گالەری

12-09-2015
27 Photos
فەرزین حەسەن

رووداو- هەولێر

مێژووی قەڵای ھەولێر بەتەواوی دیارنییە، بەڵام شوێنەوارناسەکان  بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان و ھەزار ساڵ پێش زایین دەیگەڕێننەوە.

دەروازەی رۆژهەڵات لە ساڵی 1948- 1950 رووخاوە، ساڵی 1981 لە سەردەمی سەدام حوسێن بە شێوازێكی نوێ دروستكرایەوە، كە هیچ پەیوەندییەكی نەبوو بە شێوازی تەلارسازی قەڵای هەولێر، بۆیە دوای لێكۆڵینەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ، بڕیاردرا دەروازەكە بگەڕێندرێتەوە سەر شێوازە كۆنەكەی. تاوەكو ئێستان كاركردن بۆ نۆژەنكردنەوەی بەردەوامە.

قەڵاكە لە 506 خانوو پێكهاتووە كە رووبەرەكەی 102 هەزار و 190 مەتر دووجایە. لەم دوایانەدا کە پشکنین بۆ قەڵاكە کرا، شوێنەوارێک دۆزراویەوە پێدەچێ مەڵبەندی پەرستنی ئاشورییەکان بووبێت و پەرستگای خواوەندی عەشتار بێت. 

پادشای ئاشوورییەکان لە ساڵانی ( 705-681) پ.ز لەڕێگەی كەناڵێكی كەم وێنەداو بەدووری 20 كم ئاوی لە بەستۆرەوە بۆ قەڵای هەولێر هێناوە.