کچێکی 16 ساڵ لە زێی بچووک لە سنووری کۆیە خنکا

12-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کچێک لە سنووری تەقتەق لە قەزای کۆیە لە ئاودا خنکا. بەرگریی شارستانی دەڵێت، هۆکارەکەی نازانن.
 
رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە زێی بچووک روویداوە. عەمید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کچەکە ناوی لاڤە سەدرەدین عیزەتە و لەدایکبووی ساڵی 2008ـە."
 
گۆران ئەحمەد گوتیشی، ماڵی کچەکە نزیکی زێیەکەیە لە تەقتەق. ئاماژەی بەوەش کرد، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نازانین."
 
بەگوێرەی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رووداو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 26ی تشرینی یەکەم 49 کەس لە هەرێمی کوردستان لە رووبار و چەمەکاندا خنکاون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە سنووری هەولێر 28 کەس، لە سنووری دهۆک 12 کەس، لە سنووری سلێمانی 8 کەس و لە هەولێریش یەک کەس لە ئاودا خنکاون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."