لە کەرکووک پێکدادان لەنێوان دوو چەکدار و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە و 'کوژراو هەیە'

11-09-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، لە گەڕەکی سێکانیانی کەرکووک پێکدادان لەنێوان دوو چەکدار و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دروستبووە و کوژراو و بریندار هەن.

عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاسایشی نیشتمانی زانیارییان لەسەر دوو چەکدار هەبوو لە گەڕەکی سێکانیانی کەرکووک کە لەنێو ماڵێکدا بوون، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان داون، چەکدارەکان تەقەیان لە هێزەکە کردووە."

عامر نووری گوتی، لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی چەکدارەکان دەکەن بۆئەوەی بزانن چەکداری داعشن یان بازرگانی مادەی هۆشبەر.

بە گوتەی عامر نووری، دوای تەقەکردنی چەکدارەکان، هێزە عێراقییەکان وەڵامیان داونەتەوە و لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە سووکی بریندار بوون.

لەبارەی چەکدارەکانیشەوە عامر نووری گوتی، "یەکێکیان کوژراوە و ئەوی دیکەش بە برینداری دەستگیر کراوە."

هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە لە گەڕەکی سێکانیان بڵاوەیان پێکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە