سیروان بارزانی: لە هێرشەکەی مەلا قەرە 7 راوێژکاری فەرەنسایی برینداربوون

12-03-2026
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە رایگەیاند، لە بۆردوومانەکەی مەلا قەرە لە سنووری مەخموور، حەوت فەرەنسایی بریندار بوون کە سەرجەمیان راوێژکار و راهێنەری سەربازین.
 
سیروان بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی پێنجشەممە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە لە سنووری مەلا قەرە کە راوێژکار و راهێنەری سەربازیی فەرەنسایی تێدا نیشتەجێ بوون و بەهۆیەوە حەوتیان بریندار بوون.
 
سیروان بارزانی گوتی: "ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج، جێی مەشق و راهێنانی سەربازییە، ئەو فەرەنساییانەشی لەوێ بوون، هیچ پەیوەندییەکیان بە جەنگ و ململانێوە نییە و تەنیا راوێژکاری سەربازین کە بە یاسایی لە عێراق و هەرێمی کوردستانن."
 
بەرپرسی میحوەری شەشی پێشمەرگە لە سنووری گوێڕ-مەخموور گوتیشی: "ئەو کردەوە تیرۆریستییانە زۆر ناڕەوایە کە دژی هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراقیش دەکرێت و پێویستە حکومەتی عێراق سنوورێکیان بۆ دابنێت."
 
هێرشەکە کاژێر 10:30ی شەوی پێنجشەممە بووە و بە درۆن کراوە. 
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ پێشمەرگەیەک لە هێرشەکەدا بریندار نەبووە.
 
سەربازانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو بنکە هاوبەشەدا راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنم

لە هەولێر و دهۆک پارەی گەنمی جووتیاران دابەشکراوە؛ لە سلێمانی کەی دابەشدەکرێت؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر و دهۆک دەستی پێکردووە، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی رێکارە کارگێرییەکانەوە دواکەوتووە؛ راشیگەیاند، هێشتا 195 ملیار دیناری جووتیاران لای بەغدا ماوە.