رووداو دیجیتاڵ
دوای بەدواداچوونێکی رووداو، ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی کوشتنی ئاژەڵێکی کێوی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاندووە، "دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە دێت، کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک بڵاوبووەوە و تێیدا دەرکەوت چەند کەسێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، ئاژەڵێکی کێوی کە زیانی بۆ مرۆڤ نییە، دەکوژن و پارچە پارچەی دەکەن."
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "دوای بەدواداچوون و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س.ع.خ) و (ئ.ل.ئ) دەستگیرکران."
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، "ئەو دوو تۆمەتبارە بە کوشتن و پارچەکردنی ئاژەڵەکە و تێکدانی ژینگە و سرووشتی شاری هەولێر تۆمەتبارکراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ