مەسرور بارزانی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

13-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی شەوکەت هەرکی، پەیامنێری رووداو لە ئەنقەرە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە دوبەی کۆدەبنەوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی تایبەتی شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، سەردانی ئیماراتی عەرەبی کرد. 
 
بەگوێرەی زانیاییەکانی سەنگەر عەبدولرەحمان، نێردراوی رووداو بۆ دوبەی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە.
 
مەسرور بارزانی بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکاندا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
 
لووتکەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەێت و زیاتر لە 25 سەرکردەی حکومەت و سەرکردەی وڵاتان، 120 شاندی حکومی و 85 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بەشداری تێدا دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی "داهاتووی کاری هاوبەش، گۆڕانی کەشوهەوا، دارایی، دۆزینەوەی زانستی، ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیا" دەکەن.
 

 

 

 

 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە