پارتی: ئەو کەسەی وەکو سەرۆککۆمار دیاریکراوە، مامەڵەی لەگەڵ ناکەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو شێوازە هەڵبژاردنە رەتدەکەینەوە، کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین."
 
لە راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دا هاتووە، "بە شێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو، کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسندکراوى" ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو. ئاماژەی بەوەش کردووە، "سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە."
 
سەبارەت بە بەربژێرکردنی نزار ئامێدی، مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، "ئەو بەربژێرەی کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆککۆمار، لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە، نەک حیزبێک، بەڵام ئەم بەربژێرە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق پەسندیان کردووە!"
 
هەروەها پارتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبوایە دواى ئەوەی ئەوان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە، ناوى بەربژێرەکەیان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لادرابایە، "ئێستاش بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و راوێژکردن، هەردوو فراکسیۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵیى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان."
 
دەقت راگەیێندراوەکەی مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان:
 
هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق...
 
ئەمڕۆ، 11ى نیسانى 2026، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە شێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسندکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە. هەروەها ئەو بەربژێرەی کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆککۆمار، لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە، نەک حیزبێک، بەڵام ئەم بەربژێرە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق پەسندیان کردووە!
 
بۆیە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە رەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنى پاتیمان بایکۆتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى کرد کە دەبوایە دواى بایکۆت کردنەکە ناوى کاندیدى پارتیمان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە لادرابایە. لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو فڕاکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
 
مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان
11ى نیسانى 2026
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە سیدەکان هەورەبرووسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگەی دا؛ سێ پێشمەرگە بریندارن

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی نیسان، لە سنووری سیدەکان هەورەبرووسکە لە بارەگایەکی پێشمەرگەی دا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون