یەکێتی پۆستی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک وەردەگرێتەوە

19 خولەک له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت یەکێتی پۆستی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی کەرکووک وەردەگرێتەوە. 
 
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026، عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چوارچێوەی رێککەوتنی لەگەڵ لایەنە عەرەبی و تورکمانیەکاندا و راستکردنی پۆستی پارێزگار، یەکێتی پۆستی فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک وەردەگرێتەوە بۆ ئەو پۆستەش عەمید نەشئەتی پێشنیاز کردووە".  
 
عەمید نەشئەت شاهوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حیزبەیە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک. پێشتر بەڕێوەبەری پاسپۆرتی کەرکووک بوو.
 
رۆژی شەممە 10-08-2024ـی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل رەشید لە بەغدا کۆبووەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان  و سێ ئەندامی عەرەب و کۆتای کریستیان تێیدا بەشداربوون و تێیدا رێبوار تەها، بە پارێزگار و محەممەد حافز، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. 
 
ئێوارەی رۆژی 16ی نیسانی 2026، دوای دەستلەکارکێشانەوەی رێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، محەممەد سەمعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگادا (بێ بەشداریی فراکسیۆنی پارتی) بە زۆرینەی دەنگ وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا.
 
یەکێتی لە رێککەوتنی هوتێل رەشیددا، بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دەستبەرداری 17 پۆستی جیاواز ببوو؛ ئێستا کە پۆستەکەی رادەست کردووەتەوە، پۆستی دوو قایمقام، جێگری پارێزگار و 3 راوێژکاری پێدراوە.
 
رۆژی 18ـی کانوونى یەکەمى 2023، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق کرا، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 ئەندام پێکهاتووە، یەکێتی پێنج، پارتی دوو کورسی و کۆتای کریستیانیش نزیکە لە یەکێتی. پێکهاتەی عەرەبی شەش کورسی و تورکمانیش دوو کورسی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەلاحەدین بابەکر، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

گوتەبێژی یەکگرتوو: وەزارەتێکمان لە بەغدا مسۆگەر کردووە

گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و خاڵبەندی، وەزارەتێکیان لە حکومەتی عێراق بەرکەوتووە و د.رێبوار کەریم بەربژێری ئەوان و لایەنە هاوپەیمانەکانیانە بۆ ئەو پۆستە. دەشڵێت: "نەوەی نوێ لە هەولێر و بەغدا بووەتە بەشێک لە یەکێتی."