کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گەلی زیلان

گەلی زیلان

کوردستان

91 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی گەلی زیلان تێدەپەڕێت

هەوار ئیسماعیل

هەوار ئیسماعیل

12-07-2021
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوار ئیسماعیل
هەوار ئیسماعیل12-07-2021

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا
کوردستان22-11-2026

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا

رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ 91 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی گەلی زیلان تێدەپەڕێت، کە لە رۆژانی 12-13ی تەمموزی 1930 لەلایەن سوپای تورکیا لە دژی کوردە عەلەوییەکانی شاری وانی باکووری کوردستان کراوە. 
 
لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتەکان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تەمموزی 2021 بەبۆنەی ساڵڕۆژی  ئەو کۆمەڵکوژییە کە لە سنووری شارۆچکەی ئەردیش سەربە پارێزگای وانی باکووری کوردستان کراوە، راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.
 
کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتەکان لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژەی بە سەردێری ئەو رۆژنامانە کرد کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا نووسیویانە: "لە ئۆپەراسیۆنی زیلان زیاتر لە 15 هەزار چەکداری یاخی کوژران" ، "گەلی زیلان پڕ بوو لە تەرم". 
 
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە: "ئەوانەی پێیاندەڵێن چەکداری یاخی، راستییەکەی گوندنشینانی ناوچەکەن. لەناخەوە خەمبارین بەو باجانەی لەم وڵاتەدا لە پێناو زمان، باوەڕی ئاینی و راستیدا دراون". 
 
لە کۆمەڵکوژیی گەلی زیلاندا لە ساڵی 1930 کە لە بەڵگەنامەکانی کۆماری تورکیادا بە "رووداوی گەلی زیلان" تۆمارکراوە، 44 گوند بە دەستی سەربازانی سوپای تورکیا سووتێنران و وێرانکران. پەرتاخ، دۆڵی کوژراوان، حەسەن ئەڤدال، ملک، دۆڵی فەدێ، دۆڵی بەبۆ و چاقربەگ ناوەندی کۆمەڵکوژییەکە بوون. 
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی تورکیا 15 هەزار کەس کوژراون و بە سەتان ماڵ و گوند سووتێنراون و رووخێنراون، بەڵام گەواهیدەران دەڵێن 45 هەزار کەس کۆمەڵکوژکراون. ئەوانەشی لە کۆمەڵکوژییەکە رزگاریان بوو راگوێزران. 
 
بە یاسای ئیسکانی 5ی ئایاری 1932، بۆ ماوەی 20 ساڵ هاتووچۆ بۆ گەلی زیلان و گوندەکانی ئەو ناوچەیە قەدەخەکرا، ئەمەش بووە سەرەتای راگواستنی زیلانییەکان. 
 
زۆربەی ئەو کەسانەی راگوێزران لە بەندیخانەکاندا گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەکیشیان بە دەستی دەوڵەتی تورکیا کوژران. 
 
لەگەڵ قەدەخەکردنەکاندا، گەلی زیلان بووە گۆڕەپانێک کە لەلایەن دەوڵەتەوە بە تەواوەتی دەستی بەسەردا گیرا. لە ساڵی 1980دا بە بڕیاری کەنعان ئەڤرەن، سەرۆککۆماری ئەوکاتی تورکیا، قیرقزی هاوردە لە گوندەکانی گەلی زیلان نیشتەجێکران.
 
خەڵکی رەسەنی گەلی زیلان وێڕای ئەوەی تاپۆی سەردەمی عوسمانییەکانیان هەیە، بەڵام ناتوانن زەوییەکانی خۆیان وەربگرنەوە و بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان، کە لەلایەن دەوڵەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
 
کۆمەڵکوژیی گەلی زیلان، دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، دووەم گەورەترین کۆمەڵکوژییە بەرامبەر بە کورد کرابێت. یەکەم کۆمەڵکوژی لە ساڵی 1921 لە کۆچگری کرا.
 

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا
کوردستان22-11-2026

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە