رووداو- ئامەد
ئۆفیسی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا لەلایەن كەسانێكی نەناسراو لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سووتێندرا.

سۆنگول كەسكین، بەرپرسی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەلایەن كەسانی نەناسراو لەڕێگەی مۆلۆتۆفەوە لە شارۆچكەی سووری ئامەد کتیبخانەکەیان سووتێندراوە. كاتێك خەڵكی لە نوێژ گەڕاونەتەوە ئاگرەكەیان بینیوە و ئاگرەكەیان كوژاندووەتەوە.

كەسكین، لەبارەی زیانەكان گوتی:" بەلایەنی كەم هەزار كتێبی جگەرخوێن سووتاون. لەنێو كتێبە سووتاوەكاندا كتێبەكانی جزیری و خانی سووتان. هیچ كەسێك هەڕەشەی لێمان نەكردووە تاوەكو ئۆفیسەكە بسووتێنێت، ئەگەر شتێكی وا روویدابا دەمانگوت."

دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاڤێستا، ناوەندی سەرەكی لە شاری ئیستەنبۆڵە و لە ساڵی 1996 كتێب لەبارەی ئەدەبیاتی كوردی، مێژووی كوردستان، كۆمەڵگەی كوردی بە زمانەكانی كوردی و توركی چاپ و بڵاودەكاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ