کاژێر 11:25 خولەکی ئەمشەو (یەکشەممە 12-01-2020) دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و خوێندنەوە بۆ چوار ماددەی پرۆژەیاسای چاکسازیی کرا. بڕیاریشە رۆژی دووشەممە خوێندنەوە بۆ ماددەکانی دیکە بکرێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ئەمشەو تاوەکو ماددەی چوارەمی پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا و دانیشتنی پەرلەمان کاژێر 10:30ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە دەستپێدەکاتەوە".
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پرۆژەیاسای چاکسازیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە.
پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە 19 ماددە پێکهاتووە و لە دانیشتنی ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ چوار ماددەی پرۆژەکە کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ