شنگال؛ 7 ساڵ لە "دوو ئیدارەیی" و بێبەشبوون لە ئاوەدانکردنەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
عەدلە بەکر
دیمەنێکی شنگال
دیمەنێکی شنگال
A+ A-
 
رووداو - شنگال

سەرەڕای تێپەڕبوونی 7 ساڵ بەسەر ئاڵۆزییە سیاسییەکانی شنگال، هێشتا کێشەی "دوو ئیدارەیی" و نەبوونی قایمقامێکی یاسایی، وەک بەربەستێکی گەورە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان ماوەتەوە.
 
ئەم ململانێیە وایکردووە قەزاکە لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بێبەش بێت و هاووڵاتییانیش باجی ناکۆکیی پارتە سیاسییەکان دەدەن.
 
لە شنگال چەندین هێز و لایەنی سیاسیی جیاواز هەژموونیان هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کە یەکێکە لە لایەنە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکە، دەڵێت ئەوان لە بۆشایی نەبوونی دامەزراوە فەرمییەکاندا، خزمەتگوزارییان پێشکەش کردووە.
 
ئازاد حوسێن، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە شنگال دەڵێت: "پێشتر لێرە دامەزراوەی خزمەتگوزاری نەبوون، بۆیە ئێمە لەڕێگەی شارەوانی و کەرتی کشتوکاڵ و هونەرەوە خزمەتی جڤاکەکەمان کردووە. ئێستاش دەرگەمان بۆ هەر لایەنێک واڵایە کە بیەوێت هاوکاریی خەڵک بکات و دەستمان دەخەینە نێو دەستیان."
 
بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پێیوایە ئەم فرەدەسەڵاتییە، رێگرە لەوەی رێکخراوە جیهانییەکان هاوکاریی شنگال بکەن.
 
محەممەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژە بەوە دەکات: "رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نازانن مامەڵە لەگەڵ کێدا بکەن، چونکە بەپێی عورفی نێودەوڵەتی دەبێت لەگەڵ کەسی یەکەمی شار کە قایمقامە، کار بکەن. بەداخەوە تاوەکو ئێستا لایەنەکان نەیانتوانیوە لەسەر قایمقامێکی تەوافوقی رێکبکەون."
 
نەبوونی ئیدارەیەکی یەکگرتوو و یاسایی، پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی شارەکەی پەکخستووە.
 
سەعید بەتووش، سەرۆکی پارتی پێشڤەچوونی ئێزدی دەڵێت: "ئەو قایمقامانەی پێشتر دانراون، لەسەر بنەمایەکی دروست و یاسایی نەبووە، هەر شتێکیش لە دەرەوەی یاسا و دەستوور بێت، ستەمە لە ناوچەکە و لە میللەت".
 
ئەحمەد شنگالی، چالاکڤانی سڤیل، باسی کاریگەرییەکانی ئەم دۆخە دەکات و دەڵێت: "دوو ئیدارەیی وایکردووە تەنانەت یەک پڕۆژەش لە شنگال بەڕێوەنەچێت؛ چارەسەرکردنی پرسی ئیدارە، کلیل و رێگەی چارەسەری هەموو کێشەکانی دیکەیە."
 
لە ساڵی 2017ـەوە پۆستی قایمقامی شنگال بەتاڵە. ئێستا ئەم پرسە لە ململانێیەکی کارگێڕییەوە بووەتە کێشەیەکی سیاسیی ئاڵۆز لەنێوان پارتەکاندا و هێشتا بێ وەڵام ماوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێکی دابەشکردنی گازی ماڵان لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پشکی گازی ماڵان زیاد دەکرێ؛ "لە هەولێر دابەشکردن دەبێتە رۆژناڕۆژێک"

دوێنێ دوو سەرچاوەی ئاگادار بە رووداویان گوت، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پشکی گازی ماڵان زیاد دەکرێ. بەرپرسانی گاز دەڵێن، ئاگادار کراونەتەوە سبەی پشکی زیاتریان پێدەگات.