پەیامی ئۆجەلان لەبارەی کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە

13-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سڵاو لە کۆنگرەی پەکەکە دەکات و یادی عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوون دەکاتەوە. 
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکە دەکات و هاوکات یادی هەردوو سەرکردەی کۆچکردووی ئەو پارتە، عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوون دەکاتەوە.
 
دوای 41 ساڵ لە خەباتی چەکداری، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رۆژی 12ی ئایاری 2025، پەکەکە 12یەمین کۆنگرەی خۆی بەست و تێیدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی دا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆنگرەی 12ی پەکەکە، عەلی حەیدەر کایتان رۆژی 3ی تەممووزی 2018 و رەزا ئاڵتوونیش رۆژی 25ی ئەیلوولی 2019 گیانیان لەدەستداوە کە دوو سەرکردەی ئەو پارتە بوون.
 
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان:
 
هەڤاڵانی بەڕێز، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەلی حەیدەر کایتان و رەزا ئاڵتوونم بیست. دواتر یادەوەریی هەردوو هاوڕێ دەنرخێنم و ئێستا بە رێزێکی زۆرەوە یادیان دەکەمەوە. لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، شوێنی ئەوان هەمیشە دیارە. بۆ پارادایم و سیستمی سەردەمی نوێ، وەک بەها بنەڕەتییەکانی ئیلهام بەخش، ئەوان تا هەتایە رۆڵی خۆیان دەگێڕن.
 
لە تێکۆشانی ئێمەدا وەک رێبەری هەمیشەیی، بوونی خۆیان دەپارێزن.
 
بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە بڕیارەکانی 12یەمین کۆنگرەی مێژوویی دەکەم و پەیامەکانی پەیوەست بە رۆژانی داهاتوو بە رێزەوە دەنێرم.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.