاسیاسێڵ: هاوبەشان دەتوانن لە پلاتفۆرمی 1001ـەوە خولە بەهێزەکانی ئەورووپا ببینن

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوبەشییەکی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 راگەیاند، کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەخشی دیجیتاڵی (OTT). بەگوێرەی ئەو هاوبەشییە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ لە رێگەی پاکێجە لێکدراوەکانی کۆمپانیاکەوە، دەتوانن بەبێ بەرامبەر دەستیان بە نێوەڕۆکێکی پرێمیۆم و جۆراوجۆری سینەمایی و وەرزشی بگات.