گالەری

12-06-2019
19 Photos
جەمال سەرگەتی

فاتیمه‌ی تەمەن 66 ساڵ ماوەی 20 ساڵە لە شارۆچکەی پیرەمەگروون لە سلێمانی له‌گه‌ڵ كوڕ و بووكه‌كه‌ى به‌یانى تاوەکو ئێواره‌ كارى کۆكردنه‌وه‌ى ئاسن، ده‌به‌ و پلاستیك ده‌كه‌ن، فاتیمه‌ باس له‌كاره‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت، نه‌بوونى سەرچاوەی بژێوى وایلێكردووم ئه‌و كاره‌ بكه‌م.

ئاره‌زوو بووكى فاتیمەیە، سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی تالاسیما و شەکرەی هەیە، باس لەوە دەکات، زۆر دڵ خۆشه‌‌ کە ده‌توانێت یارمەتی هاوژین و خه‌سووى بدات.

محمه‌د عه‌لى هاوشێوه‌ى هاوژینەکەی نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌یه،‌ به‌ڵام بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیانیانی خێزانەکەی كارده‌كات و ده‌ڵێت "خێزانه‌كه‌مم زۆر خۆش ده‌وێت، بۆیه‌ ئاماده‌م هه‌موو كارێكیان بۆ بكه‌م".