رووداو دیجیتاڵ
وێنە: ئەحمەد بەهرام
ناوچەکانی هەورامان لە باشووری کوردستان پڕن لە دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێش، بەهۆی فێنکی کەشوهەوا و بوونی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئاوی هەزاران ساڵە بووەتە شوێنی نیشتەجێبوون.
ماوەی چەند ساڵێکە کەرتی گەشتیاریی ناوچەکانی هەورامان زیاتر گرنگی پێدەدرێت و بوونەتە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، هەورامان لەبەر بەرزی شوێنەکەی ئاو و هەوایەکی دڵگیر و خۆشی هەیە لە بەهار و هاویندا بەڵام پاییز و زستانەکەی زۆر ساردن.
ھەورامان لەڕووی سیاسییەوە دابەشبووە بەسەر باشووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها لەڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە نێوان پارێزگای کرماشان و پارێزگای سلێمانی. ھەورامان خاوەنی مۆسیقا و جلوبەرگی تایبەتە، زۆربەی دانیشتووانی هەورامان بە شێوەزاری ھەورامی قسەدەکەن.