وەزارەتی کارەبا دەڵێت چاکسازی لە تۆڕی کارەبای وێستگەی ئەزمڕ دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی چاکسازی لە تۆڕی کارەبای وێستگەی کارەبای ئەزمڕ دەکەن. 
 
وەارەتی کارەبا رۆژی یەکشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، چالاکییەکە لە ئەمڕۆ 12ـی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کارکردنەکە لەنێوان 8ـی بەیانی تاوەکو 5ـی ئێوارە دەبێت و ئەم ناوچانە دەگرێتەوە: کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو.
 
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە نزیکەوە لەگەڵ کۆمپانیای دانا گاز و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەم پڕۆسەیە کەمترین کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان دەبێت.