مامۆستایەک لە سلێمانی کە درۆن لە ماڵەکەیی داوە: کچەکەم پۆلی 12یە و دۆخی دەروونیی خراپە

11-04-2026
پێشەوا بەختیار
ماڵی مامۆستاکەی سلێمانی کە درۆن لێیداوە. وێنە: رووداو
ماڵی مامۆستاکەی سلێمانی کە درۆن لێیداوە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چوار رۆژە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران وەستاوە، بەڵام لە ماڵێکی گەڕەکی بەختیاریی سلێمانی کە درۆنی بەرکەوتووە، هێشتا دەنگی تەقینەوە و کڵپەی ئاگرەکە لە گوێی منداڵەکانیدا دەزرنگێتەوە. کچە گەورەی ماڵەکە، کە پۆلی 12یە، ترسی درۆنەکە داهاتووی خستووەتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە.
 
هادی محەممەد کە خاوەنی ماڵەکەیە و مامۆستایە، دەڵێت، "ئەوەتا ماڵەکەم دەبینن وێران بووە، هیچی نەماوە. زیانە مەعنەوییەکەش ئەوەیە ماڵ و منداڵم دەترسن و کچەکەم پۆلی 12یە، لە دۆخێکی دەروونیی خراپدایە و ناتوانێت بخوێنێت. هەموومان بریندار بووین، چونکە بەناو شوشەی شکاودا رامان دەکرد."
 
مامۆستا هادی، کە ساڵانێکی درێژ بە مووچەیەکی کەم و رەنجێکی زۆر ئۆتۆمبێلێکی بۆ خێزانەکەی کڕیبوو، ئێستا تەنیا سەیری پارچە شکاوەکانی دەکات. ئەو نەک هەر ئۆتۆمبێلەکەی، بەڵکو ئەو ماڵەی لەدەستدا کە تێیدا کرێچی بوو، ئێستا خەمی چاککردنەوەی ماڵێک کە هی خۆی نییە و ئۆتۆمبێلێک کە ئومێدی بوو، بوونەتە تەمێکی خەمگین و بەسەر سیمایدا نیشتوون.
 
ئەو مامۆستایە دەڵێت، "ئۆتۆمبێلەکەم وێران بووە و هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە. جگە لەوەی من، دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش ستوونی کارەبا کەوت بەسەریاندا و وێرانی کردن."
 
ئەو خێزانە تەنیا نین، دەیان ماڵی دیکەی ئەو گەڕەکە برینی هێرشەکەی شەوی 6ی نیسانیان پێوەیە. مامۆستا هادی و منداڵەکانی، ئێستا هەر شەوە و لە سووچێکی ماڵی ناسیاوێک رۆژ دەکەنەوە؛ ئەوان چاویان لە ئاسمان نییە بۆ پارچە درۆنێکی دیکە، بەڵکو چاوەڕێی دەستێکی میهرەبانن تاوەکو لەو ئاوارەییەی ناو شاری خۆیان، رزگاریان بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئاسیاسێڵ.

ئاسیاسێڵ: هاوبەشان دەتوانن لە پلاتفۆرمی 1001ـەوە خولە بەهێزەکانی ئەورووپا ببینن

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوبەشییەکی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 راگەیاند، کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەخشی دیجیتاڵی (OTT). بەگوێرەی ئەو هاوبەشییە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ لە رێگەی پاکێجە لێکدراوەکانی کۆمپانیاکەوە، دەتوانن بەبێ بەرامبەر دەستیان بە نێوەڕۆکێکی پرێمیۆم و جۆراوجۆری سینەمایی و وەرزشی بگات.