دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر: برنج و رۆنی شلی دوو مانگ دابەش دەکەین

12-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر دەڵێت، لە رۆژی دووشەممەوە هاونیشتمانیان دەتوانن سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن و رۆنی شلی مانگی حوزەیران و برنجی مانگی تەممووز وەربگرن. بریکارێکی دابەشکردنی خۆراکیش لە سلێمانی دەڵێت، نیوەی بەشەخۆراکی مانگی تەممووز دابەشکراوە.
 
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئابی 2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کۆگاکاندا بەردەوام خواردن بۆ دابەشکردن هەیە، بەڵام خواردنەکان بە تەواوی نانێردرێن؛ گوتیشی، "بەشیکی خۆراکی تەمموزمان دابەشکردووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ رۆنی شلی مانگی شەشمان دابەش نەکردووە".
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر گوتیشی، رۆژی دووشەممە هەر خۆراکێكی مانگی حوزەیران و تەممووز دابەشنەکرابێت دابەشی دەکەن و گوتی، "لەنێو سەنتەری هەولێردا برنجی مانگی تەممووز و رۆنی شلی مانگی حوزەیران و تەممووزیش دابەش دەکەین".
 
هاوکات ئاوات سدیق، بریکاری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سلێمانیش تاوەکو ئەمڕۆ رۆنی شلی مانگی شەش دابەش نەکراوە؛ گوتیشی، "بەشەخۆراکی مانگی رابردووش نیوەی دابەشکراوە کە برنج، فاسۆلیا و لەتکە نۆک بووە".
 
ئەو دابەشکارەی خۆراک لە سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی تەواوی بەشەخۆراکی مانگی تەممووزەوە گوتی، ئەوان ناچن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک بۆ کۆگاکان و بۆیان دەنێردێت؛ هەرکات بە دەستیان گەیشت دابەشی دەکەن.
 
ئەو بەشەخۆراکەی مانگانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دابەش دەکرێت بۆ هەر کەسێک ئەم بڕەی خوارەوەیە:
- برنج؛ 3 کیلۆ
- ئارد؛ 9 کیلۆ
- رۆنی شل؛ یەک لیتر
- دۆشاوی تەماتە؛ نیو کیلۆ 
- شەکر؛ یەک کیلۆ
- نیسک یان فاسۆلیا؛ نیو کیلۆ
- لەتکەنۆک؛ نیو کیلۆ
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە