رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک تونێلی میراوە لە شەقڵاوە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە کە یەکێکیان تەکسییە، بەهۆیەوە 13 کەس بریندارن.
رووداوەکە لە نێوان تەکسییەکی نیسان سەنی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری نیسان تیدا روویداوە، تیمەکانی هاتووچۆ سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە و ژمارەیەک بەڵگە هەڵگیراونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە رووداوی راگەیاند، "ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەشداربوون لە گواستنەوەی بریندارەکان کە لە نێو بریندارەکان ژن و منداڵ و پیاو هەن، برینداری سەختیش هەیە، هەر لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە چارەسەری تەواویان بۆ دەکرێ."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ