رووداو- سلێمانی
ئەو كاتانەی لە بەردەمی ئاوێنەدا دادەنیشێت، هەمیشە بە فرمێسكەوە پرچەكانی دادەهێنێ. ئەو كاتەی بڕیاری خۆسووتاندنی دا، بەوهیوایە بوو كۆتایی بە ژیانی بهێنێت، بەڵام ئێستا جگە لە روخسارێكی شێواو هیچی دیكەی بۆ نەماوەتەوە.
ئاگر 65%ی جەستەی بەهار عیزەدینی سووتاندووە. ئەو ژنە تەمەن 33 ساڵە بە قسەی خۆی سێ جار هەوڵی خۆكوشتنی داوە، بەڵام نەمرد، بۆیە دوایین جار بڕیار دەدات بە ئاگر كۆتایی بە ژیانی بهێنێت، كەچی ئاگریش لەناوی نەبرد.
بەهار دەڵێت "زۆر دەمبیست فڵانە كەس خۆی سووتاند و مرد، منیش بڕیارمدا خۆم بسووتێنم". خەندەیەكی كرد و تەماشای نینۆكەكانی كرد و گوتی "من نەخۆشی دەروونیم نییە، بەڵام كەسێكی نەخوێندەواری وەك من هەر بۆ مردن باشە، ئینجا نە باوك لەگەڵت باش بێت و هەموو نیوەڕۆیەكیش شەقی برا بخۆیت، ئیدی بۆ نەمرم".
بەهار لە تەمەنی 18 ساڵیدا بە شوودراوە، بەڵام تەنیا 5 مانگ لای مێردەكەی ماوەتەوە "نە من بە دڵی خۆم شووم پێكرد، نە ئەویش حەزی لێبوو لەگەڵ من بژی".
بەیانییەك شەڕ لە نێوان ئەو ژن و مێردە روودەدات و ئیدی بەهار بۆ دواجار گەڕایەوە ماڵی باوكی "مێردەكەم نەهات بەدوامدا و لە جیاتی ئەوە تەڵاقنامەكەی بۆ ناردم".
بەهار بەو خەیاڵە گەڕایەوە كە ئیدی لەگەڵ باوك و براكانی ژیانێكی نوێ دەستپێدەكاتەوە، بەڵام دەڵێت "كاتێك گەڕامەوە هەمیشە باوكم و براكانم قسەیان پێدەگوتم و دەیانگوت كەس تۆی ناوێت و دەبێت هەروا بمێنیتەوە، دوو خوشكەكەم شوویان كرد و برایەكم ژنی هێنا و ئەوەی مایەوە برا بچكۆلەكەم بوو كە بەقەد هەموو تەمەنم ئازاری داوم، هەرگیز گەردنی ئازاد ناكەم".
وەك بەهار باسی كرد، تاكە كەس كە لە ماڵەوە پشتی گرتووە تەنیا باوەژنەكەی بووە "زۆر باش بوو لەگەڵم و هەمیشە پشتی دەگرتم".
لە داخی شووكردن خۆی سووتاند
بەهار چیرۆكی خۆسووتاندنەكەی بۆ (رووداو) گێڕایەوە و گوتی "ساڵی پار هاوڕێیەكی باوكم كە تەمەنی 78 ساڵ بوو، ژنەكەی مرد، ئیدی باوكم و براكەم هەر دەیانگوت دەبێت شووی پێبكەیت، منیش هەر دەمگوت شووی پێناكەم، دواجار هەڕەشەیان لێكردم ئەگەر شووی پێنەكەم لە ماڵەوە دەرمبكەن".
بەهار دەڵێت دوو رێگەی لەبەردەم بوو، یان شوو بەو پیاوە بكات، یان رێگەیەكی هەڵە هەڵبژێرت كە خۆسووتاندنە، دواجار رێگە چەوت و هەڵەكە هەڵدەبژێرێت و خۆی دەسووتێنێت.
بەهار دەڵێت "ئێوارەیەك لەسەر نانخواردن بووین، باوكم گوتی ها چ بڕیارێكت دا، منیش گوتم: نایكەم. براكەم یەكسەر كەوتە گیانم، بۆیە منیش سەعات 11ی شەو خۆم سووتاند.
فرمێسك بە گۆناكانی بەهاردا هاتنە خوارەوە و گوتی "ئێستاش جارێكی دیكە لەگەڵم خراپ بن و پێمبڵێن شوو بكە بە كەسێك خۆم دەسووتێنمەوە، هەرچەندە زۆر بەئازاریشە".
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی، لە ماوەی 4 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا تەنیا لە شاری سلێمانی 405 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان تۆماركراوە، لەوانەش 4 ژن خۆیان سووتاندووە، 18 ژن سووتاون. هەروەها 358 ژنیش سكاڵایان تۆمار كردووە.
باوكی پەشیمانە
رەعنا ئەحمەد، باوەژنی بەهار بە نیگایەكی پڕ لە خەمەوە تەماشای روخسار و پەنجە سووتاوەكانی بەهاری دەكرد و بە دەنگێكی لەسەرخۆ دەیگوت "هەر كاتێك بەهار بەمشێوەیە دەبینم حەز دەكەم بمرم، چی بكەم هیچم لە دەست نایەت بۆی بكەم".
وەك رەعنا گوتی، باوكی بەهار كە ئێستا نەخۆشە و لە نێو جێگە كەوتووە، زۆر پەشیمانە لەوەی بەرامبەر كچەكەی كردوویەتی "ئەو رۆژە لە نەخۆشخانە پێیگوتم كە تەماشای سەری بەهارم كردووە هەندێك لە پێستی سەری سووتاوە، زۆرم خەفەت خوارد".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ