گالەری

13-05-2025
18 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

 

رۆژی سێشەممە، سێیەمین خولی رێوڕەسمی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگانی سەر بە شاری کامێران لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو. زیاتر لە هەزار دەفژەن لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون. زۆربەی دەفژەنەکان کوردن، بەڵام دەفژەنانی ئێرانیش بەشداری تێدا دەکەن.
 
جگە لە دەفژەنی، لە رێوڕەسمەکەدا سروودی ئایینیش خوێندرایەوە.
 
زیاتر لە 60 هەزار کەس لە رێوڕەسمەکەدا بەشدارییان کردووە. 
 
پاڵنگان لە ناوچەی هەورامان و لەنێوان شارەکانی کامێران و پاوە هەڵکەوتووە. بەپێی دوایین سەرژمێری گشتی، پاڵنگان نزیکەی 200 ماڵە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی هەزار کەسە. 
 
پاڵنگان لە قەدپاڵی چیایەکی بەرز هەڵکەوتووە و خانووەکانی لە بەرزایی و نێو تاشەبەردی چیاکان بە شێوازی پلیکانەیی دروستکراون. رووباری سیروانیش بە داوێنی گوندەکەدا تێدەپەڕێت.