رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژى حکومەتى عێراق دەڵێت، سەردانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمى کوردستان لەسەر بانگهێشتی سەرۆک بارزانی بووە.
13ى تەممووزى 2023، باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراقى بە میدیاى فەرمیی عێراقی راگەیاند، سەردانەکەی رۆژی پێنجشەممەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر بنەماى بانگهێشتنامەیەکى تایبەتى سەرۆک بارزانی بووە.
باسم عەوادى گوتیشى، "لەو سەردانەدا بۆ هەولێر، سەرۆکوەزیران بە یاوەرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى ژمارەیەک قەزا و ناحیەى سەر بە پارێزگاى هەولێری کرد".
ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و دواتر سەردانی چەند ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد.
بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەی گەشتیاریی پانک لە رواندز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی سەردانی پڕۆژە گەشتیارییەکەیان کرد؛ ئاماژەی بەوەشکرد، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق یاوەری محەممەد شیاع سوودانی بووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سەرۆک بارزانی و سوودانی سەردانی هاوینەهەواری بێخاڵیشیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ