رووداو - هەولێر
کچان کاتێک جلی بوکێنی لەبەردەکەن دەیانهەوێت وەک فریشتەکان دەربکەون، سەرەتای دەسپێکردنی ژیانێکی نوێشیان بە پۆشینی جلی سپیەوە بێت، چونکە جگە لەجوانی وەک هێمایەکیشە بۆ خۆشبەختی و ئاشتی و ئاسودەیی، هەرچەندە پێشتر لەکوردستان کچان جلی کوردیان لەبەردەکردوو تارای سوریان لەسەر دەکرد، بەڵام لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی دیکەدا جلی کوردی گۆڕا بۆ بەدلەی سپی و تارای جۆراو جۆری سپی، ئێستا جگە لە هەڵبژاردنی بەدلە لەلایان کچان زۆرێک لە کوڕان دەیانەوێ ئەوجلەی لەورۆژە تایبەتە هاوژینەکانیان دەیپۆشن خۆیان پێشتر بۆیان هەڵبژێرن .
ئەوکۆمپانیایەی جلی بوکێنی دێنێتە کوردستان دەڵێت، ساڵانی پێشتر لە سوریا جلی بوکێنانیان دەهێنا بەڵام لەدوای ساڵی 2007 زۆربەی کراس و بەدلەکان لە وڵاتی تورکیا و لوبنان و وڵاتانی خەلیجەوە دەهێنرێت، بەڵام زۆرینەی کچەکان داواکاریان لەسەر بەدلەی تورکییە.ئەوەی بۆتە مایەی نیگەرانی دوکاندارانی فرۆشتنی جلی بوکێنیش هەڵبژاردنی جلە کانە لەلایەن کچانەوە.
مێژووی لەبەرکردنی جلی بوکێنی رەنگی سپی دەگەڕێتەوە بۆساڵی 1559 کاتێک ماری شاژنی سکۆتلەندا، هاوسەرگیری لەگەڵ پاشای فەرەنسادا کرد ،بەدلەی رەنگی سپی لەبەرکرد، ئەمەش بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر لەناوخەڵکیدا، چونکە پێشتر تەنیا لەبۆنە ئاینیەکاندا بەکاریان دەهێنا، بەڵام دواتر بوو بە نەرێت لەهەموو جیهان هەرچەندە دیزاینەران هەوڵیانداوە رەنگیدیکەی تێکەڵ بکەن بەڵام سەرکەوتونەبوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ