رووداو - دهۆک
لە کۆنەوە دهۆک بە شوێنێکی ئارام و سەقامگیر لە باشووری کوردستان بەنێوبانگە. لە بازاڕی دراو و زێڕنگراندا لە دهۆک خەڵک و بازرگانان بە ئازادانە ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە.
پۆلیسی دهۆک هۆکاری ئەو ئاسوودەییەی بازرگان و دووکانداران بۆ متمانەی خەڵک بە دەزگا ئەمنییەکان و هاوکاری خەڵکیش بۆ ئەو دەزگایانە دەگەڕێنێتەوە. دووکاندارانیش لە دهۆک دەڵێن، دەیان ساڵە لەوبازاڕەدا کێشەی ئەوتۆ نەبووە و خەڵکی دهۆک خەڵکێکی ئەمینن.
لە دهۆک بە نزیک دووکانی زێڕنگر یان دراوفرۆشاندا تێپەڕبیت، دەبینی کە خاوەنی نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەبێ ئەوەی بترسن لەوەی دزییان لێبکرێت، بە باوەش پارە لە نووسینگەکانیان بۆ شوێنی دیکە دەبەن و زێڕنگرانیش بەهەمان شێوە ترسیان لەوە نییە لەناکاو زێڕەکانیان لێ بدزرێت یان رێگەیان پێ بگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ