کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگدان رادەگەیێنێت

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بوون، پارتی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە. دوای ئەو یەکێتی و پاشان هەڵوێست دووەم و سێیەمی ئەو لایەنانەن زۆرترین کورسییان بەدەستهێناوە

11-11-2025

21:16

سوپاس لەگەڵمان بوون، ئەنجامەکان لە لایڤ بلۆگێکی دیکە ببینن

سوپاس کە لە یەکەم ساتی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان لەگەڵمان بوون لەم رووماڵە تایبەتە. ئێستا رووماڵی ئەنجامە فەرمییەکانی کۆمیسیۆنمان گواستووەتەوە بۆ ئەم لایڤ بلۆگەی دیکە و لەوێوە لەگەڵمان بن

20:24

یەکگرتوو هیچ کورسییەکی لە هەولێر بردووەتەوە؟

رووداو
 
بەگوێرەی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆن: یەکگرتووی ئیسلامی هیچ کورسییەکی لە پارێزگای هەولێر نەبردووەتەوە و ژمارەی دەنگەکانی 28 هەزار 615 دەنگ.

20:24

کورسیی لایەنەکان لە هەولێر

کورسیی لایەنەکان لە هەولێر
 
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆن کورسیی لایەنەکان بەمجۆرەیە:
 
بازنەی هەولێر؛ پارتی 9 کورسی
بازنەی هەولێر؛ یەکێتی 3 کورسی
بازنەی هەولێر؛ هەڵوێست 2 کورسی
بازنەی هەولێر؛ نەوەی نوێ 1 کورسی

20:13

دەنگی لایەنەکان لە بازنەی نەینەوا؛ یەکێتی و هاوپەیمانەکانی 56 هەزار دەنگیان هێناوە

رووداو
 
دەنگی لایەنەکان لە بازنەی نەینەوا؛ یەکێتی و هاوپەیمانەکانی 56 هەزار دەنگیان هێناوە
 
ئەمە دەنگی حیزبەکانە لە بازنەی نەینەوا:
 
پارتی: 189120
تەقەدووم: 157283
یەکێتی و هاوپەیمانەکانی: 56346
دۆزی ئێزدی: 49197
نەینەوا لیئەهیلیا: 111005
بەدر: 77006
عەزم: 100853
ئاوەدانکردنەوە: 146728
حەسم: 89492
سیادە: 64472
نەینەوا ئەوەلەن: 29351
هەویەی وەتەنی: 50049
حەدبا: 18371
جەماهیر: 37341
مەشروعی عەرەبی: 54483
مەدەنیون12944

 

 

19:57

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگدان رادەگەیێنێت

رووداو
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیێنێت. بەگوێرەی کۆمیسیۆن بەشداریی لە دەنگدان 56.11% بووە.
 
بەگوێرەی کۆمیسیۆن، ئەم ئەنجامانەی رایدەگەیێنێت بە رێژەی 99.74%ـی دەنگدانە. 
 
نوێدەکرێتەوە...

 

 

19:53

رێژەی دەنگدان لە بەغدا

رووداو
ئەمەی خوارەوە ئاماری فەرمیی کۆمیسیۆنە لەبارەی رێژەی دەنگدان لە بەغدا:
 
4359490 دەنگدەر
2125800 دەنگیان دا
بەشداری 48.76٪
نێر 1277899 دەنگدەر
مێ 845947 دەنگدەر
وێستگەکان 9016
99.2٪ جیاکردنەوە

 

19:52

لە فەیسبووکی رووداو سەیری ئەنجامی دەنگدان بکەن

راستەوخۆ لە فەیسبووکی رووداو رووماڵی ئەنجامەکانی دەنگدان ببینن

 

19:22

سەرۆکی کۆمیسیۆن بۆ رووداو: نزیکەی نیو کاژێری دیکە ئەنجامەکان رادەگەیێنین

رووداو
 
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت: هیچ کێشەیەکی تەکنیکیمان نییە و نزیکەی نیو کاژێری دیکە ئەنجامەکانی دەنگدان رادەگەیێنین

19:10

کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر: براوەی راستەقینەی هەڵبژاردن خەڵکە

فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر
 
فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک پیرۆزبایی سەرکەوتنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد.
 
لە راگەیەندراوەکەدا، کە بە ناوی "خوای گەورە و میهرەبان" دەستی پێکردووە، ئەسەدی ئاماژەی بەوە داوە کە ئامادەبوونی بەهێزی خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا وەک "سەرکەوتنێکی گەورە" بۆ حکومەت و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان سەیر دەکرێت.
 
کۆنسووڵی ئێران هەروەها جەختی کردەوە، "ئەم هەنگاوە ئومێدبەخشە هیوای دوژمنانی نەتەوەی عێراق و گەلانی ناوچەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسی وڵاتانی ئیسلامی بێ ئومێد کردووە، و وەڵامێک بوو بۆ قسە بێماناکانی رۆژئاوا کە گاڵتەیان بە کولتوور و شارستانییەتی کۆنی وڵاتانی ناوچەکە دەکرد."
 
فەرامەرز ئەسەدی رایگەیاند کە براوەی راستەقینەی ئەم هەڵبژاردنانە "خودی خەڵک بوون لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا، کە بە بەشداریی خۆیان، هەوڵی درێژەدان بە پرەنسیپە دیموکراسییەکان و بەشداریکردن لە چارەنووسی خۆیان داوە،" ئەمەش "پابەندبوونێکی گەورەی بە سیستمی سیاسی و نوێنەرانی هەڵبژێردراو داوە لە پێناو دەستەبەرکردنی بەختەوەری و مەسڵەحەتی گشتی."
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، ئەسەدی دەڵێت، "بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لەم هەڵمەتە سیاسییە گرنگە لە ئێوەی خەڵکی بەشەرەف دەکەم. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بۆ بەردەوامی سەرفرازی و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوەی خۆشەویست".
 
رۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و خەڵکی وڵاتەکە 329 بەربژێری نوێیان هەڵبژارد.

 

17:03

ئەنجامی بەرایی دەنگ و کورسییەکانی بەسرە

 
ئەنجامى بەرایی ژمارەی دەنگ و کورسییەکان لە بەسرە، بەبێ دەنگدانى تایبەت بەمشێوەیەیە:
 
 تەسمیم (ئەسعەد عیدانی): 140 هەزار، 9 کورسی
 
  سادیقون (قەیس خەزعەلی): 70 هەزار، 5 کورسی
 
  هاوپەیمانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (محەممەد شیاع سوودانی):65 هەزار، 4 کورسی
 
دەوڵەتى یاسا (نووری مالیکی): 62 هەزار، 4 کورسی
 
هاوپەیمانى هێزەکانى دەوڵەتى نیشتمانى (عەممار حەکیم): 19 هەزار دەنگ ، یەک کورسی
 
ئەبشریاعێراق (ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی): 18 هەزار دەنگ، 1 کورسی
 
 ئەساس (موحسین مەندەلاوی): 13 هەزار دەنگ ، یەک کورسی
 
 

16:29

دێکسی هەڵبژاردنی رووداو: پارتی گەیشتە 1،082،511 دەنگ

رووداو
 
دێکسی هەڵبژاردنی رووداو: پارتی گەیشتە 1،082،511 دەنگ
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری دێکسی هەڵبژاردنی رووداو، دەنگەکانی پارتی گەیشتە 1،082،511 دەنگ.

 

 

 

16:28

ناوی بەربژێرانی پارتی کە زۆرترین دەنگیان هێناوە

ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
 
ژمارەیەکی بەرچاو لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگێکی زۆریان هێناوە. لەنێو پیاواندا بناس عەلی بە 49 هەزار و 188 دەنگ و لەنێو ژنانیشدا کەوی میرۆ بە 18 هەزار و 985 دەنگ پێشەنگی پارتین. 
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون؛ بناس عەلی بە 49 هەزار و 460 دەنگ، فەرهاد ئەترووشی بە 36 هەزار و 188 دەنگ، رێبوار هادی بە 30 هەزار و 441 دەنگ، زیرەک تەیار بە 29 هەزار و 675 دەنگ و جووتیار خدر بە 29 هەزار 218 دەنگ سەرلیستی زۆرترین دەنگیان لە لیستی پارتی دا گرتووە.
 
هاوکات کەوی میرۆ بە 18 هەزار و 985 دەنگ، هەڵات سلێمان بە 18 هەزار و 83 دەنگ، چیمەن حوسێن بە 14 هەزار و 851 دەنگ، ئاڤێستا مام یەحیا کۆیی بە 10 هەزار و 160 دەنگ و پەروین ئەکرەم بە 9 هەزار و 719 دەنگ پێشەنگی بەربژێرانی ژنن لە پارتی دیموکراتی کوردستان.
 
پێنج بەربژێری پیاو لە لیستی پارتی کە زۆرترین دەنگیان هێناوە:
 
بناس عەلی
49460 دەنگ 
 
فەرهاد ئەترووشی 
36،188 دەنگ 
 
رێبوار هادی 
30،441 دەنگ 
 
زیرەک تەیار 
29،675 دەنگ 
 
جووتیار خدر
29،218 دەنگ 
 
پێنج بەربژێری ژن لە لیستی پارتی کە زۆرترین دەنگیان هێناوە:
 
کەوی میرۆ 
18,985 دەنگ
 
هەڵات سلێمان
18,083 دەنگ 
 
چیمەن حوسێن 
14,851 دەنگ 
 
ئاڤێستا مام یەحیا 
10,160 دەنگ
 
پەروین ئەکرەم 
9,719 دەنگ 

 

15:53

ئەنجامی بەرایی بەغدا؛ لیستەکەی سوودانی یەکەمە و سەروو 322 هەزار دەنگی هێناوە

رووداو
 
تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامی بەرایی بەغدا بڵاودەکاتەوە کە دوای جیاکردنەوەی دەنگی 1874 بنکە تۆمارکراوە. لیستەکەی سوودانی زیاتر لە 322 هەزار دەنگی لە بەغدا بەدەستهێناوە و یەکەمی پارێزگاکەیە.
 
دەنگی لیست و پارتەکانی بەغدا بەمشێوەیەیە: 
 
- هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان (محەممەد شیاع سوودانی)  322،610 دەنگ 
 
- تەقەدووم (محەممەد حەلبووسی) 166،478 دەنگ 
 
- دەوڵەتی یاسا (نووری مالیکی)  153،881 دەنگ 
 
- هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت (عەمار حەکیم ) 96،999 دەنگ 
 
- بزووتنەوەی سادیقوون (قەیس خەزعەلی) 91،995 دەنگ 
 
- بەدر (هادی عامری) 79،112 دەنگ 
 
- هاوپەیمانیی عەزم (موسەننا سامەڕایی) 74،771 دەنگ 
 
- هاوپەیمانیی ئەساس (موحسین مەندەلاوی) 73،236 دەنگ 
 
- هاوپەیمانیی سەروەری (خەمیس جەنجەر)  64،142 دەنگ  
 
- جووڵانەوەی حقووق (نزیک لە حیزبوڵڵا)  53،997 
 
- حەسمی نیشتمانی (سابت عەباسی) 35،560
 
- ئەبشر یا عێراق (هومام حمودی)  27،277 دەنگ 
 
- خەدەمات  26،448
 
- ئیشراق قانون 16،856 دەنگ  
 
- گردبوونەوەی فاو-زاخۆ  16،430 دەنگ  
 
کورسییەکانی بەغدا 
 
- سوودانی 18 کورسی 
- تەقەدووم 9 کورسی 
- دەوڵەتی یاسا 8 کورسی 
- هێزەکانی دەوڵەت 5 کورسی 
- سادیقوون 5 کورسی 
- بەدر 4 کورسی 
-عەزم 4 کورسی 
- ئەساس 4 کورسی 
- سیادە 3 کورسی 
- حقوق 3 کورسی 
- حەسم 2 کورسی 
- ئەبشر یا عێراق 1 کورسی 
- خەدەمات 1 کورسی 
- ئیشراقەی کانوون 1 کورسی 
- گردبوونەوەی فاو 1 کورسی 
 
هەر بەپێی ئەو ئەنجامانەی دەست رووداو کەوتوون، محەممەد شیاع سوودانی تەنیا لە بازنەی بەغدا زیاتر لە 71 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
ئەمانە ریزبەندی ئەو بەربژێرانەن لە لیستەکەی سوودانی زۆرترین دەنگیان هێناوە: 
 
محەممەد شیاع سوودانی 71،189 دەنگ 
محەممەد جەبار حوسێن 15،611 دەنگ 
ئەحمەد ئەسەدی 10،382 دەنگ 
عەلا سوکەر 8،904 دەنگ 
هەیام عەبود7،893 دەنگ 
بەها ئەعرەجی 7،693 دەنگ 
حەیدەر کازم 7066
عالیە نسیەف 6457 دەنگ 
زیا شەغالی 6300
تەها هاتف 3128
ریاز یونس 5514 دەنگ 
عەلی فەیسەل 5277
حەیدەر حامد 5202
حوسێن قاسم 5199
جەبار فرەیح 5049 
 
 بەغدا گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە،71 کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە و زۆرترین دەنگدەر و زۆرترین بەربژێر و لیستیش تێیدا رکابەری دەکەن.

 

15:50

هاوپەیمانییەکەی سوودانی لە نەجەف و کەربەلاش یەکەمە

محەممەد شیاع سوودانی
 
بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان، هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلاش لەپێش لیستەکانی دیکەوەیە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 3 کورسی لە پارێزگای نەجەف بەدەست دەهێنێت و بەوەش پێش لیستەکانی دیکە دەکەوێ، کە کێبڕکێیان لەسەر 12 کورسییەکەی پارێزگاکەیە.
 
لە پارێزگای کەربەلاش کە خاوەنی 11 کورسییە، هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان 3 کورسی بەدەست دەهێنێت، دوای ئەوەی نزیکەی 70 هەزار دەنگی مسۆگەر کرد.

 

14:30

سەرچاوەیەکی نزیک لە سوودانی: نزیکەی 50 کورسیمان بەدەستهێناوە

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەیەکی دەنگدان لە بەغدا. وێنە: AFP
 
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان نزیکەی 50 کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە و بەو جۆرەش براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە. 
 
رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوەیەکی نزیک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان زۆرترین کورسی پەرلەمانی لەنێو پارت و هاوپەیمانە بەشدارەکانی هەڵبژاردن بردووەتەوە. سەرچاوەکە دەڵێت، هاوپەیمانییەکە نزیکەی 50 کورسی بردووەتەوە. 
 
دوێنێ دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو. بڕیارە ئەم ئێوارەیە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکان رابگەیەنێت. 
 
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لەنێو پارتە کوردستانییەکاندا پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمە چاڵێنجێک بوو کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتییەوە راگەیێندرابوو.
 
بە گوێرەی کۆمیسیۆن، 55%ی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبوو بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کرد.
 

14:25

تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامی دەنگدان لە هەولێر و دهۆک بڵاودەکاتەوە

رووداو
 
رووداو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سنووری بازنەکانی هەولێر و دهۆکی دەستکەوت، کە تێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەردوو پارێزگاکە و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە. 
 
بەپێی ئەو ئامارەی رووداو لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیکەوتووە، ئەو حیزبە لە پارێزگای هەولێر 384,819 دەنگ و لە پارێزگای دهۆکیش 424,284 دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر 93,500 دەنگ و لە دهۆک 2,800 دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
سەباح بابیری، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەولێر 38,000 دەنگ و لە دهۆک 72,759 دەنگیان بەدەستهێناوە. 
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، رەوتی هەڵوێست لە بازنەی هەولێر 63,000 دەنگ و لە بازنەی دهۆک 17,000 دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی هەولێر 13,586 دەنگ و لە پارێزگای دهۆک 1,913 دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
جووڵانەوەی نەوەی نوێش لە بازنەی هەولێر 38,900 دەنگ و لە بازنەی دهۆکیش زیاتر لە 14,000 دەنگی بەدەستهێناوە. 
 
بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر 5,497 دەنگ و لە بازنەی دهۆک 2,700 دەنگی بەدەستهێناوە. 
 

14:22

رووداو نوێترین ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی کەرکووک بڵاودەکاتەوە

رووداو
 
بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزیکەی 158 هەزار دەنگ و پارتیش 58 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە؛ بەرەی تورکمانی 59 هەزار دەنگ و تەقەدوومیش 80 دەنگی بردووەتەوە. 
 
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا و بەپێی ئەنجامی دەنگدانی گشتی و تایبەت، ژمارەی دەنگەکانیان لە پارێزگای کەرکووک 158 هەزار دەنگی تێپەڕاندووە.
 
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا ئەنجامی 15 بنکەی دەنگدان لای ئەوان جیا نەکراوەتەوە و پێشبینی دەکەن دوای تەواوبوونی پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان، کۆی گشتیی دەنگەکانیان بگاتە سەرووی 175 هەزار دەنگ.
 
لەلایەکی دیکەوە، بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بە رووداوی راگەیاند، کۆی گشتیی دەنگەکانیان لە بازنەی هەڵبژاردنی کەرکووک گەیشتووەتە 58 هەزار دەنگ. 
 
بەپێی ئەم ئەنجامانە و بە لەبەرچاوگرتنی سیستمی دابەشکردنی کورسییەکان، پارتی چاوەڕوانە بتوانێت دوو کورسی لە کەرکووک مسۆگەربکات. 
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن کە ئەنجامی کۆی دەنگەکانی گشتی و تایبەتی 855 وێستگە لە کۆی 1733 وێستگە لەخۆدەگرێ، لیستی بەرەی تورکمانیی یەکگرتووی عێراقی، توانیویەتی 59,751 دەنگ بەدەستبهێنێت. 
 
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیستەکە، بە کۆکردنەوەی 23,802 دەنگ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی بەربژێرەکانی لیستەکەی بەدەستهێناوە و بە جیاوازییەکی بەرچاو لە پێش رکابەرەکانییەوەیە. لە دوای ئەویش، قەحتان وەهبی بە 10,226 دەنگ لە پلەی دووەم و ماردین تەحسین بە 6,333 دەنگ لە پلەی سێیەمدا دێن.
 
سەبارەت بە لیستە عەرەبییەکان، هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی راکان جبووری نزیکەی 35 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا هێشتا ئەنجامی هەندێک ناوەندی دەنگدان لە داقووق و دوبز بە تەواوی یەکلایی نەبووەتەوە.
 
 هاوکات، لیستی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی دەڵێ، نزیکەی 80 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و بەربژێرە دیارەکانی وەک محەممەد تەمیم و موهەیمەن حەمدانی زۆرترین دەنگیان لەناو لیستەکەدا بەدەستهێناوە.
 

14:09

دەنگی بەربژێرانی کۆتامان یەکلاکردەوە؛ بزانە کامیان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە

رووداو
 
دەنگی بەربژێرانی کۆتا لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، نەینەوا، دیالە و کەرکووک 
 
سامی ئۆرشانە: 20،963 دەنگ (کۆتای کریستیان) 
کلدۆ رەمزی: 17،516 دەنگ (کۆتای کریستیان) 
ئەسیر ئیبراهیم: 16،790 دەنگ (کۆتای کریستیان) 
عیماد یوحەننا: 15،645 دەنگ (کۆتای کریستیان) 
حەیدەر عەلی: 11،430 دەنگ (کۆتای فەیلی) 
خالید سەیدۆ: 8،274 دەنگ (کۆتای ئێزدی)

 

14:05

دوایین ئاماری دەنگی لایەنەکان و ژمارەی دەنگی پووچەڵ لە هەرێمی کوردستان

رووداو

بەپێی لێکدانەوەی رووداو بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی لە باشووری کوردستان بە 1،79،998 یەکەمە و دوای ئەو یەکێتی دێت بە 537،256.
 
کۆی گشتیی دەنگی پووچەڵ لە هەرێمی کوردستان 288،708 دەنگە.
 
بازنەی سلێمانی
 
یەکێتی: 239،593 دەنگ 
هەڵوێست: 75،177 دەنگ 
نەوەی نوێ: 69،462 دەنگ 
پارتی: 68،711 دەنگ 
یەکگرتوو: 66،153 دەنگ 
کۆمەڵ: 34،465 دەنگ 
بەرەی گەل: 10،782 دەنگ
پووچەڵ: 137،116 دەنگ
 
بازنەی هەولێر 
 
پارتی: 370،469 دەنگ 
یەکێتی: 96،262 دەنگ 
هەڵوێست: 63،110 دەنگ 
نەوەی نوێ: 38،768 دەنگ 
یەکگرتوو: 28،635 دەنگ 
کۆمەڵ: 13،131 دەنگ 
پووچەڵ: 116،462 دەنگ
 
بازنەی دهۆک
 
پارتی: 411،364 دەنگ 
یەکگرتوو: 72،516 دەنگ 
هەڵوێست: 18،119 دەنگ 
کۆمەڵ: 1526 دەنگ 
بەرەی گەل: 2761 دەنگ 
نەوەی نوێ: 14،505 دەنگ 
پووچەڵ: 35،130 دەنگ
 
کۆی گشتیی دەنگی لایەنەکان لە باشووری کوردستان
 
پارتی؛ 1،079،998 دەنگ 
یەکێتی: 537،256 دەنگ 
هەڵوێست: 156،406 دەنگ 
یەکگرتوو: 166،283 دەنگ 
نەوەی نوێ: 137،894 دەنگ 
کۆمەڵ: 49،749 دەنگ

 

 

13:12

سەنتەری میترۆ: 819 پێشێلکاریی هەڵبژاردن تۆمار کراون و زۆرترینی لە بەغدا بووە

لۆگۆی سەنتەری میترۆ

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو، پێشێلکارییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کەمتر بوون، بەڵام دیاردەی وەکو کڕینی دەنگ و پێشێلکردنی نهێنیی دەنگدان "خەسڵەتێکی هاوبەش"ـی زۆربەی هەڵبژاردنەکان بووە. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-11-2025 رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ی تۆڕی میدیایی رووداو، سوپاسی رووداوی کرد بۆ رووماڵکردنی پرۆسەکە و رایگەیاند، سەنتەری میترۆ وەکو بەشێک لە هاوپەیمانیی رێکخراوەکان بۆ چاودێریی هەڵبژاردن، لە سەرتاسەری عێراق چاودێریی پرۆسەکەیان کردووە و دوو راپۆرتیان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ئامادە کردووە.
 
819  پێشێلکاری تۆمارکراون
 
سەبارەت بە کۆی گشتیی پێشێلکارییەکان، رێکخەری سەنتەری میترۆ گوتی: "بەپێی تۆمارەکانی ئێمە، 819 پێشێلکاری لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون." هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە 53 حاڵەتی تووندوتیژی هەبووە کە لەنێویاندا چەکی تێدا بەکارهاتووە.
 
رەحمان غەریب باسی لە جۆری پێشێلکارییەکان کرد و گوتی: "زۆرینەی پێشێلکارییەکان پەیوەندییان بە پێشێلکردنی پرەنسیپی دەنگدانی نهێنییەوە هەبوو. هەروەها دیاردەی وەک هێنانی مۆبایل بۆ ناوەندەکانی دەنگدان، بەکۆمەڵ چوونە ژوورەوە، رێگریکردن لە چاودێران و بڵاوکردنەوەی کارتی دەنگدان لە کاتی پرۆسەکەدا تۆمارکراون."
 
بە گوتەی رەحمان غەریب، ئەم هەڵبژاردنە "بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر، پێشێلکارییەکانی کەمتر بوون،" بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان "پێشێلکارییەکان زۆر زۆر کەمتر بوون بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراق."
 
"سیستمی هەڵبژاردن نادادپەروەرییە"
 
رێکخەری سەنتەری میترۆ رەخنە لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێت کە قسەیان بۆ ئەوانە نەبووە بایکۆتیان کردووە و دەڵێت:"خیتابێکیان نییە بۆ ئەو کەسانەی دەنگیان نەداوە، هاووڵاتیی ئەم وڵاتەن و ناڕازین."
 
راشیگەیاند:" پێویستە حیزبەکان لێکۆڵینەوە بکەن و بزانن "بۆچی خەڵک دەنگیان نەداوە،" و دەنگی پووچەڵیشی وەکو "گوزارشتێک لە ناڕەزایەتی"ی خەڵک ناوبرد لە دۆخی سیاسی و خزمەتگوزاریی وڵات هەیانە.
 
رەحمان غەریب رەخنەی لە سیستمی هەڵبژاردن گرت و بە "نادادپەروەر" ناوی برد و دەڵێت: "حیزبێک ملیۆنێک دەنگ دەهێنێت، بەڵام لە ئەنجامدا نزیک دەبێتەوە لە ژمارەی کورسیی ئەو لایەنەی کە بە چەند سەد هەزار دەنگێک سەرکەوتووە." داوای کرد ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت و ببێتە مەرجێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
 

12:59

بەربژێرێکی یەکگرتوو لە سلێمانی: چاوەڕێ دەکەین 5 کورسی ببەین

عومەر پێنجوێنی، بەربژێر و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
 
عومەر پێنجوێنی، بەربژێر و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەنگیان زیادی کردووە و چاوەڕێ دەکەن 5 کورسی ببەنەوە. 
 
عومەر پێنجوێنی رایگەیاند، یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستاندا 60 هەزار دەنگی زیادکردووە و گوتی، "ژمارەی کورسییەکانمان لە چوارەوە بەرەو پێنج دەڕوات، چونکە لە هەولێر 38 هەزار و 153 دەنگمان هێناوە. بە دڵنیاییەوە ئەمە کورسییەک دەکات، بەڵام دەبێ کۆمیسیۆن رایبگەیێنێت. لە هەموو شوێنەکاندا دەنگمان زیادی کردووە. ئێستا سێیەمی کوردستانین."
 
لەبارەی ئەو دەنگانەی خۆی بەدەستی هێناون، عومەر پێنجوێنی گوتی:"لە سلێمانی د. موسەننا یەکەمە کە زیاتر لە 38 هەزار دەنگی هێناوە. منیش نزیکەی 18 هەزار دەنگم هێناوە".
 
بەشێک لە ئامارەکان باس لەوە دەکەن، یەکگرتوو لە هەولێر 28 هەزار دەنگی هەیە، بەڵام عومەر پێنجوێنی گوتی:"ئەو 28 هەزارە داتای ئێوارەیە. ئێمە لە رێگەی چاودێرەکانمانەوە پێمانگەیشت، بەڵام لە بەشێک لە ناوچە دوورەدەستەکاندا چاودێرمان نەبوو و نزیکەی کاژێر 8-9ی دوێنێ شەو ئەنجامەکانمان پێگەیشت. ئەوەی پیمانگەیشتووە لە هەولێر، کورسی تێدەپەڕێنێت".
 
عومەر پێنجوێنی گوتی، لە هەڵبژاردنەکەی پاردا یەکگرتوو لە سلێمانی 52 هەزار دەنگی هەبوو، بەڵام ئەم ساڵ بەرەو 65 هەزار دەڕوات؛ بەمجۆرە لە سلێمانی 12 هەزار دەنگی زیاد کردووە.
 
 
سەبارەت بە دهۆک، عومەر پێنجوێنی گوتی:"لە دهۆکیش جاری پێشوو 42 هەزار دەنگ بوو، ئێستا بەرەو 73 هەزار دەڕوات. لەوێش نزیکەی 30 هەزار دەنگمان زیاد کردووە؛ هەروەها لە هەولێریش 19 هەزار و شتێک بوو، ئێستا بەرەو 38 هەزار دەڕوات، کەواتە خەریکە دەبێتە دوو هێندە".
 
هەموو ئەمانە لەکاتێکدان، کە هەتا ئێستا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی فەرمیی بڵاونەکردووەتەوە.
 

12:54

رووداو ئەنجامی کۆتایی دەنگدان لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

جیاکردنەوەی دەنگ لە بنکەیەکی دەنگدان
 
رووداو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی لە سنووری بازنەی سلێمانی دەستکەوتووە.
 
بەپێی ئامارەکانی رووداو، کە لە یەکێتی دەستی کەوتووە، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی زیاتر لە 250 هەزار دەنگی هێناوە و بەرپرسانی ئەو حیزبەش دەڵێن، بەو جۆرە 8 کورسی لە پەرلەمانی عێراق مسۆگەر دەکەن.
 
سەرچاوەیەکی پارتیش لە سلێمانی بە رووداوی گوت، لە بازنەی سلێمانی 59 هەزار و 426 دەنگیان بەدەستهێناوە و بەو جۆرەش 2 کورسی مسۆگەرن.
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش دەڵێت، 65 هەزار و 8 دەنگی هێناوە و 2 کورسی لەو بازنەیە دەبات.
 
سەرچاوەیەکیش لە رەوتی هەڵوێست بە رووداوی گوت، لە بازنەی سلێمانی 79 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و 3 کورسی دەبەن.
 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی 29 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و 1 کورسی لە سلێمانی دەبات.
 
جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەمبوونەوەی دەنگەکانی، سوپرایزی ئەم هەڵبژاردنە بوو. بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لە بازنەی سلێمانی 69 هەزار و 965 دەنگی بەدەستهێناوە و 2 کورسی لە سلێمانی دەبات.
 
بەرەی گەل لەسەر ئاستی سلێمانی 10 هەزار و 979 دەنگی بەدەستهێناوە.
 
دەنگی پارتی بەپێی بەبژێرەکان لە بازنەی سلێمانی:
 
فارووق محەممەد سەعید دەروێش؛ 4453 دەنگ
محەممەد حەسەن رەزا محەممەد؛ 4223 دەنگ
سەردار کاکە ئەمین عەزیز مستەفا؛ 4138 دەنگ
نێچیروان جەبار مەحموود محەممەد؛ 3506دەنگ
بەختیار هیجران محەممەد مەجید؛ 3286 دەنگ
ئاکۆ علی ئەحمەد عەزیز؛ 2383  دەنگ
فەریدون عەباس بایز؛ 2209دەنگ
ئەمیر مستەفا کەریم فەتاح؛ 2197 دەنگ
مستەفا عوسمان ئەحمەد رەشید؛ 2081 دەنگ
ئەبوبەکر عەبدوڵڵا محەممەد غەریب؛ 1833 دەنگ
شوان محەممەد رۆستەم عەبدوڵڵا شوان؛ 1766 دەنگ
سیروان حەمەشەیف ئەحمەد فەتاح؛  1707 دەنگ
ئاریان عەبدولڕەحمان ئیسماعیل؛ 1187 دەنگ
سەردەشت محەممەد عەبدولکەریم محەممەد جاف؛ 1092 دەنگ 
حەسەن مەحموود عەزیز قادر؛ 996 دەنگ
ئەنوەر سەعید؛ 912 دەنگ
بەهمەن ئەحمەد محەممەد عەباس ئاغا؛ 726 دەنگ
رزگار حەمەرەحیم؛ 702 دەنگ
ئەحمەد محەممەد ئەمین موستەفا سورداشی؛ 687 دەنگ
مریوان حەمە علی رەئووف صالح؛ 651 دەنگ
خالد حەمە عیزەدین عەزیز مەلا خالید؛ 628 دەنگ
مستەفا خالد بەرزنجی؛ 567 دەنگ
ئاسۆ حەسەن ئەحمەد؛ 557 دەنگ
سەمیر غەریب مستەفا خضر؛ 553 دەنگ
کاوە محەممەد فەرەج؛ 506 دەنگ
عەبدوڵڵا حەسەن ئەحمەد؛ 441 دەنگ
علی فوئاد رەشید عەزیز؛ 348 دەنگ
 
دەنگی بەربژێرە ژنەکانی لیستی پارتی لە سلێمانی:
 
ئەشواق نەجمەدین جاف؛ 7919 دەنگ 
نەزاکەت حەسەن حەمەسەعید محەممەد؛ 2102 دەنگ
تەرزە محەممەد حوسین مەجید؛  1180 دەنگ
تاڤگە عومەر رەشید عەبدوڵڵا؛ 921 دەنگ
مینا سامی؛ 882 دەنگ
زیان جەلال؛ 736 دەنگ
بە ناز عوسمان؛ 648 دەنگ
شنە نەجمەین؛ 413 دەنگ
شیلان محەممەد زەنگەنەل 290 دەنگ
 

12:22

بەربژێرێکی یەکێتی لە خانەقین: نزیکەی 30 هەزار دەنگمان هێناوە و کورسییەک مسۆگەرە

جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەیەکی دەنگدان. وێنە: AFP
 
سۆزان مەنسوور، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیالە دەڵێت، حیزبەکەی لە دەنگدانی گشتیدا نزیکەی 30 هەزار دەنگی هێناوە و بەو جۆرەش کورسییەکی مسۆگەر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، خۆی زۆرترین دەنگی هێناوە و دەرچووە.
 
سۆزان مەنسوور، بەربژێری ژمارە 24ی لیستی یەکێتی لە پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێتی لە دەنگدانی گشتییدا نزیکەی 30 هەزار دەنگی لە پارێزگای دیالە بەدەستهێناوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا دەنگی دەنگدانی تایبەت نەخراوەتە سەر ئەو ژمارەیە.
 
لەبارەی دەنگەکانی خۆی، سۆزان مەنسوور گوتی، "نزیکەی 14 هەزار و 500 دەنگم بەدەستهێناوە و دەرچووم."
 
یەکێتی لە هەڵبژاردنی 2021ی پەرلەمانی عێراق لە دیالە یەک کورسی هێنا، ئەویش سۆزان مەنسوور بەدەستیهێنا.
 

12:00

سەرۆک بارزانی: هیوادارم ئەنجامی هەڵبژاردن عێراق بخاتە سەر رێچکەی دروستی خۆی

سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی "سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق" بڵاوکردەوە و هیوای خواستووە، ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر "رێچکەی دروستی خۆی."
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، بەبۆنەی "سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق" پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق دەکات.
 
رۆژی سێشەممە دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئاماری کۆمیسیۆن لە کۆی زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر، 12 ملیۆن و 3 هەزار و 143 دەنگدەر دەنگیان داوە.
 
پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق توانیویەتی وەکو حیزب زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، تاوەکو ئێستاش بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 29 کورسیی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەر کردووە.
 
 
دەقی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.
 
لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و هەروەها دامودەزگە ئەمنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم، كە بە ماندووبوون و شەونخونیان كەشێكی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی.
 
مسعود بارزانی
12ـی تشرینی دووەمی 2025
 

11:41

کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیێنێت

چەند کارمەندێکی کۆمیسیۆن لە بنکەیەکی دەنگدان لە بەغدا خەریکی جیاکردنەوەی دەنگی لایەنەکانن. وێنە: AFP
 
ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رایدەگەیێنێت، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیێنێت.
 
عەباس فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-11-2025 بە زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەگوێرەی یاسا، دوای 24 کاژێر لە دەنگدانی گشتی و داخستنی سندووقەکانی دەنگدان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رادەگەیێندرێت.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران باسی دەنگی پووچەڵی کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ئاماری دەنگی پووچەڵ تاوەکو ئێستا بە تەواوی روون نەبووەتەوە، دوای گەیشتنی دەنگی هەموو وێستگەکان و هاوتاکردنیان، دەردەکەوێت.
 
فەتلاوی گوتیشی، "سکاڵا زۆر کەمن بەراورد بە پرۆسەی هەڵبژاردن. رێژەی بەشداری هەڵبژاردن کە بڵاوکراوەتەوە راست و دروستە، لەسەر بنەمای ئەو ئامارە ئەلیکترۆنییانە بووە، کە ئامێرەکان دەریان کردوون."
 
هەر ئەمڕۆ جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "39 سکاڵا لە دەنگدانی گشتی و تایبەت تۆمار کراون."
 
رۆژی سێشەممە دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئاماری کۆمیسیۆن لە کۆی زیاتر لە 20 ملیۆن دەنگدەر، 12 ملیۆن و 3 هەزار و 143 دەنگدەر دەنگیان داوە.
 

11:39

پارتی لە کەرکووک: دوو کورسی دەبەین

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 158 هەزار دەنگیان لەو پارێزگایەی باشووری کوردستان بەدەستهێناوە. پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، دوو کورسییان لە کەرکووک بردووەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک بە رووداوی گوت، هێشتا ئەنجامی 15 بنکەی دەنگدان لە کەرکووک جیانەکراوەتەوە، بەڵام زیاتر لە 158 هەزار دەنگیان لە کەرکووک بەدەستهێناوە.
 
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکەن دەنگەکانیان بگاتە سەرووی 175 هەزار دەنگ.
 
هاوکات بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەنگەکانی پارتی لە بازنەی کەرکووک گەیشتوونەتە 58 هەزار دەنگ.
 
بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکووک گوتی، بە پشتبەستن بەم ژمارەیە و بەپێی سیستمی دابەشکردنی کورسییەکان، چاوەڕوان دەکرێت دوو کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەدەستبهێنێت.
 
بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە کەرکووک دەشڵێت، "لە تەواوی پارێزگای کەرکووک تەنیا یەک سکاڵای فەرمی لەسەر پرۆسەکە تۆمار کراوە."
 

11:09

ئەنجامی بەرایی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق - بازنەی سلێمانی

رووداو
 
بەپێی ئەنجامی بەرایی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سنووری بازنەی سلێمانی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزیکەی 230 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، رەوتی هەڵوێست، یەکگرتووی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەدوایدا لە پلەکانی دووەم، سێیەم و چوارەم دێن.
 
ئەنجامە بەراییەکان، بەپێی دوایین داتاکان کە دەست رووداو کەوتووە، لە سنووری بازنەی سلێمانی بەم شێوەیەن:
 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
نزیکەی 230 هەزار دەنگ
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
59 هەزار و 426 دەنگ
 
یەکگرتوو
65008 دەنگ
 
رەوتی هەڵوێست
79 هەزار دەنگ
 
کۆمەڵی دادگەری
29000 دەنگ
 
نەوەی نوێ
67،087 دەنگ 
 
بەرەی گەل
10،138 دەنگ
 

11:00

ئەو سەربازەی لە خورماتوو هێرشیکردە سەر هاونیشتمانییەک، دادگەیی دەکرێت

وێنەی ساتی لێدانەکە
 
لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن 'سەرکەوتنی' پاراستنی ئاسایشی دەنگدانی گشتی و تایبەتی راگەیاند و دەڵێت، ''لێپرسینەوە لەو کارمەندە دەکرێت، کە دەستدرێژیی کردە سەر هاووڵاتییەک.''
 
پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە لە خورماتوو، هاونیشتمانییەک ئاڵای کوردستانی بەرزکردەوە و سەربازێک هێرشیکردە سەری، رووداوەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و لەلایەن خەڵكەوە سەرکۆنە کرا.
 
قەیس مەحمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەی رووداوەکەی خورماتوو بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "کارمەندێك دەستدرێژیی کردە سەر هاووڵاتییەک، لێکۆڵینەوە کراوە، ئەو کەسە ناسرایەوە و دادگەیی دەکرێت.''
 
بەرپرسەکەی عێراق ناسنامە و ناوی ئەو سەربازەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام دەڵێت، "لە هەموو رووداوەکاندا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ کراوە."
 
 
بەرەبەیانی سێشەممە لە کەرکووکیش شەڕ روویدا، شەڕەکە لەنێوان ژمارەیەک کورد و تورکمانی شارەکە بوو، دژە تیرۆر و سوپای عێراق چوونە نێو کەرکووک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران.
 
قەیس مەحمەداوی لەبارەی رووداوەکەی کەرکووک رایگەیاند، "ئەوەی روویدا بەهۆی ناکۆکیی نێوان دوو گرووپ بوو، راپۆرتی وردمان وەرگرت، چەک بەکارهێندراوە و لایەنە ئەمنییەکان بە خێرایی ئامادە بوون، بەڵگەی ئامادەبوونیشیان شەهیدبوونی دوو کارمەند بوو لە وەزارەتی نێوخۆ.''
 
لەبارەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن دەڵێت، "بە خێرایی بەرپەرچمان دایەوە، ئەوانەش دەستگیرکران کە چەکیان بەکارهێناوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانە کراوە تەقەیان کردووە و بووە هۆی شەهیدبوونی دوو کارمەند و برینداربوونی دوو کەسی سڤیل. گەیشتینە ئەنجامی ورد، راپێچی دادگەی دەکەین و یاسا لەسەریان جێبەجێ دەکرێت.''
 
ئاسایشی هەڵبژاردن: هیچ هێزێکی ئەمنی نەچووەتە ناو بنکەکانی دەنگدانەوە
 
بەرپرسەکەی عێراق رەتیکردەوە هیچ هێزێکی ئەمنی چووبێتە نێو بنکەکانی دەنگدان، لەبارەی پێشێلکارییەکانیش رایگەیاند، "زیاتر لە 134 پێشێلکاری تۆمارکراون لە زیاتر لە 9,500 بنکەی دەنگدان، کە 45,000 وێستگەی لەخۆگرتبوو؛ بەڵام سەرپێچیی هەڵبژاردن بوون، نەک پێشێلکاریی ئەمنی. هیچ کام لەو حاڵەتانە لەنێو بنکەکانی دەنگداندا روویان نەداوە، بەڵکو لە دەوروبەری بنکەکان بوون و پەیوەندییان بە بانگەشەی نایاسایی، هەوڵدان بۆ گوشار خستنەسەر دەنگدەر، یان کڕینی دەنگەوە هەبووە و یاسا بە تووندی مامەڵەی لەگەڵدا کردوون."
 
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا، پرسیارێکی ئاراستەی قەیس محەممەداوی کرد لەبارەی چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ نێو بنکەکان و ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر لەوبارەوە.
 
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان چووبنە نێو بنکەکانی دەنگدان و دەڵێت، "بە شایەتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هەروەها نێردە نێودەوڵەتییەکان و چاودێرانی ناوخۆیی و نوێنەری قەوارە سیاسییەکان، ئەم هەڵبژاردنە بەوە جیادەکرایەوە کە هێزە ئەمنییەکان بە هیچ شێوەیەک دەستتێوەردانیان لە پرۆسەکەدا نەکرد. هێزەکانمان نەچوونەتە ناو بنکەکانەوە بە هیچ شێوەیەک."
 
سەرەڕای قسەکانی ئەو بەرپرسەی عێراق، بەڵام دوێنێ لە خانەقینیش چەند جارێک هێزە ئەمنییەکان لەنێو بنکەکاندا رێگرییان لە رووماڵی هونەر حەمید پەیامنێری رووداو کرد.
 

10:01

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات حکومەتی نوێی عێراق 'لە کاتێکی گونجاو'دا پێکبهێندرێت

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
 
سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەکی ئارام و رێکخراو دەکات و داواش دەکات، حکومەت لە کاتێکی گونجاو و بە شێوەیەکی ئاشتییانە پێکبهێندرێت.
 
ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی چوارشەممە 12-11-2025 رایگەیاند، "سکرتێری گشتی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەکات بۆ هەوڵەکانیان لە دڵنیابوونەوە لە ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کاریگەریی هەڵبژاردنەکە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان متمانەی هەیە لایەنە سیاسییەکان گیانی ئاشتی و رێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەپارێزن تاوەکو راگەیاندنی ئەنجامەکان. هەروەها جەختی لە گرنگیی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە کاتێکی گونجاودا و بە شێوەیەکی ئاشتییانە کردەوە، کە رەنگدانەوەی ویستی گەلی عێراق بێت و ئاواتەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان بەدیبهێنێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سکرتێری گشتی دووپاتی پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە پشتگیریکردنی عێراق کردەوە، بۆ برەودان بە دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بەدیهێنانی ئاواتی هەموو عێراقییەکان بۆ داهاتوویەکی ئاشتیخواز و خۆشگوزەران.
 
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی)، سکرتێری گشتی سوپاسی خۆی بۆ هاوبەشیی درێژخایەنی نێردەکە لەگەڵ دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانی عێراق دەربڕی، ئاماژەشی بە کۆتاییهاتنی زیاتر لە دوو دەیە لە هاوکاریی هەڵبژاردنی یونامی کرد.
 

09:43

پارتی دیموکراتی کوردستان 5 کورسی لە نەینەوا مسۆگەر دەکات و هەوڵی شەشەم دەدات

جیاکردنەوەی دەنگ لە بنکەیەکی دەنگدان. وێنە: ئەرشیڤ
 
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا 5 کورسی لە هەڵبژاردنەکاندا مسۆگەر کردووە و لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی کورسیی شەشەم.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 167 هەزار دەنگی لە نەینەوا بەدەستهێناوە.
 
ئەو بەربژێرانەی پارتی کە زۆرترین دەنگیان لە نەینەوا هێناوە، بریتین لە:
 
• نووری خالید شاکر یوسف هەسنیانی: 18 هەزار دەنگ
• سیروان محەممەد خەدر یونس رۆژبیانی: 8000 دەنگ
• شێروان جەمال دووبەردانی: زیاتر لە 7900 دەنگ
• سەرکەفت موزەفەر تتو تەها: زیاتر لە 6300 دەنگ
• ئیخلاس دلێمی: زیاتر لە 4825 دەنگ
• کاڤین سەعید محەممەد مزووری: زیاتر لە 3500 دەنگ
 
نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق 34 کورسیی هەیە، 31 کورسیی گشتی و سێ کورسیی کۆتا (کوردانی ئێزدی و شەبەک، کریستیان).
 

09:43

مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتوو: پێنج کورسیمان مسۆگەرە

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
 
بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، لە هەر سێ بازنەکانی هەرێمی کوردستان 5 کورسیی پەرلەمانی عێراقیان مسۆگەر کردووە، ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی پێشێلکردنی رێنوێنییەکانی هەڵبژاردن، ژمارەیەک سکاڵایان تۆمار کردووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-11-2025 سەباح بابیری، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، کە نالین حەسەن پێشکێشی کرد، کۆمەڵێک زانیاریی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەنگی حیزبەکەی خستەڕوو.
 
سەباح بابیری رایگەیاند، ''رازیین لە ئەنجامی هەڵبژاردن، بەڵام گەلێک تێبینیشمان لەسەر چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە هەیە.''
 
بە گوتەی بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، حیزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەگشتی 175 هەزار و 918 دەنگی بەدەستهێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو لە هەر سێ بازنەکانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر دەنگی حیزبەکە زیادی کردووە.
 
پێچەوانەی ئەنجامە بەراییەکان، سەباح بابیری رەتی دەکاتەوە حیزبەکەی لە هەولێر کورسیی بەدەستنەهێنابێت و دەڵێت، ''لە هەولێر 38 هەزار و 151 دەنگمان بەدەستهێناوە و پێمان وایە کە لە هەموو هەرێمی کوردستان 5 کورسی بەدەستدەهێنین. دوو کورسی لە بازنەی سلێمانی، دوو کورسی لە بازنەی دهۆک و کورسییەکیش لە هەولێر.''
 
سەبارەت بە پێشێلکردنی رێنوێنییەکانی کۆمیسیۆن لەلایەن هەندێک بەربژێر و لیستەوە، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، ''تاوەکو کاژێر 15:00 پڕۆسەکە بە باشی بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر کەشەکە گۆڕا و یەکێک لە دیاردە ناشیرینەکان کە کڕینی دەنگە، لەبەردەم بنکەکانی دەنگداندا بیندراوە، پارە بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرا، بۆئەوەی دەنگ بە لایەنێکی دیاریکراو بدەن.''
 
بەگوێرەی رێنوێنییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 24 بۆ 48 کاژێر بەر لە دەنگدان، بانگەشەی هەڵبژاردن دەوەستێت. سەباح بابیری گوتی، ''لەکاتی دەنگداندا لەبەردەم هەندێک لە بنکەکانی دەنگدان بانگەشە هەر بەردەوام بوو.''
 
وەک بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، لە هەرسێ بازنەکانی هەرێمی کوردستان، سکاڵایان لەسەر پێشێلکارییەکان تۆمار کردووە و لە کاژێرەکانی داهاتوودا، ژمارەیەک سکاڵای دیکەش تۆمار دەکەن.
 
رۆژی سێشەممە 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووو بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک دەنگی بەدەستهێنا، دوای ئەویش یەکێتی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هێشتا ئەنجامە بەراییە فەرمییەکان رانەگەیێنراوە و بڕیارە رۆژی چوارشەممە کۆمیسیۆن ئەو ئەنجامە فەرمییە بەراییانە رابگەیێنێت.
 

01:17

ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکێتی لە سلێمانی

رووداو
 
یەکێتی لە سلێمانی هەشت کورسی بەدەستهێناوە؛ ئەمانە ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی ئەو حیزبەن، هەرچەندە تائێستا کێبڕکێ لەنێوان چوار لە بەربژێرەکانیان بۆ وەرگرتنی کورسیی حەوتەم و هەشتەم هەیە.
 
د. رێکەوت حەمەرەشید
ئاوات محەممەد 
رامیار حەیدەر
ئەکرەم ساڵح
د. وەفا عوسمان
د. بڕیار رەشید
 
ئەوانەی لە کێبڕکێدان
 
شەیدا هادی، سروە محەممەد. ئاسۆس عەلی و ئاراس عابید
 
 

00:48

ژمارەی دەنگی بەربژێرانی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی

رووداو
 
سەرلیستی هەڵوێست لە سلێمانی زۆرترین دەنگی حیزبەکەی هێناوە، نزیکەی 40 هەزار دەنگە و سەرلیستی کۆمەڵیش نزیکەی 7 هەزار دەنگی هێناوە
 
ژمارەی دەنگی بەربژێرەکانی ئەو دوو لیستە بەمجۆرەن:
 
د. غالب محەممەد - سەرلیستی هەڵوێست: 40,000
د. رێبوار کەریم - بەربژێری هەڵوێست: 22,000
بەرزی ئەزمەڕ - بەربژێری هەڵوێست: 3000
 
ئەحمەد حاجی رەشید - سەرلیستی کۆمەڵی دادگەری: 7000 (سەرکەوتوو)
محەممەد حەکیم - بەربژێری کۆمەڵی دادگەری: 4000

 

23:42

ئەنجامی دەنگەکان لە بازنەی نەینەوا

ئەنجامی دەنگەکان لە بازنەی نەینەوا
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی دەست رووداو کەوتوون، ئەنجامی دەنگەکان لە بازنەی نەینەوا بەمجۆرەیە:
 
پارتی 162,622 دەنگ
یەکێتی 42,614 دەنگ
نەوەی نوێ 1,311 دەنگ
قەزیەی ئێزدی 37,886 دەنگ
ئاوەدانکردنەوە 26,219 دەنگ
هەویەی وەتەنی 13,422 دەنگ
بەدر 33,751 دەنگ
سیادە 16,793 دەنگ
عەزم 25,597 دەنگ
تەقەدوم 44,916 دەنگ
نەینەوا لیئەهلیها 35,624 دەنگ
حەسم 20,837 دەنگ
نەینەوا ئەوەلەن 7,234 دەنگ
مەشروع عەرەبی 3,496 دەنگ
 

23:18

ناوی ئەو بەربژێرانەی پارتی لە سلێمانی زۆرترین دەنگیان هێناوە

ناوی ئەو بەربژێرانەی پارتی لە سلێمانی زۆرترین دەنگیان هێناوە
 
بەپێی داتاکانی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و سەرچاوەکانی دیکەی رووداو، ئەو بەربژێرانەی لە سلێمانی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە بەمشێوەیەن: 
 
ئەشواق جاف: 7 هەزار دەنگ
فارووق محەممەد: 4 هەزار دەنگ 
سەردار کاک ئەمین: 3800
 
پارتی لە سلێمانی بە دەنگی تایبەتەوە تاوەکو ئێستا 69 هەزار دەنگی هێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو 10 هەزار دەنگی زیادکردووە.
 

 

23:15

کام بەربژێری پارتی لە کەرکووک زۆرترین دەنگی هێناوە؟

کام بەربژێری پارتی لە کەرکووک زۆرترین دەنگی هێناوە؟
 
بەپێی داتاکانی سەنتەری هەڵبژاردنی پارتی، زۆرترین دوو دەنگی بەدەستهاتوو لە کەرکووک بەمشێوەیەیە: 
 
شاخەوان عەبدوڵڵا: 19 هەزار و 864 دەنگ. 
شاهۆ نەجم: 17 هەزار و 164 دەنگ. 
زیاد ئەحمەد محەممەد شەریف: دوو هەزار و 110 دەنگ. 
عەدنان محەممەد: هەزار و 276 دەنگ.
زۆزک لەتیف ئەحمەد: 511 دەنگ. 
تاوەکو ئێستا پارتی کورسییەکی لە کەرکووک مسۆگەرکردووە. 

 

 

22:43

ئەو بەربژێرانەی پارتی کە لە هەولێر زۆرترین دەنگیان هێناوە

 
رووداو ناوی ئەو بەربژێرانەی پارتی لە هەولێر دەستکەوتووە کە زۆرترین دەنگیان هێناوە و 10 کورسییەکەی ئەو حیزبەیان لە پارێزگاکە بەردەکەوێت: 
 
رێبوار هادی 24,476 دەنگ
سەفین یاسین 19,457 دەنگ
بایز ئیسماعیل 17,373 دەنگ
عەلی شێخ خاڵس 14,753 دەنگ
سیپان شێروانی 14,444 دەنگ
دانەر عەبدولغەفار 13,728 دەنگ
چیمەن حوسێن 13,059 دەنگ
ئەحمەد نەبی 12,395 دەنگ
رازی ساڵح 11,838 دەنگ
نیهاد نادر 11,741 دەنگ
 

22:09

دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک

 
دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک تاوەکو ئێستا بەمشێوەیەن: 
 
پارتی: 56,000 دەنگ
یەکێتی: 110,000 دەنگ
 

21:15

ئەنجامی بەرایی کورسیی لایەنەکان لە کەرکووک

ئەنجامی بەرایی کورسیی لایەنەکان لە کەرکووک
 
یەکێتی 5 کورسی 
پارتی: 1 کورسی 
تەقەدووم 2 کورسی 
هاوپەیمانیی عەرەب: 1 کورسی
تورکمان: 2 کورسی
 

20:48

ئەنجامی 92٪ـی دەنگەکانی هەولێر بزانن

ئەنجامی 92٪ـی دەنگەکانی هەولێر بزانن
 
رووداو ئەنجامی 92٪ـی دەنگەکانی هەولێری دەستکەوتووە، پارتی یەکەمە و یەکێتی و هەڵوێست بە جیاوازیی 20 هەزار دەنگێک دووەم و سێیەمن.
 
هەولێر تائێستا: پارتی 312,576 دەنگ
هەولێر تائێستا: یەکێتی 77,640 دەنگ
هەولێر تائێستا: هەڵوێست 56,740 دەنگ
هەولێر تائێستا: نەوەی نوێ 34,750 دەنگ
هەولێر تائێستا: یەکگرتوو 25,655 دەنگ
هەولێر تائێستا: بەرەی گەل 4,836 دەنگ
هەولێر تائێستا: کۆمەڵ 12,521 دەنگ
 
ئەنجامی نوێی کورسییەکانی هەولێر
 
پارتی: 10 کورسی
یەکێتی: 2 کورسی
هەڵوێست: 2 کورسی
نەوەی نوێ: 1 کورسی

 

20:34

ئەنجامی نوێی دەنگەکانی دهۆک گەیشت

ئەنجامی نوێی دەنگەکانی دهۆک گەیشت
 
پارتی 337,150 دەنگ
یەکێتی 15,088 دەنگ
هەڵوێست 14,059 دەنگ
نەوەی نوێ 11,057 دەنگ
یەکگرتوو 61,860 دەنگ
کۆمەڵ 1,154 دەنگ
بەرەی گەل 2,209 دەنگ
 

20:33

ئەنجامی کورسییەکانی سلێمانی

ئەنجامی کورسییەکانی سلێمانی
 
یەکێتی: 8 کورسی
پارتی: 2 کورسی
هەڵوێست: 3 کورسی
یەکگرتوو: 2 کورسی
کۆمەڵ: 1 کورسی
نەوەی نوێ: 2 کورسی
 

20:19

کورسیی لایەنەکان لە سلێمانی

رووداو
بەپێی ئەنجامی بەرایی، کورسی لایەنەکان لە سلێمانی بەمجۆرەیە:
 
یەکێتی: 8
پارتی: 2
یەکگرتوو: 2
هەڵوێست: 3
نەوەی نوێ: 2
کۆمەڵ: 1
 

20:00

دەنگەکانی یەکێتی لە بەشێکی بازنەکان

رووداو
 
 
یەکێتی لە هەولێر: 58109  
یەکێتی لە دهۆک:1064  
یەکێتی لە سلێمانی: 10640
یەکێتی لە کەرکووک: 52940
یەکێتی لە نەینەوا: 13406

19:55

نوێترین ئەنجامی لایەنەکان لە سلێمانی

نوێترین ئەنجامی لایەنەکان لە سلێمانی
نوێترین ئەنجامی لایەنەکان لە سلێمانی
 
یەکێتی: 106040 
پارتی: 34358
هەڵوێست: 38387
نەوەی نوێ: 27025
یەکگرتوو: 33816
کۆمەڵ: 18:169
 

19:48

گەورەترین ئەنجام لە هەموو هەرێمی کوردستانەوە بزانن

 
دێسکی هەڵبژاردنی رووداو گەورەترین ئەنجامی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەدەستگەیشتووە و ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
 
پارتی: 658 هەزار و 649 دەنگ 
یەکێتی: 258 هەزار و 534 دەنگ 
هەڵوێست: 105 هەزار دەنگ 
نەوەی نوێ: 84 هەزار دەنگ 
یەکگرتوو: 110 هەزار دەنگ 
کۆمەڵ: 30 هەزار دەنگ
 

 

19:44

گەورەترین ئەنجام لە هەولێرەوە

 
ئەنجامی دەنگەکانی هەولێر گەیشتە رووداو کە نزیکەی 10٪ـی هەولێرە. 
 
پارتی: 26609 دەنگ
یەکێتی: 5574 دەنگ
هەڵوێست: 1920 دەنگ
نەوەی نوێ: 915 دەنگ
یەکگرتوو: 520 دەنگ
کۆمەڵ: 151 دەنگ
بەرەی گەل: 85 دەنگ
 

19:43

ئەنجامی نزیکەی 60٪ـی دەنگەکانی ئیدارەی راپەڕین

ئەنجامی نزیکەی 60٪ـی دەنگەکانی ئیدارەی راپەڕین
ئەنجامی نزیکەی 60٪ـی دەنگەکانی ئیدارەی راپەڕین
 
یەکێتی: 27540
پارتی: 9106
هەڵویست: 8878
نەوەی نوی: 7631
کۆمەڵ: 6785
یەکگرتوو: 5689
بەرەی گەل: 1259
 

19:11

بنکەی رزگاری لە زاخۆ؛ پارتی زیاتر لە دوو هەزار دەنگی هێناوە

رووداو
 
دەنگی لایەنەکان بەمجۆرەیە: 
 
پارتی 2256
یەکێتی 117
یەکگرتوو 200
نەوەی نوێ 14

19:07

دەنگی پارتی لە بنکەیەکی شەقڵاوە

رووداو
 
دەنگی لایەنەکان لە بنکەی رەنگاڵە لە شەقڵاوە بەمجۆرەیە
 
 
پارتی 1142
یەکێتی 190
هەڵوێست 207
نەوەی نوێ 122
یەکگرتوو 134
کۆمەڵ 18
بەرەی گەل 11
حەیدەر عەلی ئەبوو تارە 21

 

 

18:59

چەند ئەنجامێکی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی تائێستا

چەند ئەنجامێکی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی تائێستا
 
چەند ئەنجامێکی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی
 
قوتابخانەی بزە لە ناحیەی قەسرێ
 
پارتی: 298
یەکێتی: 71
 
بنکەی گەڵاڵە.. هەولێر
پارتی: 44
یەکێتی: 190
بنکەی رەشدوور - پارێزگای هەولێر
پارتی: 323
یەکێتی: 160
بنکەی قوتابخانەی قەسرێ- پارێزگای هەولێر
پارتی: 567
یەکێتی: 757
 
کۆی گشتی :
پارتی: 1632
یەکێتی: 1178
 

18:59

ئەنجامی بنکەی شاخۆلان لە هەولێر

 ئەنجامی بنکەی شاخۆلان لە هەولێر
 
پارتی: 1414 دەنگ
هەڵوێست: 50 دەنگ
یەکێتی: 49 دەنگ
یەکگرتوو: 31 دەنگ
 

18:57

لەو بنکەیەی بافڵ تاڵەبانی دەنگی دا یەکێتی چەند دەنگی هێناوە؟

رووداو
 
ئەنجامی بنكەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی کە بافڵ تاڵەبانی دەنگی لێی دا:
 
یەكێتی 533 دەنگ
پارتی 110 دەنگ
یەكگرتوو 117 دەنگ
هەڵوێست185 دەنگ
پارتی 33 دەنگ
نەوەی نوێ‌ 182دەنگ
كۆمەڵ 83 دەنگ

 

 

18:55

ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی

 
یەکێتی: 110 دەنگ
 نەوەی نوێ: 44 دەنگ
هەڵوێست: 30 دەنگ
پارتی: 29 دەنگ
یەکگرتوو: 15 دەنگ
کۆمەڵ: 11 دەنگ
بەرەی گەل: 10 دەنگ
درید جەمیل: 2 دەنگ
سۆسیالیست: 1 دەنگ
 

18:50

دەنگی سێ وێستگەی گەرمیان

دەنگی لایەنەکان لە سێ وێستگەی گەرمیان بەمجۆرەیە: 
 
پارتی 148 دەنگ 
یەکێتی 278 دەنگ 
نەوەی نوێ 127 دەنگ 
هەڵوێست 97 دەنگ 
یەکگرتوو 50 دەنگ 
کۆمەڵ 21 دەنگ

18:44

دەنگی لایەنەکان لە بنکەیەکی هەڵەبجەوە

رووداو
 
دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیەیە لە بنکەی شەهید عبدالڕەحمان لە هەڵەبجە
 
یەکێتی 99
پارتی 65
یەکگرتوو 57
کۆمەڵ 31
نەوەی نوێ14
هەڵوێست 47
بەرەی گەل 1
سۆشیالست 3

 

 

18:43

لە بنکەیەکی سلێمانی دەنگی لایەنەکان بزانە

رووداو
دەنگی لایەنەکان لە وێستگەی 2 لە بنکەی مەولەوی لە سلێمانی بەم جۆرەیە
 
سۆسیالیست 1 دەنگ 
یەکێتی 88 دەنگ 
هەڵوێست 25 دەنگ 
بەرەی گەل 4 دەنگ 
پارتی 33 دەنگ 
یەکگرتوو 55 دەنگ

18:43

ئەنجامی وێستگەیەک لە سلێمانییەوە

ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: یەکێتی 110 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: نەوەی نوێ 44 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: هەڵوێست 30 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: پارتی 29 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: یەکگرتوو 15 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: کۆمەڵ 11 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: بەرەی گەل 10 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: درید جەمیل 2 دەنگ
ئەنجامی یەک وێستگەی قوتابخانەی دێرینی سلێمانی: سۆسیالیست 1 دەنگ

18:43

ئەنجامی دەنگدان لە قوتابخانەی مەئموون دەباغ لە هەولێر

 
ئەنجامی دەنگدان لە قوتابخانەی مەئموون دەباغ لە هەولێر
 
یەکێتی:169
 
پارتی:1253
 
یەکگرتوو: 129
 
هەڵوێست:238
 
نەوەی نوێ:93
 
کۆمەڵ: 32
 
بەرەی گەل: 15
 
پووچەڵ: 314
 

18:36

ئەنجامی بنکەی ئامادەیی شیرین لە سلێمانییەوە

 
ئەنجامی بنکەی ئامادەیی شیرین لە سلێمانییەوە
 
یەکێتی: 294 دەنگ
پارتی: 82 دەنگ
هەڵوێست: 107 دەنگ
نەوەی نوێ: 112 دەنگ
یەکگرتوو: 91 دەنگ
کۆمەڵ: 21 دەنگ
سۆسیالیست: 3 دەنگ
بەرەی گەل: 11 دەنگ
 

18:35

ئەنجامی 5 وێستگە لە هەولێرەوە

ئەنجامی 5 وێستگە لە هەولێرەوە
ئەنجامی وێستگەی 5 لە خوێندنگەی بارزانی نەمر لە هەولێر: پارتی 156 دەنگ 
ئەنجامی وێستگەی 5 لە خوێندنگەی بارزانی نەمر لە هەولێر: یەکێتی 34 دەنگ 
ئەنجامی وێستگەی 5 لە خوێندنگەی بارزانی نەمر لە هەولێر: هەڵوێست 23 دەنگ 
ئەنجامی وێستگەی 5 لە خوێندنگەی بارزانی نەمر لە هەولێر: نەوەی نوێ 10 دەنگ 
ئەنجامی وێستگەی 5 لە خوێندنگەی بارزانی نەمر لە هەولێر: یەکگرتوو 6 دەنگ 
ئەنجامی وێستگەی 5 لە خوێندنگەی بارزانی نەمر لە هەولێر: کۆمەڵ 6 دەنگ 
ئەنجامی وێستگەی 5 لە خوێندنگەی بارزانی نەمر لە هەولێر: بەرەی گەل 1 دەنگ

18:19

رێژەی بەشداریی دەنگدان لە سنووری گەرمیان

رووداو
 
رێژەی بەشداریی دەنگدان لە سنووری گەرمیان بەمجۆرە بووە: 
 
کەلار 55٪
کفری 55٪
رزگاری 59٪
باوەنور61٪
مەیدان 61٪

18:17

یەکەم ئەنجامی دەنگدان لە هەولێرەوە گەیشت

یەکەم ئەنجامی دەنگدان لە هەولێرەوە گەیشت
 
ئەنجامی دەنگدانمان لە وێستگەیەکی هەولێرەوە پێگەیشت و کە بنکەی کەرنەڤاڵە:
 
پارتی: 188 دەنگ
یەکێتی: 11 دەنگ
هەڵوێست: 18 دەنگ
بەرەی تورکمانی: 1 دەنگ
یەکگرتوو: 12 
کۆمەڵ: 2 دەنگ
نەوەی نوێ: 6 دەنگ
 

 

18:17

رێژەی بەشداریی هاونیشتمانییان لە دەنگدانی گشتی

رێژەی بەشداریی هاونیشتمانییان لە دەنگدانی گشتی
رێژەی بەشداریی هاونیشتمانییان لە دەنگدانی گشتی 
 
هەولێر: 50٪
کۆیە:  70٪
راپەڕین: 61٪
هەڵەبجە: 63٪
مێرگەسۆر: 92٪
زاخۆ 81٪
موسڵ 65٪
دهۆک 65٪
شێخان 70٪
ئاکرێ 80٪
خورماتوو: 50٪
سێمێل 84٪
دەربەندیخان: 57٪
کەلار: 50٪
چەمچەماڵ: 75٪

18:12

مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم سەردەمێکی نوێ لە عێراق دەستپێبکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
 
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کاتی هەڵبژاردنەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئومێدەوارم سەردەمێکی نوێ لە عێراقی فیدراڵ و دیموکرات بۆ بەدیهێنانی هەموو مافە رەواکانی گەلەکەمان دەستپێبکات.
 
دەشڵێت، ئومێدەوارە "ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە هۆی باشتربوونی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی عێراق و بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنەکان و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان".

 

18:06

رێژەی بەشداری لە خەلیفان و سەیدسادق

 
قایمقامی خەلیفان، مەغدید ئەحمەد بە رووداوی گوت، رێژەی بەشدار بوو لە قەزای خەلیفان 80٪ـە. هەروەها رووداو زانیویەتی رێژەی بەشداری لە سەیدسادق 52٪ـە. 
 

 

17:53

رێژە و ژمارەی بەشداریی دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکان

رێژە و ژمارەی بەشداریی دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکان
 
رووداو دیجیتاڵ
 
کاژێر 18:00 سندووقەکانی دەنگدان دادەخرێن، ئەمەش بەشێک لە ئەنجامی بەشداریی دەنگدانە: 
 
دەنگدەری گشتی لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین 203338 کەسە، لەو ژمارەیە تاوەکو کاژێر 5:40 خولەک، 129 هەزار کەس دەنگیان داوە.
 
لەنێو موسڵ کەمتر لە 50٪ـە رێژەی بەشداری. لە دەوروبەری موسڵیش 65٪ـە. 
 
لە کەرکووک 45٪ـی تێپەڕاندووە. 
 
لە زاخۆ رێژەی بەشداری بەپێی کۆمیسیۆن 81٪ـە. 
 
لە سنووری قەزای دهۆک و سێمێل رێژەی بەشداری 65٪ـە. 
 

21:51

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی دەنگدان رادەگەیێنێت

رووداو
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
رووماڵی رووداو بۆ ئاشکراکردنی دەنگی لایەن و بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە. لە کوردستان و عێراق سات بە سات زانیارییەکان و ژمارەی دەنگ و رێژەی بەشداریی دەگوازێتەوە.