کیلۆیەک تەماتە زیاتر لە 1000 دینار دابەزی؛ کیلۆی 400 دینارە

13-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، نرخی تەماتە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی و بەگوێرەی جۆرەکەی، کیلۆی بە 400 بۆ 700 دینارە.
 
دوێنێ لە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان کیلۆیەک تەماتە گەیشتە 1400 بۆ 1700 دینار و لە بازاڕەکاندا 2000 دیناری تێپەڕاند. ئەوەش وایکرد وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەخەی هاوردەکردنی تەماتە هەڵبوەشێنێتەوە.
 
هۆشیار جەلیل، بەرپرسی چاودێریی گومرگی كشتوكاڵی لە هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 13-03-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تەماتەی ئێران گەیشتووەتە عەلوەکان و جۆری هەیە کیلۆی 400 دینارە و جۆریشی هەیە 700 دینارە.
 
رزگار حەمەد خدر، راوێژکار لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نەدەکرا تەماتە بەو شێوەیە گران ببێت و قەدەخەی هاوردەکردنی بەردەوام بێت، بۆیە دوای نزیکەی سێ مانگ لە قەدەخەکردن لە بەرژەوەندیی جووتیارانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق، قەدەخەکەیان لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان لابرد.
 
دوای بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە، دوێنی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووە، تەماتە کەم بووە، بۆیە بڕیاریانداوە قەدەخە لەسەر هاوردەکردنی تەماتە هەڵبگرن و لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
 
لە 21-01-2024ـەوە بە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی تەماتە قەدەخە کرابوو.
 
لەبارەی هۆکاری قەدەخەکەوە، وەزارەتەکە رایگەیاندبوو، "لەپێناو بەرژەوەندی و سوودی جووتیاران و چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمێکی زۆری تەماتەی خۆماڵی جووتیارانی شارەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق، هاوردەکردنی تەماتە قەدەخە کرابوو."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.