رووداو - هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی نوێى ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵاتی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن وەزارەتەوە پەسندکراو و باوەڕپێکراون، بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و تواناسازی و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان.
ئەو لیستە لەلایەن د.یوسف گۆران، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پەسندکراوە. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر بنەما و پێوەری زانستی ئامادەکراوە و، سوود لە سیستمە جیاکانی ریزبەندی نێودەوڵەتی و نیشتمانی زانکۆکانی وڵاتانی جیهان وەرگیراوە.
ئەو کەسانەی خوازیارن لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
1. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە 1-9-2017ـەوە کاری پێدەکرێت.
2. پابەندبوون بەم لیستە، پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە دەرەوەی وڵات دەگرێتەوە (مۆڵەتی خوێندن، تواناسازی، زەمالە)، هەروەك ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە دهخوازن بەشێوازی (نفقە خاصە و مۆڵەتی بێ مووچە) دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن.
فۆڕمی خەرجی تایبەت
3. ئەو کەسانەى لە دوای ئەو رێكەوتهوه داواکاری بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێشکەش دەکەن، پێویستە (ئۆفەری خوێندن، کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمی) لە یەکێک لەو زانکۆیانە بەدەستبهێنن، کە لە لیستەکەدا ناوى هاتوە، بە پێچەوانەوە لە دوای گەڕانەوەیان مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ جێبەجێ ناکرێ.
4. پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە رۆیشتن سەردانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.
فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان
پێداویستییەکان بۆ کردنەوەی فایلی خەرجی خوێندن
5. ئەو کەسانەى کە لە دهزگا و دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و، دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە بە هەمان شێوە لە 1-9-2017ـەوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆ پەسندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.
6. بڕیاری پابەندبوون بە لیستی نوێی زانکۆ پەسندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دانیشتووی دەرەوەی عێراقن و رەگەزنامەی بیانییان هەیە.
7. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو کەسانەش ناگرێتەوە کە پێش 1-9-2017 لە دەرەوەی وڵات دەستیان بە خوێندن کردوە، بەڵکو بە لیستى پێشتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ.
بۆ بینینى لیستى ناوى زانکۆ باوەڕپێکراوەکان کلیک بکە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکات (دبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، بۆرد، پۆست دکتۆرا)، پێویستە بەر لەوەى بڕۆنە دەرەوەى وڵات لە فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان/ بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان فایلی خوێندن بکاتەوە، بەپێچەوانەوە دواى گەڕانەوەى کارى یەکسانکردنى بڕوانامەى بۆ ڕایى ناکرێ.
بەئامانجى کارئاسانیکردنى پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەئەلیکترۆنى کرا و ئێستا بەشێوەى ئەلکیترۆنى کاروبارى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە له كۆبونهوهیهكدا لەگەڵ وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى دامەزراوەى بريتش كاونسڵ (British Council) ئامادەیی نیشانداوە بۆ فراوانکردن و زیادکردنی هەلی تاقیکردنەوەی (IELTS) لە سێنتەرەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەک لهبارهى ئهنجامدانى تاقیكردنهوهكانى توانستى زمانى ئینگلیزى (IELTS) دڵنیایى درایه سهرجهم كاندیدان و خوێندكاران، كه تاقیكردنهوهكان له سێنتهرهكاندا لهكات و ساتى دیاریکراوى خۆیدا بهڕێوهدهچێت و هیچ تاقیكردنهوهیهك دواناخرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ