رووداو دیجیتاڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا، چەندین کۆبوونەوە، دیدارى سیاسی و دیپلۆماسی هەبێت.
رۆژی 14 تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەدەچێت.
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ