کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە شاری دهۆک

دیمەنێک لە شاری دهۆک

kurdistan

لە دهۆك بەناوی شەهیدێك 10 پارچە زەوی وەرگیراوە

عوبەید رەشاڤایی

عوبەید رەشاڤایی

13-06-2016
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عوبەید رەشاڤایی
عوبەید رەشاڤایی13-06-2016

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو- دهۆك

لەسەر وەرگرتنی زەوی بە ناوی كەسوكاری شەهیدانەوە لە شاری دهۆك، سێ كەس لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون و دواتر رەوانەی پۆلیس كراون. بەرپرسێكی حكومیش ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا 23 پارچە زەوی كە بە گەندەڵی وەرگیراون، حیجز كراون. ناوی ژنێكی تەمەن 91 ساڵ لەناو ئەوانەدایە كە گوایە كوڕەكەی شەهید بووە و لەسەر ئەو بنەمایەش زەوی وەرگیراوە، بەڵام كوڕی ئەو ژنە شەهید نییە.


رۆژی 11/5/2016 كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی دهۆك لەلایەن ئاسایشی دهۆكەوە دەستگیركرا. نەسرەت بادی، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە دهۆك دەڵێت "ئەو كارمەندە لەلای ئێمە بەڕێوەبەری بەشێك بووە كە كاری هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لەگەڵ فەرمانگەكانی حكومەت بوو".
بەرپرسێكی حكومی كە ئاگاداری دۆسیەكەیە بە (رووداو)ی گوت "تاوەكو ئێستا 23 پارچە زەوی ساخ بوونەتەوە كە بە ناوی وەهمی لەلایەن سێ‌ كەسەوە وەرگیراون".

ئەو بەرپرسە كە لەبەر هەستیاریی بابەتەكە پێی باش نەبوو ناوی ئاشكرا بكرێت، دەڵێت "كچێكی دیكە كە كارمەندە، 10 پارچە زەوی وەرگرتووە، دوویان بە ناوی خۆی، سێ لەسەر ناوی دایكی، پێنجیش لەسەر ناوی داپیری. هەموو ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی كچی شەهیدە و لەگەڵ ئەو سێ‌ كەسە دەستی هەبووە".

(رووداو) زانیویەتی ئەو سێ‌ كەسەی دەستگیركراون یەكێكیان بەڕێوەبەری بەشێكە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان، یەكێكیان نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی هەیە و سێ‌ پارچە زەوی وەرگرتووە، لەگەڵ هاووڵاتییەكی دیكە.

تەمەنی 91 ساڵە بە گەندەڵی زەوی وەرگرتووە

سەرچاوەكەی (رووداو) باسی هەندێك فێڵی ئەو تۆمەتبارانە دەكات و دەڵێت "ئەو تۆمەتبارانە نووسراوی فەرمییان بە ناوی كەسوكاری ئەنفالكراوەكانەوە بە مۆر و ئیمزای بەڕێوەبەری گشتی بردووە بۆ پارێزگای دهۆك. دواتریش بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی، ئینجا شارەوانیی فایدە، هەمووشیان لەبەر ئەوەی ناویان لە لیستی كەسوكاری شەهیداندا هەبووە، كارئاسانییان بۆ كراوە، ئەو كەسانەش ئیستغلالی ئەوەیان كردووە، تا ئەو رادەیە پارچە زەوییەكیان لەسەر ناوی ژنێك وەرگرتووە كە تەمەنی 91 ساڵە گوایە دایكی شەهیدە، زەوییەكەی پێدراوە و لەسەریشی تاپۆ كراوە، كەچی دەركەوتووە دایكە شەهید نییە".

عومەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تۆماركردنی خانووبەرەی سێمێل كە زەوییەكان لە فەرمانگەكەی ئەو تۆمار كراون، بە (رووداو)ی راگەیاند "پێشتر لێژنەیەكی سێ لایەنی هەبوو بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان، بەڵام وەك رێزگرتن و كارئاسانی ئەو لێژنەیە نەما، تەنیا ناوەكان لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان دراونەتە پارێزگا و ئەوانیش زەوییەكانیان دیاری كردووە".

بەڕێوەبەری تاپۆی سێمێل گوتیشی "كە لیستمان بۆ دەهات لە شارەوانی، هەموو بەڵگەی پێویستی لەگەڵ بوو، بۆیە گومانمان بۆ دروست نەدەبوو، بەڵام كە هەستمان كرد چەند كەسێك دێن بۆ چەندیجار خەریكی مامەڵەن بەنێوی كەسوكاریان، ئیدی گومانمان بۆ دروستبوو".

سەرچاوەكەی رووداو مەزەندە دەكات 60 پارچە زەوی بەو جۆرە وەرگیرابن، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنیا 23یان ساخ بوونەتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە