رووداو - خورماتوو لەم چەند رۆژەی دواییدا خوێندنی کوردی لە خورماتوو ئاسایی بووەتەوە، ئەوەش دوای رووداوکانی 16ـی ئۆکتۆبەر دێت کە بەشی هەرەزۆری کوردانی دانیشتووی خورماتوو، ناچاربوون ماڵەکانیان جێبهێڵن. پەیامنێری رووداو رایگەیاند لە قوتابخانەیەکی خورماتوو بە دەیان قوتابی لە خوێندن بێ بەش بوون و، ئەوانەشی ئاوارە بوون خوێندنی ئەم ساڵەیان لەدەستچووە. نەبوونی مامۆستا چەندین قوتابخانەی خورماتووی تێکەڵ بەیەکدی کردووە. قوتابخانەی هەڵکەوتی کوڕان کە لە 2003 دامەزراوە، ئێستا لە کۆی نزیکەی 700 قوتابی، تەنیا 160 قوتابی تێیدا دەخوێنن.
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵە لە دهۆک: بەغدا تەنیا 13%ی گەنمی جووتیارانی دهۆک وەردەگرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ نزیکەی هەزار و 200 دینار بەرزبووەوە