دانەگاز لە هەرێمی کوردستان دەستی بە بەرهەمهێنانی گاز کردەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەرهەمهێنانیان وەستاندبوو، لە کێلگەی کۆرمۆر دەستیان بە بەرهەمهێنانی گاز کردووەتەوە.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، دانەگاز دەڵێت: لەو ماوەیەدا بە ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە، بە چەشنێک سەلامەتی ستافی کۆمپانیاکەیان لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە.
 
لە دوای دەستپێکی شەڕی ئێران لە 28 ـی مانگی شوباتی 2026، کۆمپانیای دانەگاز وەک رێوشوێنی خۆپاراستن، بەرهەمهێنانی گازی لە کۆرمۆر وەساتاندبوو.
 
دانەگاز لەڕێگەی پرۆژەی کۆرمۆر 250ـەوە ئاستی بەرهەمهێنانی گازی ساڵی رابردوو بەرزکردەوە بۆ زیاتر لە 750 ملیۆن پێ سێجا.
جگە لە گازی سرووشتی، کۆمپانیاکە لە کێلگەی کۆرمۆر پێش شەڕی ئێران رۆژانە 1500 تۆن گازی شل و 15 هەزار بەرمیل گازی کۆندێنسەیتی بەرهەمدەهێنا.
 
وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆ لە چەند هەفتەی رابردوودا بووە هۆکار بۆ سەرهەڵدانی تەنگژەی گازی شلی ماڵان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە