کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فوئاد حوسێن

فوئاد حوسێن

kurdistan

فوئاد حوسێن: توركیا بێ ئومێدی كردین

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

11-09-2014
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی11-09-2014

بابەتی پەیوەندیدار

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن
رادیۆ24-11-2026

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن

ئاڤان جەمال وەک یەکێک لە 'ئەستێرە هەڵکشاوەکان' دەستنیشانکرا
کولتوور و ستایل24-11-2026

ئاڤان جەمال وەک یەکێک لە 'ئەستێرە هەڵکشاوەکان' دەستنیشانکرا

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

رووداو - ئەنقەرە

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، "چوار ساڵە بە گەلی خۆمان دەڵێین توركیا دۆستمانە، بەڵام لە یەكەم ئەزموونی راستەقینەدا بێ ئومێد بووین".

ئاسڵی ئاڵتن تاشباش، نووسەری رۆژنامەی میللیەتی توركی لە وتاری ئەمڕۆیدا 11-09-2014،  لەژێر ناوی "هەولێر زویرە لە ئەنقەرە"، هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە. لەو هەڤپەیڤینەدا فوئاد حوسێن دەڵێت:"كاتێك داعش نزیكبووەوە لە هەولێر، بەڕاستی پێویستمان بە هاوكاری هەبوو و باوەڕناكەم جارێكی دیكە رووبەڕووی بارودۆخێكی قورسی لەمجۆرە ببینەوە، كاتێك دۆستیش هاوكاریت نەكات، بێ ئومێدیەكەت زۆرتردەبێت".

نووسەر لە وتارەكەیدا باس لەوە دەكات، هەموو ئەو بەرپرسانەی باشووری كوردستان كە ئەو چاوی پێیان كەوتووە، گلەییان لە توركیا كردووە، لەبەرئەوەی كاتێك داعش ئاراستەی هێرشەكانی گۆڕی و لە هەولێر نزیكبووەوە، توركیا ئامادەنەبووە هاوكاری كوردستان بكات، بە پاساوی پاراستنی گیانی دیپلۆماتكارە دەستبەسەرەكانی لای داعش.

لە وتارەكەدا ئاماژە بە لێدوانێكی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە و  بۆ رۆژنامەی میلییەت گوتوویەتی :"توركیا هاوكاری كردووین، بەڵام ناتوانم بڵێم وەك پێویست بوو، چونكە چاوەڕێی زیاترمان دەكرد لێیان".

تاشباش لە كۆتایی نووسینەكەیدا دەڵێت، تاكە هاوپەیمانی ستراتیژی توركیا لە ناوچەكەدا باشووری كوردستانە و بارودۆخی ئێستا رێگەنادات توركیا دڵی كورد لە خۆی زویربكات. هاوكات گلەیی لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت، دەكرا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر هەولێر هەبوو، ئەنقەرە بەبێ دەنگی هاوكاری كوردستانی بكردبا، هیچ نەبێت چەند پسپۆڕێكی سەربازی ناردبان، وەك ئێران كە چۆن هەر زوو هاتە سەر خەت.


بابەتی پەیوەندیدار

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن
رادیۆ24-11-2026

گەرگەرلیئۆغڵو دەڵێ نزیکەی سێ هەزار گەریلا سوودمەندی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بن

ئاڤان جەمال وەک یەکێک لە 'ئەستێرە هەڵکشاوەکان' دەستنیشانکرا
کولتوور و ستایل24-11-2026

ئاڤان جەمال وەک یەکێک لە 'ئەستێرە هەڵکشاوەکان' دەستنیشانکرا

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە