رووداو دیجیتاڵ
گوندی ماونان لە دۆڵی باڵەیان دەکەوێتە سنووری قەزای چۆمان و سەر بە پارێزگای هەولێرە، ژمارەی دانیشتووانەکەی لە وەرزی گەرمادا زیاتر لە 100 خێزان دەبێت، بەڵام لە وەرزی زستاندا بەهۆی سەرماوە کەم دەبێتەوە و روو لە شارەکان دەکەن.
گوندی ماونان دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی، هەربۆیە لە بەهاریشدا بەفر لەسەر چیاکانی نزیک گوندەکە دەمێنێت، زۆرینەی دانیشتووانەكەیشی بە هەنگەوانییەوە خەریكن.
ئێستا کە بەفر لەسەر چیاکانی دەوروبەری گوندەکە کەوتووە، دیمەنێکی جوانی بە گوندەکە بەخشیوە.