لە رەبیعە دەست بەسەر 3 تۆن TNT دا دەگیرێت

12-02-2015
بەرەکات عیسا
نیشانەکردن رەبیعە
A+ A-

رووداو- سنوونێ

لە ناحیەی رەبیعە دەست بەسەر سێ تۆن تی ئێن تیدا دەگیرێت و ژمارەیەک تۆمەتباریش دەستگیردەكرێن.

قاسم سمۆ، بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" شەوی رابردوو لە سنووری ناحیەی رەبیعە دەستمان بەسەر سێ تۆن تی ئێن تیدا گرت، ژمارەیەک تۆمەتباریش دەستگیرکراون".

بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال راشیگەیاند "ئەو تەقەمەنییانە لە موشێرفە، ئەبوخەشەب و تل سمێر دۆزراونەتەوە و چەند کەسێکیش لەو بارەیەوە دەستگیرکراون، کە ناویان لە لیستی داواکراوی ئاسایشدا هەبووە و گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان لەگەڵ چەکدارانی داعشدا هەبووبێت".

بە گوتەی قاسم سمۆ، لەژێر قەنتەرە (کۆپری)یەک لە رێگەی نێوان سنوونێ- رەبیعە 13 بۆمبی بیست کیلۆیی دۆزراونەتەوە، کە کاتی خۆی چەکدارانی داعش بۆ تەقاندنەوە دایان نابوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە