سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لەکاتی دانانی بەردی بناخەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی رایگەیاند، خەڵکی سلێمانی شایەنی پرۆژەی زیاترن و ئەوانیش بەڵێنی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بردووەتەسەر.
مەسرور بارزانی گوتیشی، جیاوازی لەنێوان ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناکەن، "وەک یەک تیم لەنێو ئەنجوومەنی وەزیران کاردەکەین گرنگی تەواو بە ژێرخانی هەرێمی کوردستان دەدەین".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی قەیرانەکانەوە بەشێک لە پرۆژەکان وەستاون و ئاستەنگیان بۆ دروستبووە "دەستپێکردنەوەی ئەم پرۆژەیە مانای ئەوەیە ئیرادەمان بەهێزە و قەیران نامان وەستێنێت".
بەشێک لە گوتاری مەسرور بارزانی
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خوشک و برایانی بەڕێز، ئامادەبووانی هێژا
خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارم بۆ دانانی بەردی بناخەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، کە بێگومان یەکێکە لە پرۆژە هەرە گەورەکان و ستراتیجییەکانی حکومەتی هەرێم، بە تایبەتی بۆشاری خۆشەویستی سلێمانی.
خۆشەویستانی ئەمشارە شایەنی ئەو پرۆژەیە و زۆر پرۆژەی گەورەتریشن، ئێمەش لە حکومەتی هەرێم بەڵێنی ئەوەمانداوە کە خزمەتکاری خەڵکی خۆمان بین، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو کابینەیە بەڵێنی ئەوەمانداوە کە گرنگی بە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بدەین، کە یەکێک لەمانە دروستکردنی رێگاوبانەکانە لە دەرەوەو ناوشارەکانی هەرێمی کوردستان.
بۆیە پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم، سوپاسی گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوانیش دەکەم، کە ئەوان ئامادەبوون ئەو پرۆژەیە جێبەجێ بکەن .
راستە ئەو پرۆژەیە ماوەیەکی زۆرە قسەی لەسەر دەکرێت و بەڵێنی زۆریش دراوە کە جێبەجێ بکرێت، لەو کابینەیە ئێمە بەڵێنەکەمان بردەسەر و ئامادەبووین بۆ ئەوەی دوای ئەوەی خوێندنەوەیەکی تری زانستیانە بۆ پرۆژەکە ئەنجامدرا و بەشێوەیەکی باشتر و بە گوژمەیەکی گونجاوتر ئامادەکرا، گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوانیش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی. ئەمە پێموایە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە نەک تەنیا بۆ خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی، بەڵکو بۆ هەموو خەڵکی کوردستانیش.
ئێمە لە حکومەت بەڵێنی خزمەتگوزاریمان بە هەموو هاووڵاتیانی کوردستانداوە بەبێ جیاوازی، هەروەک دەشبینن پرۆژەکانی ئێمە لە سەرەتای دەستپێکردنی حکومەت دەستیان پێکرد، بەڵام بە داخەوە دوای ئەوە تووشی چەندین قەیران بووین، قەیرانی ئابووری و دواتریش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. کە لە زۆر رووەوە رێگریکرد لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، بەڵام دەستپێکردنەوەی ئەو پرۆژەیە ئاماژە بەوە دەدات کە ئێمە ئیرادەیەکی بەهێزمان هەیە لە حکومەت و نایەڵین نە قەیران و نە ئەو گرفت و کێشانە بمانوەستێنن، بەڵکو ژیان و خزمەتگوزاری بەردەوام دەبێت.
حکومەتی ئێمە حکومەتێکی خزمەتگوزارە، لێرەشەوە من دەمەوێت سوپاسی هەموو کابینەکەو بەڕێز کاک قوباد وەکو جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بکەم کە هەموو بە یەکەوە بە رووحیەتێکی بەرزی بەرپرسیارانە هاوکاری یەکتر بووین، ئەوەی لە تواناماندابووە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بەردەوامبێت.
راستە ئێمە لە حیزب و لایەنی جیاوازدا هاتووین و حکومەتێکی ئیئتیلافیمان پێکهێناوە، بەڵام ئەوەی من هەستم پێنەکردووە ئەوەیە، کە کابینەکەی ئێمە کابینەی حیزبی بێت، ئێمە بە هیچ شێوەیەک وەزیری حیزبیمان لە حکومەتدا نییە. وەزیرەکانی ئێمە بە خۆم و جێگری سەرۆکی حکومەتیشەوە، وەزیر و خزمەتگوزاری هەموو خەڵکی کوردستانین بەبێ جیاوازی، بەبێ ئەوەی جیاوازی لە ناوچەکاندا بکرێت یانیش لەبەر ئەوەی کە ئێمە لە حیزب و لایەنی جیاوازدا هاتووین.
ئەم رووحیەتی پێکەوە کارکردنە وایلێکردووین کە تیمێکی زۆر کاریگەرمان هەبێت و مونسەجم بن بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانین زیاتریش خزمەتی ئێوەی خۆشەویست بکەین.
ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو قەیرانانەش ببینەوە، ئەوەی لە تواناشماندا هەبێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە پرۆژانە لەکاتی پێویستدا جێبەجێ بکەین.
لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە بابەتێکی گرنگ بدەم، ئەویش مەسەلەی رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە ئابووریەیە کە ئێمە تووشی هاتووین. ئەم قەیرانە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتە لە جیهاندا، کە هەرەسی بە زۆر ئابووری وڵاتانی دونیاش هێناوە و ئێمەش لێی بەدەر نین. هەوڵی ئەوەمان داوە خۆمان لەگەڵ ئەو دۆخە بگونجێنین، ئەمەش وایکردووە کە هەندێک پرسیار دروست ببێت، بە تایبەتی چونکە ئێمە لەم کابینەیە باسی پرۆسەی چاکسازیشمان کردووە.
پرۆسەی چاکسازی لەگەڵ ئەم قەیرانە ئابوورییە با تێکەڵ نەکرێت، من سوپاسی خۆڕاگری و تێگەیشتنی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم کە زۆر لەگەڵ ئێمە وەستان و پشوو درێژبوون بە تایبەتی هەندێکجار لە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەش، بەڵام هەندێکجار هەستدەکەم خوێندنەوەی جیاواز دەکرێت لە خۆگونجاندن لەگەڵ بودجەی بەردەستی حکومەت لەگەڵ پرۆسەی چاکسازی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ