کوردستان
پارێزگاری ئیلام دەڵێت، 380 یەکەی نیشتەجێبوون لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام زیانیان بەرکەوتووە، 155یان بە تەواوی رووخاون
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری ئیلام دەڵێت، زیاتر لە 6 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە پارێزگاکە لە ئەنجامی جەنگدا زیانیان بەرکەوتووە.
رۆژی دووشەممە، 13ی نیسانی، 2026، ئەحمەد کەرەمی، پارێزگاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە لە شار و ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکە سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون، بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ قەبارەی زیانەکان بکەن.
ئەحمەد کەرەمی گوتی: "بەپێی خەمڵاندنەکانمان، 380 یەکەی نیشتەجێبوون لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە 155یان بە تەواوی رووخاون."
پارێزگاری ئیلام ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکەن و دواتر پرۆسەی نۆژەنکردنەوە دەستپێدەکات
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا-ئیسرائیل لە 28ـی شوباتی 2026 دوای ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد. بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 8ـی نیسان واشنتن و تاران بە فەرمی رەزامەندییان لەسەر ئاگربەستێکی 14 رۆژی نیشاندا.
رۆژی 11ی نیسانی 2026، دانوستاندنەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی پاکستان لە ئیسلامئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە دەستیانپێکرد، بەڵام دوای 21 کاژێر گفتوگۆ نەگەیشتنە رێککەوتن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ